3/01/2019

قەڕنابیت:خێزانی خاچییەکان;{العائلة الصلیبة} ( Cruciferae ( Mustard family

قەڕنابیت:خێزانی خاچییەکان;{العائلة الصلیبة} ( Cruciferae ( Mustard family 


قەڕنابیت:القرنابیط
ناوی ئینگلیزی: Cauliflower
ناوی زانستی Brasica oleracea Vor.botrytis
بەرووبومێکی سەوزەی زستانەی گرنگ و ناسراوە لەعێراق بەشی پەپکە گوڵییەکانی Curd دەخورێت قەڕنابیت بۆ دروستکردنی چێشت و ترشیات و زەڵاتە بەکاردێت بەهایەکی خۆراکی گرنگی هەیە هەر ۱۰۰گم لە پەپکەی گوڵی قەڕنابیت ۹۱.۷گم ئاوە و ۲٥گم گەرمۆکە و ۲.٤گم پرۆتین و ٤.۹گم مادەی کاربۆهیداتی و ۷۲ملگم فۆسفۆری تێدایە هەروەها هەندێ ڤیتامینی تێدایە لەوانە ڤیتامین C .
قەڕنابیت لەهەموو شارەکانی عێراقدا دەچێندرێت ڕووەکی قەڕنابیت بەشێوەیەکی سرووشتی لەناوچەی دەریای سپی ناوەڕاست دا هەیە شوێنی بنەچەی دورگەی قوبروسە .

۱.کەشی گونجاو:
قەڕنابیت لەو ڕووەکانەیە کە پلەی گەرمی بەرز و پلەی گەرمی نزمی بۆ نابێت هەرووەها بەرگەی پلەی ساردی بەستن ناگرێت لەبەر ئەوە بەباشی لەکەشی ساردی شێداردا گەشە دەکات باشترین پلەی گەرمی گونجاو بۆ گەشەکردنی ڕووەکان لەسەرەتای قۆناغی ژیانیدا ۲٤ س وە نزیکەی ۱٨ س پێویستە بۆ دروست بوونی پەپکەی گوڵی .
نزم بوونەوەی پلەکانی گەرمی لەقۆناغەکانی یەکەمی ژیانیدا پێگەیشتن دوا دەخات و قەبارەی پەپکە گوڵییەکەش بچووک دەکاتەوە هەرووەها بەرز بوونەوەی پلەی گەرمی لەکاتی پێگەیشتندا دەبێتەهۆی دروست بوونی پەپەکە گوڵییەکی شاشی کوڵک شێوە وە گەڵای ورد لەنێوان پەپکەکەوە دەردەچێت ئەمەش دەبێتە هۆی کەمکردنەوەی نایابی بەرهەمەکە .
تۆوی قەڕنابیت بە ٦ ڕۆژ لە پلەی گەرمی ۲۰ س یان بە ٤ ڕۆژ لە پلەی گەرمی ۳۰ س سەوز دەبێت .

۲.خاکی گونجاو:
قەڕنابیت لەهەموو خاکێک دەڕوێت بەمەرجێک بەپیت بێت و ئاو باش دابدات بەڵام باشترینیان خاکێکی قوڵی تێکەڵی دەوڵەمەند بەمادەی ئەندامی بێت و ئاو باش دابدات و دووربێت لەخوێ .

کاتی چاندن:
تۆوی لەهانە لەسەرەتای مانگی ئاب تا کۆتای مانگی ئەیلو لەنەمامگەکاندا دەچێنرێت و خاکێکی باشی بۆ هەڵدەبژێردرێت باشتروایە خاکێکی تێکەڵی بێ تۆوی گژوگیا بێ لەگەڵ پەینی ئاژەڵی شیبووەی پاکی تێکەڵ دەکرێت دوای بەجوانی دەکێڵرێت و ورد دەکرێت و دابەش دەکرێت بۆ دووکانی بچوک بەڕووبەری ۲ بۆ ۲ م یان ۳ بۆ ۳ م انجا تۆوەکەی بەتەنکی لەسەری بڵاو دەکرێتەوە یان لەسەر هێڵ دەچێنرێت و ماوەی نێوان هێڵەکان ۱٥ سم دەبێت دوایی بەچینێکی تەنکی خاک دادەپۆشرێت و باش ئاو دەدرێت هەروەها دەتوانرێت تۆوی لەهانە لەناو سندوقی تەختەدا بچێنرێت ئەوەش بەئامادە کردنی تێکەڵەیەک لەخاکی تێکەڵ یان پەینی ئاژەڵی بەڕێژەی ۱:۲ انجا تۆوەکە لەسەر هێڵ یان بەبڵاوکردنەوە دەچێنرێت و دادەپۆشرێت
دەتوانرێت پەپکەی جیڤی ۷ بۆ ئەم مەبەستە بەکاربهێنرێت لەکاتێدا کەویسترا چاندنی پێش وەختە ئەنجام بدرێت تۆوەکە لەدوکانەکاندا لەژێر سێبەری ساباتە دارینە یان لە ژێر درەخت دەچێندرێت بۆ ئەوەی بپازرێت لەتیشکی خۆری گەرم کەڕاستەوخۆ دوای ٥۰ بۆ ٦۰ ڕۆژ نەمەکان هەڵدەکەنرێت و لەشوێنی هەمیشەی دەچێنرێت .

