2/03/2019

ڕێگای_پەروەردەکردنی_درەختی_مێو " ترێ "

ڕێگای_پەروەردەکردنی_درەختی_مێو " ترێ "

ڕێگاکانی پەروەردە و هەڵپاچینی ترێ جیاوازی هەیە لەگەڵ درەختی میوەکانی تردا ئەمەش لەبەر ئەوەی سروشتی گەشەی درەختی ترێ جیاوازی هەیە لەگەڵ درەختەکانی دیکەی میوەدا چەند ڕێگایەک هەیە بۆ پەروەردەی و لەبەر ئەوەی ترێ گرنگە و زۆرترین ڕووبەر داگیر دەکات لەچەندێتی بەروبومی لەجیهان و عێراق دەبینین لەجیهان لەساڵی ۱۹٨۰ز ڕووبەری ۱۰،۱۹۰،۰۰۰ هێکتار هەیە لەعێراقیش ڕووبەری ۳۳،۰۰۰ هێکتار هەیە بەرهەمی جیهانیش لەهەمان ساڵدا بریتیە لە ٦٥،۲٥٥،۰۰۰ تەن و لەعێراقیشدا ٤۲٦،۰۰۰ تەن ژمارەی درەختەکانی مێو زیاتر لە ۳۰ ملێون مێوە لەعێراق بەگوێرەی بەیانی ڕێکخراوی F .A . O لەساڵی ۱۹٨۰ز ژمارە ۳٤ ،لەبەر ئەوە پێویستە قوتابی هەندێ زانیاری هەبێ هەرچەندە کورتیش بێت لەبارەی ڕێگاکانی پەروەردە و هەڵپاچینی بڕێک بزانێ وەک:
*قەد الجذع بریتیە لەقەدی سەرەکی مێو .
*سەر الرٲس بریتیە لە بەشی سەرەوەی قەد کەباڵەکانی لێوە دەردەچێ .
*باڵەکان الاذرع بریتیە لەو لقانەی کەپەیکەری درەختەکە دروست دەکەن و سەرەکین .
*داری کۆن الخشب القدیم مەبەستمان هەربەشێکی مێوە کەتەمەنی لەساڵێک زیاتر بێت .
*لق الفرع بریتیە لەگەشەی سەوزیی تازە لاییانەی کەتەمەنی لەساڵێک کەمترە .
*لقۆکە لابەلاکان التفرع الجانبیة بریتیە لەو گەشە لاییانەی کە لەسەر لقەکان دروست دەبن .
*قەسەبە القصبة بریتیە لە لقێکی پێگەیشتووی متبوو پاش لێبوونەوەی کەژی پاش هەڵوەرینی گەڵاکان و تەمەنیان یەک ساڵە .
*داپیرە الدابرة بریتیە لەبەشی بنکەیی لەقەسەبە پاش کورتکردنەوەی ژمارەیەکی دیاریکراو لەچاو گۆپکە ۲ بۆ ٥ چاو .
*داپیرەی بەری الدابرة الثمریة بریتیە لەقەسەبەیەکی کورتکراوە ژمارە یەک لە چاوەکان هەڵدەگرێ بەگوێرەی هێزی قەسەبەکەوە دەگۆڕێت و بۆ بەرگرتن تەرخان دەکرێت لەپەروەردەی سەری و کۆردۆنیدا .
*داپیرەی تازەکردنەوە الدابرة التجدیدیة بریتیە لە قەسەبەیەکی کورتکراوە لە ۲ بۆ ۳ چاو هەڵدەگرێت و لەپەروەردەی قەسەبیدا بۆ دەستکەوتنی قەسەبە بەکاردێت و لەوەرزی هەڵپاچینی زستانە دا کورت دەکرێتەوە بۆ یەکەی هەڵگرتنی بەر قەسەبە یان داپیرە بەگوێرەی ڕێگای هەڵپاچینی و هەدێکی کەیان بۆ داپیرەی تازە کردنەوە و بۆ بەدەسهێنانی قەسەبەی ساڵی داهاتوو .
*داپیرەی جێگەگرەوە الدابرة الاستبدالیة بریتیە لەداپیرەی کورت دوو چاو هەڵدەگرێت لەنزیک شوێنی پێوەنوساندنی یەکێک لە باڵەکان بەقەدەوە و دەبێتە دەستپێکردنی باڵی تازە و شوێنی باڵێک دەگرێت کەزۆر درێژبووبێتەوە و وای لێهاتبێ بشکێتەوە بۆیە دەبڕێن .
*قەسەبەی بەری بریتیە لەقەسەبەیەکی کورتکراوە لە ٨ بۆ ۱٥ چاو هەڵدەگرێت .
*لقە ئاوی بریتیە لە هەر لقێک لەگۆپکەیەکی متبوەوە لەسەر داری کۆن دەربچێت و یەکێک لەو قەسەبانەی کەبنەڕەتیەکە یان ئاوییە بۆ داپیرەی تازەکردنەوە بەکاردێت .
*سەرەتان بریتیە لەلقێک نزیک یان لەبن ڕووی زەویەوە دەربچێ ئەمیش لەگۆپکەیەکی لایی لەسەر ڕەگ یان لەسەر قەد دروست دەبێ .
*سەرتەنە بریتیە لە لێکردنەوەی هەموو ئەو لقانەی لەسەر قەد یان لەژێرەوەی زەوی دەرچوون .
*تەتویش بریتیە لە لێکردنەوەی بەشی سەرەوەی پۆپەی لق بۆ ئەوەی درێژ نەبێت

