3/01/2019

کەلەم:خێزانی خاچییەکان;{العائلة الصلیبة} ( Cruciferae ( Mustard Family


کەلەم :الکلم
ناوی ئینگلیزی:kohlarbi
ناوی زانستی:Brassica Caulorapa
ئەم بەرووبومە لەعێراقدا بەشێوەیەکی کەم دەچێنرێت,ئەو بەشەی کەبەکاردێت لەم بەروو بوومە ئەو قەدە هەڵئاوساوەیەکەدەکەوێتە سەر ڕووی زەوییەوە بە گونجاوترین بەش دادەنرێت بۆکۆکردنەوەی ماددە خۆراکیەکان,جگەلەتوخمە خۆراکییەکان نیشاستەو شەکرەکانیش لەخۆدەگرێ,دەکرێت بەکارێبێت بۆچێشت لێنان یان بۆزەڵاتە تامەکەشی وەک تامی لەهانە وایە.نیشتیمانی کەلەم قەراخەکانی باکوری ئەوروپایە.

زۆربوونی کەلەم:
کەلەم بە تۆو زۆر دەبێت بۆبەرهەمهێنانی نەمامەکانی کەلەم بە یەکێک لەم رێگایانە بەکاردێت:

یه‌کەم‌⇦نەمام :خاکێکی گونجاو بۆ نەمامگە هەڵدە بژێرین باش خزمەت بکرێت و تۆوەکان بەشێوەی وەشاندن دەچێنرێت یان بەشێوەی هێڵ دەچێنرێت و بەچینێکی تەنک خۆڵ دادەپۆشرێت وبەلەسەر خۆی ئاو دەدرێت,هەردۆنمێک (٥۰۰)گرام تۆوی دەوێت.
کاتی چاندنی تۆوی کەلەم لەژینگەیەکی گونجاو لەمانگی ئابی تاکۆتای مانگی ئەیلوول دەچێندرێت خزمەت گوزاری باشی دەکرێت لەڕووی ئاودانو پەینکردن و بژارکردنو قەڵاچۆکردنی نەخۆشیەکانو مێرووکان تا نەمامەکان دەگەنە قەبارەیەکی گونجاو دەشێن بۆ گواستنەوە.

دووەم⇦چاندنی تۆو لە سندوقە دارینەکان:
تێکەڵەیەکی باش ئامادە دەکرێت وەک ئامادەکردنی خاکی گونجاو وەک (لەهانە)ئینجا لەتۆوەکەبە وەشاندن یان لەسەر هێڵ دەچێنرێت وبەچینە خاکێکی تەنک دادەپۆشرێت ئینجا خزمەت گوزارییە پێویستیەکانی بۆ ئەنجام دەدرێت .

سێیەم‌⇦چاندنی تۆو لە پەپکەی جیفی 7(jiffy-7)
تۆوەکان وەک چۆن لە (لەهانە)دەچێنرێت هەمان شێواز پیادە دەکرێت, هەروەدەتوانرێت تۆوەکان لەناو دەفرە قوڕییەکانو ئینجانەکان...هتد بچێنرێت,زەوییەکە باش دەکێڵرێت پێش دواین کێڵان پەینی ئاژەڵی تێکەڵدەکرێت,کێڵگەکە تەخت دەکرێت و دابەش دەکرێت بۆدێراو کەدووری نێوانیان (۷۵)سم بێت ئینجا ئاو دەدرێت , دوای وشک بوونەوەیەکی گونجاو لەنەمامەکە هەڵدەکەنرێت و لەلایەکی دێراوەکە دەچێنرێت کە دووری نێوانیان(۲۰)سم.

