3/01/2019

پیاز:خێزانی نێرگزی(العائله النرجسیة) Amary itidaceae

پیاز:خێزانی نێرگزی(العائله النرجسیة) Amary itidaceae

ئەم خێزانە زۆر جورە ڕووەک دەگرێتە خۆی کەبەشیوەیی سروشتی لەناوچەی مامناوەندیوگەرمەکاندا گەشەدەکەن. ڕەکەزی ئەلیام (Alliam)بەسەوزە سروشتیەکەی جیادەکرێتەوە بۆنێکی تایبەتی هەیە لەبەشە جیاوازەکانی ڕووەکە کەگرنترین ئەو سەوزانەی سەربە خێزانەن برتین لەپیازو سیرو کەرەویز .

پیاز : البصل
ناوی ئنگلیزی : oniune
ناوی زانستی : Allium cepal
پیاز پێش پێگەیشتنی بەسەوزی یان وشکی بەرهەمەکەی دەخورێت .پیازی سەلک جگەلەوەی بەکاڵی وکوڵاوی دەخورێت دەشکرێت بەقاش یان به شیوەی تووز ولەقتوو دەندری ئەمەش بۆئەوەی کەبەئاسانتر بەکار بهێندرێت وتێچوون ولەبارگرتن وهەڵگرتنیش کەمتر دەکاتەوە . پیاز بڕکی کەم لەپڕۆتین وتووخمە کانزاییەکان و ڤیتامینەکان وبڕێکی مامناوەندی لەکاربۆهیدراتی تیدایە . هۆی تیژ بوونی تامی پیاز دەگەڕێتەوە بۆ بوونی چەوری هەڵچووی هەندێ ئاویتەی گۆگرد . بەکۆڵاندی پیاز ئەو تامە تیژەی نامێنێت چونکە چەوریەکە شی دەبێتەوە ودەبێت بەهەڵم .ئەو پیازەی کەپێش پیگەیشتنیان هەڵدەکەندرێن کەمتر تیژن لەوانەی کەتەواو پێگەیشتوون . لەوانەیە نیشتمانی بنچینەیی پیاز ناوەداستو ڕۆژئاوای ئاسیا (له هندەوە بۆفەلەستین)بێت .بابلیەکان لەعێراق ومیسریکان لەکۆنەوە پیازیان چاندووە لەبۆنەئاینیەکانیش بەکاریان هێناوە .

ژینگەی گونجاو :-
۱-ئاوهەوای گونجاو:
پیاز لەسەرەتای ژیانی پیویستی بەپلەی گەرمی نزم هەیە لەنیوان (۱۲-۲٤°س) دا دەڕوێت ودوای پیویستی بەپلەی گەرمی ناوەندی دەبێت لەکۆتای گەشەکەیدا، هەرچەندەبەرگەی پلەی گەرمی نزم دەگرێت تا دەگاتە(-٤°س).باشترین پلەی گەرمێش کەگونجاو بێت بۆ ڕواندنی ڕەگەکانی برتییەلە (۱۲-٤۰°س)و بۆگەشەی گەڵاکانیشی برتیە لە(۲۰-۲٥°س). دروست بونی سەلک ڕۆژی درێژ کاری تێدەکات، ئەویش بەگوێرەی پۆلەجیاوازەکان چونکە هەندێ پول پیویستی بەماوەی ڕووناکی کوورت هەیە تا(۱۲-۱٤)کاتژمێر بۆئەوەی سەلک دروست بکەن وهەندێکیشیان پیویستی بەماوەی ڕووناکی درێژ هەیە کە(۱٥-۱۷)کاتژمیر .
۲- خاکی گونجاو :
باشترین خاک خاکی تێکەڵەی سوکەیان قورس بەمەرجی خوی زیان بەخشی تێدانەبێت وئاو بەباشی دابدات وگژوگیای بەتەمەنی تێدانەبێت ولەخاکی دەوڵەمەن بەمادەی دەوڵەمەند بڕوێندرین ،واباشترە پیاز دوای ئەو ڕووەکانەی کەخک هێلاک دەکەن نەچێندرێت ،باشتر وایە لەوخاکانە بچێندێت کەپێشتر ڕووەکی پاقلەی تێدا چاندراوە . پیویستە پیاز دوای( ۱-۲)ساڵ بەسەر ئەوخاکە تێنەپەڕێت کەپێشتر تێداچاندراوە.