بڕی تۆوبۆچاندن:
هەردۆنمێک ٥ بۆ ٨ هەزار نەمامی دەوێت کە دەگات ۲۰۰ بۆ ۳۰ گم لەتۆو

بڕی بەرهەم:
هەردۆنمێک ۲ بۆ ٤ هەزار سەلکە لەهانە دەدات کەدەکاتە نزیکەی ۳ بۆ ٥ تەن

۱.ئاودان
ئاودان پەیوەندی هەیە بەبارودۆخی ئاو و هەوای ناوچەکە و بڕی باران بارین لەکاتی چاندن و جۆری خاک و قۆناغی گەشەی بەرهەمەکەوە .
بەشێوەیەکی گشتی پێویستە نەمامەکان ئاو بدرێن دوای چاندنیان دوایی ئەوە هەر سێ ڕۆژ جارێک ئاو دەدرێت لەقۆناغی یەکەم بەتایبەتی کاتی پلەی گەرمی بەرز بێتەوە پاشان دوایی نزم بوونی پلەی گەرمی ئاودان کەم دەکرێتەوە دوای ئەوەش ڕەگ بەتەواوی خۆی داکوتا ئەوا هەر ۱ بۆ ۲ هەفتە جارێک ئاو دەدرێت .
۲.پەینکردنی:
بڕی پەینکردن پەیوەستە بەجۆری خاک و پلەی پیتی خاک و بارودۆخی ئاو و هەوای ناچەکە قەڕنابیت ڕەنگدانەوەی هەردوو پەینی ئاژەڵی و کیمیای پێوە دیارە بۆ هەر دۆنمێک ۱۰ بۆ ۱٥ تەن پەینی ئاژەڵی شێ بووە بەکاردەهێنرێت کاتی ئامادەکردنی زەوی هەروەها واباشە ۷٥کگم پەینی سلفاتی ئەمۆنێوم و ۱۰۰کگم لەپەینی سوپەر فۆسفاتی کالیسۆمی سیانی بۆ یەک دۆنم بەکار دەهێنرێت بەمەرجێک نیوەی پەینە نایترۆجینیەکە و هەموو پەینیفۆسفۆرییەکە بەکاربهێنرێت دوای مانگێک لەنەمامکردن و نیوەکەی تری پەینە نایترۆجینیەکە لەسەرەتای دروست بوونی پەپکە گوڵییەکان بەکاردەهێنرێت کاتێک پەینی ئاوێتە N.P.k بەکاردەهێندرێت باشتر وایە ۱٥۰ کگم بۆ دۆنمێک بەکار دەهێنرێت ڕێگای بەکارهێنانی پەینی کیمیایش دەکرێتە ناو چاڵێکی بچووکەوە لەژێر ڕووەکەکانەوە پاشان دادەپۆشرێت و ئاو دەدرێت .
۳.سپیکردن:
بریتیە لەکۆکردنەوەی گەڵاکانی دەرەوەی قەڕنابیت بەسەر پەپکە گوڵیدا و دوایی بەستنی بەنایلۆن یان پلاستیک یان بەپەت بۆ ئەوەی تیشکی ڕاستەوخۆ لەپەپکە گوڵییەکان نەدات بتواندرێ پەپکەی سپی بریقەداری جوان و تام خۆش و چاک و سەرنج ڕاکێش بەرهەم بهێندرێت ئەگەر ئاو و هەوا گەرم بۆ ئەوە پاش ۳ بۆ ٥ ڕۆژ دەبێت گەڵاکان بکرێتەوە بەڵام ئەگەر ئاو و هەوا ساربوو ئەوە پاش ٨ بۆ ۱۲ ڕۆژ دەبێت گەڵاکان بکرێتەوە ئەوکارە ئەنجام دەدرێت کاتێک گەڵاکان دەست دەکەن بەکردنەوە و لەپەپکەکە دوور دەکەونەوە .
٤.دووبارە چاندنەوە:
ئەو چاڵانەی کەنەمامی تێدا نەڕوواوە و لەناوچوە پێویستە دووبارە نەمامی تێدا بچێنرێتەوە ئەوە دوو هەفتە دوای لێدانی نەمام دەکرێت دوای ئەم کارە پێویستە یەکسەر کێڵگە ئاوبدرێت.
٥.پاچەکۆڵەکردن:
بریتیە لە ناوبردنی ئەو گژوگیانەی کە کێبڕێکی ڕووەکەکان دەکەن لەخۆراک و ئاو و ڕووناکی ئەمە جگە لەهەڵوەشاندنەوە و شلکردنەوەی ئەو خاکەی لەدەورەی ڕووەکەکانە کاتێک ئەم پڕۆسەیە ئەنجام دەدرێت کە ڕووەکەکان دەگەنە بەرزیەکی پێویست ، پێویستە پاچەکۆڵە زۆر بەسوکی ئەنجام بدرێت بۆئەوەی نەبێتە هۆی بڕینی ڕەگی ڕووەکەکان.
٦.دەردەکان و چارەسەرکردنیان:
قەڕنابیت تووشی ئەو نەخۆشی و مێرووانە دەبێت کەتوشی لەهانە دەبێت باسمان کرد جگە لەمانە تووشی هەندێ نەخۆشی فیسۆلۆژی دەبێت .
ا.نەخۆشی فیسۆلۆژی:
هۆیەکەی نەبوونی توخمی مولبیدیۆم Mo و پێی دەوترێت Wlhiptail نیشانەکانی ئەونەخۆشیە کاتێ دەردەکەوێ کە بەرووبومی قەڕنابیت لەخاکی ترشدا بڕوێنرێت ئەم نەخۆشیە وادەکات کە قەڕنابیتی باش و خوازراو نەیەتە بەرهەم ئەم نەخۆشیە بەکەمکردنەوەی ترشی خاک بەهۆی پێدانی مادەی لایم دەتواندرێ چارەسەر بکرێت . 