ئەوڕێگایانەی_کەبەکاردێن_بۆ_پەروەردەکردن_و_هەڵپاچینی_درەختی_مێو:" ترێ " :
زۆر ڕێگا بۆ پەروەردەکردنی درەختی مێو هەن هەڵبژاردنی هەر ڕێگایەک کە پەروەردەی درەختی مێوی لەسەر بکرێ لەسەر سروشتی گەشەی پۆل و هەڵگرتنی گۆپکە بەریەکان و لەسەر هەندێ هۆکاری دیکەی کشتوکاڵی و ئابوری دەوەستێت .

گرنگترین_ڕێگاکانی_پەروەردەی_مێو_ئەمانەن:
۱.پەروەردەی سەری: { التربیة الرٱسیة }
۲.پەروەردە لەسەر تەل دوو جۆر لەم پەروەردە هەیە:
ٲ.پەروەردەی کۆردۆنی کەئەم جۆرانەن:
کۆردۆنی تاک و کۆردۆنی جوت و کۆردۆنی ئەستونی
ب.پەروەردەی قەسەبی یان پەروانەی: { المروحیة او القصبیة }
۳پەروەردە لەسەر کەپر: { قمریات }

پەروەردەی_سەری: { التربیة الرٲسیة }
پەروەردەی سەری بەناوبانگترین و بڵاوترین ڕێگایە لەعێراق و بەتایبەت لەباکوری ناوەڕاست
درەخت لەسەر شێوەی دەوەنێکی وەستاو پەروەردە دەکرێت و بریتیە لە قەدێک لەسەرەوەی چەند باڵێک هەڵدەگرێت و بەڕێکوپێکی دابەش بوون بەسەریا لەسەر چێوەکەی و لەسەر باڵەکانیشدا هەندێ داپیرەی بەری دەهێڵرێنەوە دوای کۆتایی وەرزی گەشە لەبەهاردا ئەو داپیرانە لق دەردەکەن ئەمەش سوودی هەیە کەهەڵگرتنی بەرو دانی قەسەبەی نوێیە بۆ دروستکردنی داپیرە بۆ ساڵی داهاتوو ڕێگای هەڵپاچین لەم پەروەردەیەدا بەجیاوازی سروشتی گەشە و پۆل و هەڵگرتنی بەر و بارودۆخی ئاو و هەواو پەروەردە دەگۆڕێت بۆ نمونە هەڵپاچینی داپیرەیی لەزۆر ناوچەکاندا دەکرێت هەندێ جاریش لەناوچەکانی هەرێمی کوردستان بەتایبەتی زاخۆ و دهۆک هەڵپاچینی تێکەڵ دەکرێت درێژی مێو جیاوازی هەیە بەجیاوازی ناوچەکان و لەنێوان ۲۰ بۆ ۱۲۰ سم دایە .