کاتی چاندن :-
توولەمانگی ئاب وئەیلوول لەنەمامگە دەڕوێندرێن . خلیسکەش (فیسقە) لەمانگی شوباتدا دەڕوێندرێت بەمەبەستی بەرهەم هێنانی سەلک ،مانگی ئەیلوول وتشرینی یەکەم بۆ مەبەستی بەرهەم هێنانی سەوز ودەڕۆێندریت.

 بڕی توو:-
دۆنمێک (۱-۲)کگم تووی دەوێت . پیویستە تووەکان تازەبێت وتەمەنیان ساڵێک زیاتری بەسەردا تێنەپەڕێت . چونکە تووی پیاز بمێنیتەوە زیندەیی کەم دەبێت . هەروەها دۆنمێک (۱۰۰-۱٥۰)کگم خلیسکە(فیسقە)ی دەوێت .

زۆربوون :-
پیاز بەتوو لەنەمام گەدا دەڕوێندرێت وپاشان دەگوێزریتەوە بۆ شوینی هەمیشەیی . هەمیشە بەرهەمی ئەوپیازانە باشن کە نەمام چاندراون ، بەڵام بەروبوومی پیازی بەخلیسکە (فیسقە) ڕوێندراو لەقەبارەکەی گەورەتر وزووتر پێدەگات. لەبەر ئەوەڕێگای دووەم لەو وڵاتانە بەکاردێت کەوەرزی گەشەی کورتە . بەڵام چاندن بەتوو ئاسانتر وهەرزانترە .

ئامادەکردن وچاندنی :-
پارچە زەویکی گونجاو کەدەوڵەمەند بێت بەمادای ئەندامیەکان وگژوگیایی تێدانەبێت دەست نیشان دەکرێت ، پاشان دەکێڵدرێت(کەرەستەکان) ورد دەکرێن واباشە پێش چاندن ئاو بدرێت بۆئەوەی گژوگیاکان بڕوێن ودوای ڕوواندنی گژوگیاکان و وشک بوونەوەی زەویەکە. دووبارە زەویەۆە دەکێڵدرێتەوە وکەرەستەکان ورد دەکرێن و پەینی ئاژەڵی شیبووەوەی تێدەکرێت پاشان زەویەکە دابەش دەکرێت بۆدوکانی بچووک و توویپیازەکەبەشیوەی توودان بەدوکانەکاندا بڵاودەکرێتەوە یان لەسەر هێڵ کەهەر هێڵێک نزیکەی (۱۰-۱٥سم)لەیەکتر دووربێت دەڕوێندرێت. یان زەویەکە دەکرێتە دێراوی باریک کەپانی هەریەکەیان (٥۰سم)ئینجا تووەکە بەچینیکی تەنک لەزیخ دایدەپۆشین ،بەسوکی ئاو دەدرێت وهەرگیز نابێ زەوییەکە بەوشکی بهێڵدرێتەوە چونکە درز دەبات وڕەگی نەمامەکان دەبچڕێن .کاتی گەشەی نەمامەکان لاوازن وگەڵاکانیان زەرد هەڵدەگەڕێن پەینی کیمیاوی نایترۆجینی دەدرێتی، دوای(۲)هەفتە لەڕوانی نەمامەکان بدی (٥۰)کگم سلفاتی ئەمۆنیا بۆدۆنمێک بەکار دێت بۆ ڕواندنی ئەو تووەی کەتایبەتە بەنەمام کردن دۆنمێک ڕووبەری (۱۰۰-۱٥۰)مەتر دووجا لەڕووبەری نەمامگەی دەوێت .باشتر وایە لەدوا ڕۆژەکانی تەمەنی نەمامەکان ئاو کەم بکرێتەوە بۆهەڵکێشان و بەرگری وڕاهاتن لەوکەش وهەواییەی کەدواتر دەڕوێندرین لەشوینی هەمیشەی.

