2/04/2019

کـــــــــۆتر:جۆرە جیاوازەکانی و مەبەستی پەروەردەکردنیان

کـــــــــۆتر و جۆرە جیاوازەکانی و مەبەستی پەروەردەکردنیان...

کۆتر:- هەمووجۆرەکانی کۆتری ماڵیکراو ئەچنە سەر کۆتری (ڕۆکی کیوی) هەرلەکۆنەوە کۆترماڵیکراوە وینەشی لەسەر بەردتاشی فیرعەونەکان بینراون ئەمەش ئاماژەیە بۆبونی کۆتری نامەبەر ماڵیکردن لەم سەردەمە زووەدا.

کۆترجیاکارە بەوەی لەهەمووجیهان بڵاوبۆتەوە جیاوازیەکانی کەشوهەواو باری جوگرافیش هەروەها بەشی زۆری دانیشتوانی جیهان ئارەزووی پەروەردەکردنی ئەکەن پەرەی پێ ئەدەن ئەمەش وایکردوە ببیتە باڵندەیکی میللی لەسەر ئاستی جیهاندا کۆتر بەهیمای ئاشتی هەژمار ئەکڕێ لەچەرخی نویدا کۆتر بەمەجیائەکریتەوە کە زۆر زوو زاوزێ ئەکات گەشەیان زۆر خیرایە.

جیاکاریەکانی بەخیوکردن یان پەروەردەکردن کۆتر :-
1-زۆر حەزەکات لەشی بائاو پاککاتەوە خۆی لەئاوهەڵکیشیت.
2-تەنهاخواردنی پاک ئەخوات خواردنەکە پاک نەبێ پیێ ڕازی نابێ .
3-نیرینەی کۆتر بەدریژایی ژیانی لەگەڵ یەک مییە ڕادیت بەدەگمەنهەیە لەگەڵ دوو میینە جووت بێ بەڕادەیک نیرینە بۆ میێ کۆچ کردوو یان دابڕاو جەڵتە لیێ ئەیات ئەمرێ یان لەخەفەتان نان ناخوات تاکۆ گیان لەدەست ئەیات.
4-نیرو مییە بەسەڕڕە لەسەر هیلکە کڕڕ ئەکون تاکو جوجک هەلدینی بەیەکەوەش بەخیوی ئەکەن لەهەندێ حاڵەت مییەکە نەمینیت نیرەکە بەتەنها بەخیویان ئەکات.

5-کۆتر جەندین جۆرو ڕەنگی ناوازەیهەیە جوانترینی لەدونیا سەلمینراوە ئەمیش سپێ مڵ زەرد یان سوور یان خۆڵەمێشی واتە کۆتری ئیرانیە.
6-کۆتر بەمە نیائەکریتەوە کە سۆزیکی زۆری بۆ بەچکە هەیە بەجۆریک ئامادەیە بەچکەیخۆشی نەبێ هەربەخیوی کات.
7-کۆتر بەهای سەربازی وجەنگی بەناوبانگە لەزۆربوار بەکارهاتوە گرینگترینیان نامە بردن .
8-کۆتر بەمە جیاکارە کەم توشی نەخۆشی ئەبێ بەتایبەت نەخۆشیە نادرمیەکان واتە نەگویزەڕەوەکان ئەمەش بۆئەوە ئەگەریتەوە کە زۆۆر جوڵەئەکات وەرزش ئەنجام ئەیات.
9-کۆتر بەوەجیائەبیتەوە کەزۆر بەکەمی بیچوەکاای ئەمرن بەتایبەت لەماوەی کۆشگییرەیدا.

مەبەستی پەروەردەکردنی لەبواری بازرگانیدا:-

1- پەروەردە ئەکرێ بۆمەبەستی گۆشت و بەچکەی زیاتڕ وقەڵەوکردن.
2-پەروەردە پەکڕێ بۆمەبەستی جوانی و کات بەسەر بردن کێ برکێ ومنافەسەی سەرسەختانە.
3-پەروەردە پەکڕێ بەمەبەستی نامە و سیخوڕی کردن .

سەرەڕای ئەو هەموو جیاکاری وسودە گرینگەی کۆتر سودیکتریشی هەیە ئەمیش ڕیقنەی کۆتر لەیەکیک لەبەناوبانگترین جۆری پەین هەژمارئەکریت وەک پەینی ئۆڕگانێ بەهۆی زەهابەرزو ناوازەکەی بۆ کشتوکاڵ بەڕیژەیکی بەرز ماددەی ئازۆتی تیایە .

تیرەکانی کۆتر:-
1-تیرەی خۆماڵی.
2-تیرەی ماڵتی .
3-تیرەی زاجل.
4-تیرەی کۆتری یەمەنی.
5-کۆتری هاقوو مل هەزە.
6-کۆتری تەقلەباز عەمبەری.