٢.نەخۆشی قاوەیی بوون:{ Browning }
نەخۆشیەکی فسیۆلۆژییە هۆیەکەی کەمی توخمی بۆرۆنە نیشانەی نەخۆشیەکە درووست بوونی پەڵەی ئاوییە لەقەد و هەڵگری گوڵ پەپکەی گوڵدا تامی قەڕنابیتەکەش تاڵ دەبێت نەخۆشیەکە بەزۆری لەخاکی هاوسەنگ و تفت دا دەردەکەون چارەسەر دەکرێت بەپێدانی ( بۆراکس )

پێگەیشتن و لێکردنەوەی بەرهەم:
پاش ۳.٥ بۆ ٥ مانگ لەنەمامکردن پەپکە گوڵییەکان پێدەگەن و بۆ ماوەی ۱.٥ بۆ ۲ مانگ لێکردنەوەی قەڕنابیت بەردەوام دەبێت واباوە کاتێک پەپکەکانی قەڕنابیت لێبکرێنەوە کەقەبارەیان دەگاتە قەبارەیەکی گونجاو بۆ هەناردەکردنی بازاڕ پێش ئەوەی پەپکەکان بکرێنەوە و توکن ببن قەبارەی پەپکەکانیش پەیوەندیان هەیە بەجۆری ڕووەکەکانەوە کاتی لێکردنەوەی پێویستە بڕینی سەلکەکان لەژێرەوە بەهۆی چەقۆی تیژەوە بێ ئەویش بەلێکردنەوەی گەڵاکانی دەرەوە و هێشتنەی ۱ بۆ ۲.٥سم لەبنکەی گەڵاکان بۆ ئەوەی ئەو گەڵایانەی ماونەتەوە پارێزگاری لەسەلکەکان بکات لەبرینداربوون و ڕووشاندن لەکاتی داکردن و بارکردن و خستنە بازارەوە دوای لێکردنەوەی سەلکەکان دەخرێنە قەفەسی تایبەتەوە بۆ هەڵگرتن یان فرۆشتن .