قەبارەی نەمامەکان :-
باشتروایەنەمامی قەبارەی مامناوەندی(تیرەی ملی نەمامەکە ٦-۹ملم)بۆئەوەی پیازی قەبارەی باش دەستە بربکێت ،چونکەنەمامی قەبارەگەورە دەبێتە هۆی دروست بوونی ڕێژەیکی زۆر پیابی جمگەزوو گۆڵ دەگرێ (Bolting)ئەوەش کارێکی خراپ دەکاتەسەربڕی بەرهەم وبەروبوومی خراپ وەبەردێنی وەهەروەها نابێ نەمامی بچوک بەکاربهێندێت چونکە سەلکی بچوک دروست دەبێت وبڕی بەرهەم کەم دەبێت . بەسەوزی یا وشکی بەرهەمەکەی دەخورێت. پیاز بڕیکی کەم لەپروتین وتوخمە کانزاییەکان و ڤیتامینەکان وبڕێکی مامناوەندیشی لە کاربۆهیدرات تێدایە. هۆی تیژبوونی تامی پیاز دەگەڕیتەوە بۆ بوونی چەوری هەڵچووی هەندی ئاوێتەی گۆگرد ، بەکوڵاندنی پیاز ئەو تامە تیژەی نامێنی چونکە چەورییەکە شیدەبێتەوە و دەبێت بە هەڵم .ئەو پیازە ی کەپێش پێگەیشتیان هەڵدەکەندرین کەمتر تیژن لەوانەی کەتەواو پیگەیشتوون.لەوانیە نیشتمانی(بنچینەی)پیازی سروشتی ناوەڕاست و ڕۆژئاوای ئاسا(لەهندەوە بۆ فەلەستین)بێت.بابلیەکان لەعێراق ومیسریەکان لەکۆنەوە پیازیان چاندووە لەبۆنەئاینەکانیش بەکاریان هێناوە .

قەبارەی خلیسکە(فیسقە):-
واباشترە ئەو خلیسکانەی کە بەکار دەهێندرێن تیرەکەیان (۱٫٥)سم بێت چونکەلەوەکەمتربێت پیازی سەلک ورد بەرەهەم دێت وەلەوەش زیاتر پازی جووت سەلک ورد دروست دەبێت. ئەودوو دیاردەش زیان لایەنی بەرهەمی بازرگانی دەدەن وداهاتی کەم دەبێت .

ئامادەکردنی شوینی هەمیشەیی و چاندنی:-
زەویەکە دووجار بەباشی دەکێڵدریت پاشان پەینی ئاژەڵی تێدەکرێت (۱۰)مەتر بۆهەر دۆنمێک وخاکەکە ورد دەکرێت وتەخت دەکرێت بۆ دێراو ودابەش دەکرێت کەماوەی نیوانیان(۷٥)سم بێت ئینجا دێراوەکان ئاودەدرێن ودەست دەکرێت بەنەمام چاندن لەهەمان کاتدا پیویستە دێراوەکان ئاویان تێدابێت ، پیویستە نەمامەکان لەسێ یەکی سەرەوەی دێراوەکە ولەهەردوو لایەوە بچێندرێت و ماوەلە نیوان ڕووەکەکاندا (۱۰)سم بێت کەمتر نەبێت ، لەکاتی چاندنی نەمامەکان پیویستە هەموو ڕەگەکان وبەشیک لەقەدەکەی بکرێتە ژیر گڵەوە بەشیوەیی وەستاو نەمامە کە دابندرێت ، هەروەها خلیسکەش لەسەر هەردوو لای دێراولەناوچاڵ دادەندرێت وهەر چاڵیک یەک خلیسکەی تێ دەکرێت و پیویستە دووری نیوان هەر چاڵێک (۱۰) سم بێت ، دەتواندرێت توویان خلیسکە لەناو دووکان یان لەسەر هێڵ بڕوێندریت کەماوەی نیوان هێڵەکان (۳۰) سم بێت و دووری چاڵەکان لەیەکتر (۱۰)سم بێت .

