12/05/2018

داواکاریەک بۆ جووتیارانی کوردستان

داواکاریەک بۆ جووتیارانی کوردستان

وەک گرووپی گەشەپێدانی کشتووکاڵ لەقەزای شارەزوور وێرای ڕێز و دەست خۆشیمان تەواومان بۆ ماندووبونتان داواکارین لە هەموو لایەکتان وەک دەزانن و ئاگادارن کە ئێستا کاتی ڕشاندنی دەرمانی دانەوێڵەیەکانە بۆ قەڵاچۆکردنی مێرووەکان بەڵام بەداخەوە جووتیاران هەست بەبەرپرسیارێتی ناکەن لەکاتی گرتنەوەی دەرمان یان دوای تەواوبونیان دەفرە بەتاڵەکان فرێدەدەنە نزیک کێڵگە کشتووکاڵیەکان یان سەرچاوە ئاوییەکان یان دەیانخەنە ناو دەریاچەکانەوە بەمەش زیانێکی یەکجار گەورە بە مرۆڤ و ئاژەڵ و کێڵگە کشتووکاڵیەکان و ژینگە و سروشت و سامانی ماسی لەناو دەریاچەکان دەگەیەنێت بۆیە جوتیارانی خۆشەویست تکاتان لێدەکەین گەر خۆتان بەبەرپرسیار دەزانن و هەست بەرپرسیارێتی دەکەن بۆ ئەوەی ئەو دەفرەبە تاڵانە نەبێتە هۆی زیان گەیاندن بە خۆتان و دەوربەرتان و ژینەگەکەمان و سامانی ماسی دەریاچەکان  دوای تەواو بونتان لەکارەکەتان ئەو دەفرانەی کە بەتاڵ دەبن کۆیان بکەنەوە لە شێونێکی دوور لە کێڵگە و سەرچاوە ئاویەکان بیان سووتێنن .

٭زیانی قڕکەرەکان لەکاتی بەکار هێنان و دوای بەکارهێنانی.
۱.ژەهری گیراوە لەناو قوتوکاندا ماوەتەوە دور لەسەرچاوەکانی ئاو بخرێتە ژێر گڵەوە یان بسوتێنرێت .
۲.بەکار نەهێنانەوەی دەفرە بەتاڵەکانی ژەهرەکە بۆ مەبەستی پێویست دوور لە سەرچاوەی ئاو و پاوان و لەوەڕگە و شوێنی چاندراو بخرێتە ناو چاڵی قوڵ و ژێر خاکەوە .
۳.شوتن و خاوێنکردنەوە ئامێر و کەرەستەی بەکارهاتوو هەموو ڕۆژێک لەدوای بەکارهێنانی پەمپ دور لەپاوان و سەرچاوەی ئاو چەند جارێک ئاوی تێدەکرێت بەبڕێک تایتاو ناو پەمپەکە و دەرەوەی پەمپەکە بشۆردرێت .
٤.هەڵگرتنی پەمپ و کەرەستەو بکوژی مایەوە لەشوێنی گونجاوی خۆیاندا .
٥.داکەندنی جل و بەرگی تایبەت بەقەڵاچۆکردن ئینجا شووتنی هەردوو دەست و لاق و پێ و دەم و چاو یان شووتنی هەموو لەش بەسابوون .
٦.چەقاندنی تابلۆی ئاگادارکردنەوە لەشوێنی بەرچاوی کێڵگەکە و ڕشێندراوەکە تا خەڵکی ئاگاداری ترسناکی ژەهرەکە بن ، خۆیان و ئاژەڵەکانیان بپارێزن .
۷.دەفرە بەتاڵەکان لە دوای بەکارهێنانیان نەخرێنە ناو دەریاچەکانەوە چونکە زیانێکی زۆر بەبەرهەمی ماسی دەگەیەنێت .

                           لەگەڵ ڕێزدا ..........

بیلال حمەڕەوف عارف
سەرپەرشتیاری گرووپ

Previous Post
Next Post
Related Posts