12/08/2018

بەکورتی باسێک لە گۆڕینی شێوە و قەبارە و جۆریەتی ڕووەکەکان دەکەین ؟

بەکورتی باسێک لە گۆڕینی شێوە و قەبارە و جۆریەتی ڕووەکەکان دەکەین ؟

ئایا بۆچی هەندێک لە بەری ڕووەک بێ دەنکە یاخوود قەبارەی گەورەیە یان ڕەنگی جیاواز تیکەڵ کراوە ؟

هەموو ئەم کارە بە تەکنیکێک دەکرێت پێی دەڵێن:
(ئەندازەی بۆماوەیی)(هندسة الويراثية).
بەشێکی لە تاقیگەدا و بەشێکی لە کێڵگەدا دەکرێت لە ژێر چاودێری کەسانی شارەزا لەم بوارەدا کە بریتەیە لە ئاڵوگۆری سیفەتە بۆماوەییەکان لە نیوان رووەکەکاندا و لە پێناو هەڵبژاردن و دۆزینەوەی سیفەتێکی بۆماوەیی باشتر بۆ دەستکەوتنی بەرهەم و جۆریەتی باشتر.

*ئەمیش دەکرێت بە دوو جۆری سەرەکیەوە:
1.تهجین (hybridization)
2.جیمۆ (GMO)

 1.تهجین  Hybrid:
بەکورتی بریتیە لە ئاڵوگۆری جینەکانی ڕووەک لە نێوان دوو ڕووەکی هەمان جۆر .لە ڕێگەی هەڵبژاردن (انتخاب) کە زیاتر کە کێڵگەدا دەکرێت یاخود لە تاقیگەدا ، کە باشسیەکەی ئەوەیە کە جۆرێک لە تۆومان دەستدەکەوێت لە ڕووی بەرهەم و بەرهەنگاری نەخۆشی و قەبارە .
خراپیەکەشی ئەوەیە کە دەبێت بۆ دەستکەوتنی ئەم بەرهەمانە تۆوەکان تەنها لە کۆمپانیاکان بکرێت بە نرخێکی بەرز وەک ئەوەی کە ئیستا هەیە ، وە کاتێک بنەتۆ و وەردەگریەوە وەک خۆی دەرناچێت.

2.جیمۆ ( GMO):
ئەم جۆرە تۆوانە بەرهەم دەهینرێت لە ئەنجامی ئاڵوگۆری جینی لە نێوان دوو ڕووەک یان رووەک و کە مەرج نیە لە هەمان جۆربن یان لە نێوان رووەک و زیندەوەری تری وەک بەکتریا لە تاقیگەدا و بە تەکنۆلۆجیای پێشکەوتوو.
بۆ نموونە دەکرێت جینی بەکتریایەک لە ڕووەکدا جێگیر بکرێت بۆ مقاوەمەی نەخۆشی و حشری کاتێک حشەرەکە ڕووەکەکە دەخوات دەبێتە هۆی ژەهراوی بوون و مردنی حشەرەکە .
کە لە ئیستادا تەکنیکی GMO  مناقاشەی لەسەرە کە ئایا خواردنی تەندروستە یاخوود نا .

ئەم وینانەی خوارەوە بەشێکن لە ڕووەک کە بەشێوەی (تهجین و  GMO ) بەرهەم هاتووەن

ئامادەکردنی:ڕێباز رسوڵ

ئەندازیاری کشتوکاڵی




Previous Post
Next Post
Related Posts