تیرە بەناوبانگ وجیهانیەکان:-
1-کۆتری کەنج مەلیک یاخود کینگ :- مەلیک شوینی ڕەسەنی ئەمریکایە چەندین ڕەنگی جۆراوجۆری لێ هەیە فرینیشی هیواش ولەسەرخۆیە .لەبەر گەورەیی قەبارەکەی لەشی پەروەردەئەکرێ بەمەبەستی بیچوو جوانی.

2-کۆتری کارنۆ:-شوینی ڕەسەنی پەم تیرەیە فەرەنسا وبەڵجیکاێە  پیێ ئەوترێ لەچک لەبەر چۆنکە پەریکی زۆر دریژو ئالۆزی هەیە لەناوچەی سەرو مل هاتۆتەوە ناوچاوی زۆرینەی ڕەنگەکاای سوور و سپین بەڵام شین ورەشیش هەیە بەخیوئەکرێ بەمەبەستی جوانی بەچکە.

3-کۆتری مۆندین:-شوینی ڕەسەنی فەرەنسایە لەشی گەورەیە قاچی ڕووتە بێ پەڕە کلکی کوڕتە ملی دریژە بەخیوەکریت بەمەبەستی جواای وبیچوو.

4-کۆتری یەعقوبی:- شوینی ڕەیەنی یەعقوبی هیندستانە ئەمیش لەچک لەسەرە بەڵام قەبارەی بچوکترە لە کاڕنۆ بەهەمان شیوە توکی سەرو ملی دریژ بۆئاراستەی پیشەوە هاتۆتەوە ناوچاوی لەم کاتەی کەهەست بەترس بکات ماسوڵکەکانی مڵ گرژئەبێ بەم شیوەیە تکەکانی کورت ئەبیتەوە مڵیش کورت ئەبیتەوە .

5-کۆتری خۆماڵی:-کۆتری خۆماڵی ڕەنگی تیکەڵە وەک خۆلەمیشی و سپی سەر دانەدانەی شین یان رەش یاخود سوروسپی سەر خاڵ خاڵ یاخود چەندین ڕەنگ سەرباڵ ڕەش بەکورتی تاری عیراقی کۆتری خۆمالی ناسراوە.

6-کۆتری زاجل:-کۆتری نامەبەر ناسراوە ماسوڵکەکانی لەشی  لەهەرکۆتریکی ئاسایی شەش هیندە بەهیزترن ئەمەش وای لێ ئەکات توانی فرینی بۆمەودایکی زۆر ی هەبێ واتە زیاتر لە 20 کاتژمیر تاکو 38 کاتژمیر بەسەر یەکەوە بەبێ وەستان.
چاوەکانی گەورەو سەریکی زل ملیکی دریژ و شانەکانی گەورە و کلینجەی بچۆک کلکی بچوک قاچەکاایش دریژن یارمەتی فرینیکی خیرای ئەدات بەخیوەکریت بەمەبهستی پیشبرکیێ مەودایی ۆ کاتت برین ونامە بردن.

7-کۆتری یەمەنی :-ئەم جۆرە ناوازەی کۆتر ە جیاکارە بەدەنگی خۆش وسەرنج ڕاکیشەکەی قەبارەی بچۆکەۆ بەقەبارەی کوکوختیک ئەبیت بەزۆری ڕەنگی شینە.

8-کۆتری هاقو یان هەزار مڵ هەزە:-کوتریک تەواو ئاسایە لەشیوە لەکۆتری خۆماڵی ئەچێ تەنها جیاکارە بە مڵ هەزە هەندیکیشان بونەتە شیوەیکی دیارو سەرنج ڕاکیش کلکیان وەک تاوس وایە ئاراستەی پشتە سەری تاکو سەر کلینجە ی دیت باڵەکاایشیان لەعەرز ئەخشیت سینگیان بەرزە.

9-کوتری تەقلەباز :-ئەم جۆرە کۆترە ناوی عەمبەری و لیوەرگیراوەکانی ئەم جۆرە کۆترە زۆرترین ڕەنگی خۆڵەمیشی وتاریک شینە بەڵام رەنگی ڕەشیش هەیە زێاتر بەمەبەستی تەقڵە لیان کات بەسهربردن بەخیوەکریت بەڵام ئاستی فرینی نزمە لە عەمودی کارەبا زیاتر لەسەر ماڵ بەرزنابیتەوە بەڵام توانایکی ناوازەی هەیە لە یاریکردن سەماکردن هەلسوران کە سەرنجی بەخیوکار بەڵای خۆی ڕائەکیشیت بەجموجولی جوان ناوازەکانی.

بەهیوای سودبینین ......

ئامادەکردنی:
ســــــــــاڤـــــــــۆ ســــــمۆرە .







Previous Post
Next Post
Related Posts