لایەنە_باشەکانی_ئەم_ڕێگایە:
۱.بەئاسانی ئەنجام دەدرێت
۲.کەمی تێدەچێت

لایەنە_خراپەکانی:
۱.کەمی گەشەی درەخت و نزمبونەوەی توانای بەردان
۲.بەرەکان بەباشی تیشکیان بەرناکەوێت و هەوا کەم وەردەگرن و باش نابن .
۳.کاری ئیشەکانی ئامێرە کشتوکاڵیەکان گران دەکات بۆ ئەنجامدانی کارە کشتوکاڵیەکان .
٤.بۆ ئەو پۆلانەی کەگۆپکەی بنکەیان بێ بەرن یان کەم بەرن وەکو پۆلی عەباسی و تایەفی و حەلوانی و تۆمسن و سیدلس .

پەروەردەی_پەروانەیی_یان_قەسەبی:المروحیة او القصبیة
ئەم پەروەردەیە لەگەڵ ئەو پۆلانەی ترێدا دەکرێت کە چاوە بنکەیەکانی بەریان کەمە یان بێ بەرن
چەند قەسەبەیەکی بەری دەهێڵرێتەوە لەکاتی هەڵپاچیندا هەر یەکەیان ٨ بۆ ۱٥ گۆپکەی پێوەیە لەگەڵ ژمارەیەک لە داپیرەی نوێکردنەوەکە دوو یان سێ گۆپکەی پێوەیە بەگوێرەی پۆل و هێزی درەخت لەسەر قەدەوە باڵەکان جیادەبنەوە و بەهەموو لایەکدا بڵاو و دەبنەوە و دوایی هەموو قەسەبە بەریەکان بەپەت دەبەسرێتەوە کاری قەسەبە بەریەکان دەرکردنی ئەو لقانەیە کە بەر هەڵدەگرن و قەسەبە بەریەکان لەکۆتایی وەرزدا داویی بەردانیان لێ دەکرێنەوە کاتی کاری هەڵپاچین لەجیاتی ئەوان یەکێک لەقەسەبەکانی کە دابیرە تازەکردنەوە دەدەن هەڵدەبژێرێن کەنزیک بێت لەقەدی درەختەکە و کورت دەکرێتەوە بۆ داپیرەی تازە کردنەوە .

لایەنه_باشەکانی_ئەم_ڕێگایە:
۱.دەتوانرێت بەرێکی باش بەدەست بهێنرێت لەو پۆلانەی کەچاوە بنکەکانیان بەبەر نیە وەکو عەباسی و هێلکە کۆتر و تایەفی و بەهرەزی و کەمالی و....هتد
۲.دواکەوتنی ڕێگای هەڵپاچینی تێکەڵ لەم پەروەردەیەدا یارمەتی زۆری گەشە دەدات بۆ درەخت و زۆربوونی هێزی بەری ئەگەر بەراورد بکرێت لەگەڵ ئەو درەختانەی بەدوو ڕێگای سەری و کۆردۆنی پەروەردەکراون .
۳.بەئاسانی و بەشێوەی ئابوریانە بەکارهێانی ئامێرە کشتوکاڵیەکان لە زۆربەی کارە ۆشتوکاڵیەکاندا ئەنجام دەدرێت .
٤.یارمەتی هەڵخستنی بەرەکان دەدات لەبەرتیشک و هەوا بەمەش جۆریان باش دەبێت .
٥.کەم توشبوونیان بەدەردی نەخۆشی و مێروو بەتایبەتی نەخۆشی کەڕوو .

لایەنە_خراپەکانی_ئەم_ڕێگایە:
۱.پێویستی بەلێزانین هەیە کاتی هەڵپاچینی مێو هەڵبژاردنی قەسەبە بەریەکان .
۲.زۆری تێدەچێت بەهۆی بەرزی نرخی پایە و تەلەکان .

پەروەردەی_کۆردۆنی:
*زۆر جۆر لەم پەروەردەیە هەیە لەوانە:
۱.کۆردۆنی تاک 
۲.کۆردۆنی جووت
۳.کۆردۆنی ئەستوونی
٤.کۆردۆنی لار
٥.کۆردۆنی چەندچینی
ئەم ڕێگایە لە پەروەردە بەر درێژی قەدەکەی بەناوبانگە هەروەها بەدرێژبوونی بەشێکی زۆر بەئاسۆیی یان لار لەسەر تەلەکان بەگوێرەی جۆری پەروەردەکە و باڵەکان لەم پەروەردەیەدا لەسەر ڕووی سەرەوەی بەشی درێژ بووەی تەلەکاندا دابەش دەبن بەماوەی ۲٥ بۆ ۳۰سم لەنێوان هەردوو باڵەکەی بەتەنیشت یەکەوەن و بەمەش درەختەکە سەرێکی دیاریکراوی نابێت لەسەر هەر باڵێک لەهەموو وەرزی هەڵپاچینی زستانەدا داپیرەیەک یان زیاتر دەهێڵرێتەوە کەئیشەکەی هەڵگرتنی بەرە هەروەها دەتوانرێت هەڵپاچینی درێژ یان تێکەڵ بکرێت لەپەروەردەی کۆردۆنیدا ئەمەش بەجێهێشتنی قەسەبەی بەری لەگەڵ داپیرەی تازە کردنەوە .

