12/08/2018

چۆن قارچکی ژەهراوی دەناسینەوە؟ نشانەکانی ژەهراویبوونی قارچک چین؟


چۆن قارچکی ژەهراوی دەناسینەوە؟

نشانەکانی ژەهراویبوونی قارچک چین؟



چۆنیەتی ناسینەوەی قارچکی ژەهراوی و جیاکردنەوەی لە قارچکی خواردن

بۆ ئەوەی بزانین قارچکی ژەهراوی چۆنە و چۆن خۆمان بە دووربگرین لە خواردنی . هەندێك ڕێسا هەن کە دەتوانین پەیڕەویان بکەین بۆ ناسینەوەی قارچکەکە:
١- دوورکەوتنەوە لە بەکارهێنانی قارچكێک کە پەڕەکەی سپی هەبێت لە بەشی ژێرەوەی ، یاخود کڵاوەیەکی زۆر سپی هەبێت ، یاخود قەدێکی زۆر سپی ، وە قارچکی ژەهراوی لە بەشی ژێرەوەی قەد هەڵئاوساوی هەیە کە پێی دەوترێت (volva) .
٢- دوورکەوتنەوە لە قارچکێک کە کڵاوەیەکی ڕەنگ سووری هەبێت یاخود قەدێکی ڕەنگ سوور .
٣- ئەگەر بە تەواوی دڵنیا نەبوویت لەسەر قارچكێک و دڵت نەیگرت ئەوا بەکاری مەهێنە .
٤- بۆ ئەوەی قارچکی ژەهراوی لە قارچکی ئاسایی جیابکەیتەوە تۆزیک خوی بکە بەسەر قارچکەکە ئەگەر خوێیەکە زەرد بو ئەوا ناشێت بۆ خواردن.
تێبینی: مەرج نییە ئەو نیشانانە هەموو کات ڕاست بن ، تەنها وەک خەمڵاندنێك لە سەرچاوەکان دا باسی لێوە کراوە.

نیشانەکانی خواردنی (قارچکی ژەهراوی):
١- کەسەکە تووشی سەر گێژهاتن دەبێت و ناتوانێت خۆی بە پێوە ڕابگرێت.
٢- تووشی ئازارێکی زۆر دەبێت لە گەدەی دا و هەروەها دەڕشێتەوە.
٣- تووشبوون بە سنگەکوتێ و ئازاری سەر سنگ.

لە کۆندا ، هەندێك ڕێگا بەکارهاتوون بۆ ئەوەی قارچکی ژەهراوی لە قارچکی باش جیا بکەنەوە لەوانە بە گۆڕینی ڕەنگی پیاز یاخود ماست یاخود زیو ( پارەی زیو – کەوچکی زیو) و ڕەنگی ئەم شتانە گۆڕاون بۆ ڕەش .
ئەو ماددەی کە لە قارچك دا دەبێتە هۆی ژەهراوی بوونی پێی دەوترێت (Amantin) کە کاریگەری هەیە لەسەر جگەر و گورچیلە و دەمارەکان ، لە ساڵی ١٩٤٨ نزیکی ٢٠٠ کەس لە ئەڵمانیا بە ژەهراوی بونیان بەم ماددەیە گیانیان لە دەست داوە. وە لە ئەمریکا نزیکی ٥٠ کەس گیانیان لەدەست داوە. 

وە ئێستا ئەو ماددە ژەهراوییەی ناو قارچکی ژەهراوی دەردەهێندرێت و بەکاردەهێندرێت لە دروستکردنی دەرمانی قڕکەری Irosa Amanite V کە وەک قڕکەری مێروویی بەکاردەهێندرێت و کاریگەرییەکی دوای دوو کاتژمێر دەردەکەوێت.


ئامادەکردنی:
دەوەن سەردار
ئەندازیاری کشتوکاڵ
Previous Post
Next Post
Related Posts