دەردەکان و قەڵاچۆکردنیان :-
گرنگترین ئەونەخۆشیانەی کەتووشی پیاز دەبن ئەمانەن :
۱- گەنینی سپی (العقن البیض) :لەسەرەتای تووشبوون گەڵاکان زەرد دەبن وپاشان دەمرن ئنجا ڕەگی پیازەکان بۆگەن دەبن ودەمرن .تەنی ڕەشی بچووک بەقەبارەی سەری دەرزی سەرخڕلەسەر ڕووی ڕیشاڵەتوشبووەکان دروست دەبن.
بەرگری لەنەخۆشییەکە بەهەڵکەندنی ڕووەکە توشبووەکان دەکرێت . کەپیویستە ڕووەکە هەڵکەندراوەکان بسوتێندێن .نابێت لەوزەویانە پیاز بچێندریت کەپێشتر ئەم نەخۆشیە بوونی هەبووە .
۲- گەنینی تەڕی بەکتریایی (العقن الطری البكتریی ):دەبێتەهۆی بۆگەن کردنی پیازەکان وشلەیەکی ئاوی ڕوون لەملی پیازەکە دێتە دەرەوە .ئەمەش بەوە بەرگری دەکرێت کەواز لەپیازەکان بێنین لەکێڵگە تاتەواو پێدەگەن ،پاش هەڵکەندنیان لە وازیان لێدەهێنین تاوەک وتەواو گەڵاکانیان تەواو وشک دەبێتەوە ئینجا زۆر بەئاگادارییەوە سەلکە پیازەکان
لێدەکەرینەوە بێ ئەوەی بڕوشێت .
۳- ڕەش هەڵگەڕان :ئەمەش بەتێکەڵکردنێ توو لەگەڵ ماددەی ئەلسان بەبڕی (۱:۱۰)کێشی بەری لێدەگیرێت .
٤- بنۆکەسپی پیاز(البیاض الزغبی للبصل ):بەبەکارهێنانی پۆلی بەرگریی کار وتێکەڵکردنی توو لەگەڵ گۆگرد ودایاسن بەری لێدەگێرێت.
٥- گەنینی مل (عقن الرقبة):بەرەبرگری ئەم نەخۆشیە دەکرێت کەنابێت پێش پێگەیشتنی بەروبوومەکە هەڵبکەدرێت ولەکاتی هەڵگرتنیشدا چاودێرییەکی تەواوبکرێت وسەلکەکان بریندار نەکرێن ونەڕوشین پیش ئەمبارکردنیان .
٦- ژەنگ (الصدا) :بەبەکارهێنانی پولی بەرگریکار بەری لێدەگێرێت .
۷- گەنینی فیۆزارمی: نەڕواندنی پیاز لەو زەوییەی کەپێشتر تووشی ئەم نەخۆشیەهاتووە ،وەبەجێبەجی کردنی ڕێنمایەکانی نەخۆشی گەنینی مل بەری لێدەگیرێت.

گرنگترین ئەومێرووانەی کەتوشی پیاز دەبێ ئەمانەن :
مێشی پیاز ، کرمی قرتێنەر ، ترپس ،کرمی گەڵای لۆکە ، ئەوانەش بەهوی (گۆگرد)وەشاندن یان هەر مادەیەکی تر کیمیاویی ترەوە لەناو
دەبرێن .

پێگەیشتنی پیاز :-
پاش (٥-۷)مانگ لەچاندن پیاز لەچاندن پێدەگات ئەوماوەش بەجیاوازی پۆلەکان وکاتی چاندن و ڕێگای چاندن دەگۆڕێت ،ئەوبەروبوومە بە(خلیسکە)ماوەیەکی کەمتری دەوێت بۆگەشکردن لەچاو ئەو ڕووەکانەی کەبەنەمام زۆر دەکرێن . نیشانەی پێگەیشتن بەهۆی لاوازی ملی پیازەکەوە وتەڕی ولاربوونەوەی بۆخوارەوە وشک بوونی گەڵاکانیەوە دەر دەکەوێت . نابێت پیاز زوو هەڵبکەندرێت چونکە خوراک بەخێرایی لەدوای خولەکانی گەشەدا دەچێت بۆ بنی گەڵاکانی پیازەکان بۆئەوەی کۆبێتەو پیازەکان گەورەبن.