گرنگترین_لایەنە_باشەکانی_ئەم_ڕێگایە:
۱.باڵەکان بەشێوەی دوور دابەش بوون لەبەر ئەوە هێشووەکان چڕنابن و بەرتیشکی ڕۆژ دەکەون و هەوایان بەردەکەوێت و سیفاتیان ڕەنگ و قەبارە و بڕی شەکر باش دەبێت لەگەڵ ئەوەشدا بەئاسانی کۆ دەکرێنەوە .
۲.درێژبونەوەی قەد وا لە گۆپکەییەکان دەکات کەزیاتر بەلای بەرگرتندا بچن .

لایەنە_خراپەکانی_ئەم_ڕێگایە:
۱.دروستکردنی قەدێکی درێژ زەحمەتە و پێویستی بەدەستی لێزان و کارامە هەیە بۆ دروستکردنی هەروەها پێویستی بەچاودێرییەکی زۆر هەیە زیاتر لەپەروەردەی سەری و قەسەبی .
۲.ڕێگایەکی گرابەهایە و پایە و تەلەکان زۆریان تێدەچێت .
۳.چەنێتی بەر لەم ڕێگایەدا بەهۆی هەڵپاچینی زۆربڕەوە دیاری دەکرێت و ئەم جۆرەش لەهەڵپاچینی درەختەکان لاواز دەکات .
٤.قەدی درێژ دەبێتە شوێنی مێروو و نەخۆشی لەکاتی زستاندا و ئەمەش دەبێتە هۆی زووتر توشبوون پێیان .

پەروەردەکردنی_لەسەر_کەپر: { التربیة علی القمریات }
ئەم جۆرە پەروەردەیە بۆ هەرسێ جۆرەکەی پێشو بەکاردێت ئەویش هەڵپاچینی داپیرەی کورت و هەڵپاچینی قەسەبی درێژ و هەڵپاچینی تێکەڵ و ڕێگای پەروەردەی وەکو سێ ڕێگاکەی پێشوو وایە بەڵام قەد درێژ دەبێت کەپر لەدار یان ئاسن یان هەرشتێک دەست بکەوێت و هەرزان بێت دروست دەکرێت .

جۆرەکانی_کەپر: {انواع القمریات }
*بەگوێرەی پەیکەری ڕووبەرییەکەی زۆر جۆر کەپر هەیە وەک:
۱.کەپری ئاسۆیی
۲.کەپری لار
۳.کەپری کەوانەیی
٤.کەپری چەندلایی

جۆرەکانی_کەپر_بەگوێرەی_ئەوشتانەی_کەلێی_دروست دەکرێت_ئەمانەن:
۱.کەپری دارین
زۆری تێدەچێت بەکار هێنانی باش نییە چونکە دەبێتە شوێنی دەردی کشتوکاڵی لەگەڵ ئەوەشدا لەکاتی یان ماوەی بەکارهێانی کورتە
۲.کەپری تەل یان کەپری لەتەل دروستکراو
ئەمەش لەدروستکردنیدا پایەی کۆنکرێتی یان گۆشەی ئاسنین یان پایەی لەدار دروستکراو بەکار دەهێنرێت و ماوەی مانەوە ی زۆرە ئەم جۆرە ئەگەر بڵاوبێتەوە باشە و دەتوانرێت ئەو جۆرە کەپرە تەلیانە لەژێر دار خورماکاندا بکرێن و ئەو جۆرە لەجۆری پێشوو کەمتری تێدەچێت .

سەرچاوە:کتێبە کشتوکاڵیەکان

ئامادەکردنی:
بیلال_هەڵەبجەی







Previous Post
Next Post
Related Posts