گوڵگرتنی پێش و ختە دیاردەیەکە لەڕووەکی قەڕنابیت ڕووداەدات ئەویش درووستبونی پەپکەی گوڵییە بەقەبارەی ۲ بۆ ۳ سم ئەم پەپکانەش هیچ بەهایەکی بازرگانی نیە ئەو هۆیانەی کەدەبنە هۆی دروست بوونی ئەو دیاردەیە ئەمانەی خوارەوەن :
۱.وەستانی سەوزە گەشەی ڕووەک بەهۆی توشبوونی ڕووەک بەئاو و هەوای سارد لەنەمامگە یان کێڵگە یان تینوکردنی ڕووەک یان کەمی نایترۆجین .
۲.بەکارهێنانی نەمامی قەبارە گەورە و ئەستور کەلەنەمامگە زۆر مابێتەوە .

بەکارهێنانی تۆو:
بۆ مەبەستی بەرهەمهێنانی تۆو پێویستە قەڕنابیت لە کێڵگەیەکی تابیەتی گۆشەگیردا بچێندرێت کەدوور بێت لەپۆلەکانی ترەوە و هەروەها دووربێت لەو کێڵگانەی کەرووەکی خێزانی خاچییان لێ چێندراوبێت بۆ ئەوەی پەڕینی تێڵکەڵ { التلقیح الخلطی }ڕوونەدات وەدەبێت ماوەکە نزیکەی ۲کم بێت پاش دروستکردنی پەپکە گوڵییەکان ئەو ڕووەکانە هەڵدەکەندرێت کە پەپکەکانیان قەبارەیان بچوکن یان شێوەیان ناڕێک و کوڵکاوین و بە پۆلەکانیان نەچوونەتەوە تەنها ئەو ڕووەکانە دەهێلدرێنەوە کەپەپکەکانیان سیفاتی باشیان هەیە پاشان کارەخزمەتگوزارییەکان هەر بەردەوام دەبن لەپەینکردن و ئاودان و پاچەکۆڵەکردن و هەتا هەڵگرەگوڵیەکان دروست دەبن و گوڵەکان دەکرێنەوە لەمانگی ئادار و نیسان دوایی تۆوەکان پێ دەگەن لەمانگی حوزەیران دۆنمێک نزیکەی ۱۰۰ کگم تۆو دەدات .

بڕی بەرووبووم:
دۆنمێک نزیکەی ۳ بۆ ٤ تەن پەپکە گوڵی قەڕنابیت دەدات .

کۆکردنەوە و هەڵگرتن:
دوای لێکردنەوە و کۆکردنەوەیان سەلکەکان دەخرێنە ناو سندووقی تەختە یان سندووقی پلاستک و دەنێردێن بۆ بازاڕ یان بۆ کۆگا بۆ ماوەیەکی دیاری کراو ئەویش لەگۆگای سارد لەپلەی گەرمی سفری سەدی بەمەرجێک ڕێژەی شێ نێوان ۹۰ بۆ ۹٥%دابێت بۆماوەی ۲ بۆ ٤ هەفتە .

۱.سنوبول:{ Snowball }
ئەم ئەپۆلە تاقیکراوەتەوە باشە و گەشەی سەوزی مامناوەندیە و پەپکە گوڵیەکانی تیرەیان دەگاتە ۲۰ سم و کێشیان دەگاتە ۱کگم
۲.فینومیناڵ:{ Phenomenal }
زوو پێ دەگات بەڵام ماوەی لێکردنەوەی کورتە و گەڵاکانی پانن چۆنیەتیشی باش و بەرزە چاندنیشی لەعێراق باوە
۳.ئیرفیورل:{ Erfurl }
زوو پێ دەگات بەڵام کاتی لێکردنەوەی کورتە گەڵاکانی پان و بەهێزن سەلکەکانی ڕەق و خڕ و لوس و ڕەنگیان سپیە .

سەرچاوە:کتێبە کشتووکاڵیەکان 
ئامادەکردنی:
Previous Post
Next Post
Related Posts