بەرهەمهێنانی خلیسکە :(فیسقە):-
بۆبەرهەم هێنانی خلیسکە، تووی پیاز بە ڕێگایی دوکان دەچێندریت بە وەشاندنیان یان لەسەر هێڵ پاشان دادەپۆشرێن بە چینێکی کەم لەزیخ یان خۆڵی نەرم هەر وەک چاندن لەنەمامگەدا.لەوەرزی بەهاردا (مانگی ئازار)ودەچێندرێت ولەمانگی حوزەیرانو تەمووز پێدەگات بەروبوومەکە هەڵدەکەندرێت پاش پاک کردنەوەی هەڵدەگیرێت بۆئەوەی لەوەرزی داهاتوودا بچێندرێت، بۆئەوەی بەرهەمی زوو پێگەیشتوو بدات لەپیازی وشک یان تەڕە پیاز .دۆنمێک بۆ برهەم هێنانی خلیسک (۱٥-۲٥)کگم تووی دەوێت وە هەر دۆنمێکیش(۱-۲)تەن خلیسک دەدات .

پیازی جمگە :Dobules :-
جمکە پیاز سیفەتیکی بەهای بازرگانی بەرهەمەکە کەم دەکات : پۆلەکانی پیاز جیاوازیان هەیە لەدروست کردنی پیازی جمکە ،زۆر هۆکاریش هەن کەدەبنە هۆی زۆری ڕێژەی پیازی جمگە وەک بەکار هێنانی نەمانی گەورەو فراوان کردنی ماوەیەی نیوان نەمامەکان و چاندن لەڕووی سەرەوەی زەوی و ناڕێکی لەئاودان وتینوکردنی ڕووەکەکان ،ڕێژەکەش بەبوونی ئەو هۆکارانەی سەرەوە لەگەڵ زۆری ڕێژەی نایترۆجین لەزەویدا زۆر تر دەبێت .

پۆلەکانی پیاز :-
۱- پیازی سپی خۆماڵی :توێکڵەکەی سپیە ،تامی تیژە، قەبارەی بچووک ومام ناوەندیە توانای باشی هەیە لەهەڵگرتن وکردنە بازاڕەوە .
۲- پیازی سوری خۆماڵی :توێکڵەکەی سورە ، تامی تیژە، قەبارەی بچووک ومام ناوەندیه توانای باشی هەیە لە هەڵگرتن وکردنە بازاڕەوە
۳- بەعیشقەیی هەرمێی: ڕەنگی توێکڵەکەی سوری کاڵە وسەلکەکان باریک ودرێژن توانای باشی هەیە بۆهەڵگرتن.
٤- تەکساس گرانۆ (Taxas grano): ئەم پۆلە زوو پێدەگات ،سەلکەکانی قەبارەیان گەورەو خڕن، ڕەنگیان زەردە،تامی شیرینە ،توانای هەگرتنی کەمە چونکە زوو تێک دەچێت .
٥- ژیازی سپی شیرینی ئەڵمانی (white sweet sp): قەبارەیان گەورەیە ،تامی شیرینە، سپییە ،بەر هەمی زۆرە ،توانای هەڵگرتنی نیە.
٦-وایت سون (white swan): سەلکەکانی سپییە،قەبارەی مامناوەندیە زۆر زوو پێدەگات توانایی هەڵگرتنی نیە بنچینەی هۆڵەندییه تامی لەپولە ناو خویەکان کەمتر تیژە .


سەرچاوە:کتێبە کشتووکاڵیەکان

ئامادەکردنی:
Latest
Next Post
Related Posts