کارەخزمەت گوزارییەکان:
پێگەیشتن و ڕنین:
ڕووەکەکە دوای (۲)مانگ لەچاندن پێدەگات ڕاستەوخۆ رووکەکە هەڵدەکێشرێت پێش ئەوەی قەدەکە هەڵئاوسییەکەی ڕەق بێت بێتە دار ، واباوە تیرە ی قەدی شیاوبۆ بەکارهێنان(٦ـ۷)سم بێت.دوای کۆکردنەوەی بەرووبومەکە گەڵاو ڕەگی ڕووەکەکان دەبڕدرێت ڕاسەوخۆلەبار دەگیرێتد هەناردەی بازاڕ دەکرێت.

بەرهەمهێنانی تۆو: 
بۆبەرهەوهێنانی تۆو پێویستە ئەو کێڵگەیەی کە کەلەمی تێدایە دەچێنرێت لەکێڵگەکانی تری خێزانی خاچیەکان نزیکەی کیلۆمەترێک دووربێت بۆئەوەی پەڕینی تێکەڵ ڕوونەدات.ئەوسەلکانە هەڵدەبژێرین کە هاوشێوەی پۆلەکەبێت و ڕووکە نامۆکان هەڵدەکێشین و نەمامە زیادەکانیش کەم دەکەینەوە ئینجا خزمەتگوزارییەکانی کێڵگەلە(ئاودێری وپەینکردن و قەڵاچۆکردنی نەخۆشیەکان و مێرووکان)بەردەوام بێت.هەروەها دەتوانین ڕێگەی تریش پەیڕەو بکەین ئەویش بەهڵکێشانی نەمامە باشەکان ودووبارە چاندنەوەیان لەمانگی شوبات لەسەر دێراوەکان کە دووری نێوانیان (۷۵)سم بێت ودووری نێوان نەمامەکانیش (۷۰)سم بێت. خزمەتیان دەکەین تاکاتی گوڵکردن و پێگەیشتنی تۆو لەمانگی نیسان.

پۆلەکانی:
پۆلەکانی کەلەم لەڕووی ڕەنگی گەڵاکانی وڕەنگی قەدە هەڵئاوساوییەکەی جیاوازە ئەمانەی خوارەوە گرنگترین ئەو پۆلانەن کەلەعێراقدا بڵاو بوونەتەوە:-
یه‌کەم:-وایت ڤینا:(white vienna)
ڕووەکێکی کورتەباڵایە درێژییەکەی نزیکەی(۳۰)سم گەڵاکانی سەوزن قەدەکەی لەشێوەی گۆ هەڵئاوساوە ڕەنگەکەی سەوزی کاڵە ڕەنگی قەدەکەی لەناوەوە سپییە جۆرێکی ئارەزوو دارە لەلایەن بەکاربەرانەوە.
دووەم:-پۆرپڵ ڤینا:(purple vienne)
قەدەکەی لەشێوەی گۆ هەڵئاوساوە ڕەنگەکەی لەدەرەوە ئەرخەوانیە لەناوەوە سپیە قەدەکانی قەبارەیان مامناوەندییە تیرەی قەدەکەی لە نێوان (۵-۷)سم.

بارودۆخی ژینگەیی:
۱ـ پلەی گەرمی:- ڕووکەکان لەکەش و هەوایەکی ساردا باش گەشە دەکەن بە سەوزەیەکی زستانە دائەنرێت ودەتوانرێت لەوەرزی زستاندا زیاتر لەجارێک بچێنرێت.
۲ـ خاک:- کەلەم لەزوربەی جۆرەکانی خاکدا دەچێنرێت بەمەرجێک خاکەکە بە پیت بێت و دەوڵەمەند بێت بەماددە ئەندامیەکان وئاو باش دابدات باشترین خاک خاکی تێکەڵەیە کەترشیەکەی گونجاو بێتPH بۆگەشەی ڕووکەکان لەم جۆرە خاکە بەرهەمێکی باش بەدەست دەهێنێت کەنزیکەی (٦ـ۷)تەن دەبێت.

سەرچاوە:کتێبە کشتووکاڵیەکان 

ئامادەکردنی:
هەنا حەیدەر 
Previous Post
Next Post
Related Posts