2/28/2019

نۆک:کەش و هەوای گونجاو

نۆک:کەش و هەوای گونجاو 

نۆک: Chicpea
ناوی زانستی:Cicer orietinum
گرنگی ئابووری:
بەروبومێکی تری پاقلەیی زستانەیە زیاتر لەپێناو تۆوەکەی دەچێنرێت کە لە ۱۹ بۆ ۲٦% پڕۆتینی تێدایە کە وەک خۆراک مرۆڤ بەکاری دەهێنێت بەجۆرەها شێوە ، نۆک لەسەرەتای گەشەکردنی پێویستی بەپلەی گەرمای نزم هەیە تا ٥ بۆ ٦س لەوەختی گوڵکردن ۲۰ بۆ ۲۳س پێویستە بەڵام لەکاتی بەرگرتن نا بێت زیاتر بێت ۳٥س لەکاتی گوڵکردن گەر ڕێژەی شێ لەهەوادا کەمتر بێت لە ٦۰%ئاسمان ساف بێت بەرهەمی نۆک باش و زۆر دەبێت هەروەها نۆک لەخاکی قۆڕی هەوگۆڕکێ باش دەڕوێت .

کاتی چاندن:
لەکوردستان بەزستاندا دادەچێنرێت چونکە زستانی کوردستان لەساردیدا مامناوەندییە ئەوکات لەنیوەی مانگی تشرینی دووەم دەچێنرێت بەڵام زۆر لەجوتیارانی کوردستان لەسەرەتای بەهاردا دەیچێنن لەترسی سەرما و شەختەی زستان .

ئامادەکردنی زەوی:
زەوییەکەی دوو جار دەکێلدرێت بەپێچەوانەی یەکترەوە پەینی ئاژەڵی لەنێوان هەردوو کێڵانەکەدا بەکاردەهێنرێت ئینجا زەوییەکە ڕێک دەخرێت و بۆ دێراو دابەش دەکرێت باشتروایە ماوەی نێوان دێراوەکان ۷٥ سم بێت انینجا دێراوەکان ئاودەدرێن دوایی وشک بوونەوەی دێراوەکان بەتەواوەتی انیجا لەسەر ئاستی ئاوەکە لەلایەکی دێراوەکەوە لەناو چاڵدا تۆوی گونجاو دەچێندرێت ماوەی نێوان چاڵەکانیش دەبێ ۲٥ بۆ ۳۰ سم بێت وهەرچاڵێک ۲بۆ ۳ تۆوی تێدەکرێت هەروەها دەشتواندرێت لەنێو دوکاندا بچێندرێت کە ماوەی نێوان ڕووەکەکان ٤۰*٤۰ سم بێت لەکوردستان لەشوێنە باراناوییەکاندا هەر وەک گەنم و جۆ دەچێندرێت و پێویستی بەئاودان نییە .

تەرزەکانی:
١.تەرزی خۆماڵی سلێمانی
٢.تەرزی خۆماڵی دهۆک
کەهەردووکیان کورتە باڵان

بڕی تۆو:
بۆ تەرزی تۆوی بچوک ۲۰کگم/دۆنم بۆ تەرزی تۆوی گەورەش ۲٥کگم/دۆنم

ڕێگاکانی چاندن:
نۆک یان بەوەشاندن یان بەهۆی ئامێری تۆوپرژێن لەسەر هێڵ کەماوەی نێوان هێڵەکان ۳۰ بۆ ۳٥ سم بێت قوڵی ٨ سم

پەینکردن:
لەبەربونی بەکتریا لەناو گرێیە ڕەگییەکانی نۆک وەک هەمووبەرووبوومە پاقلەییەکانی تر نایترۆجینی سەربەستی هەوایی دەگۆرێت بۆ نترات بۆیە پێویستی بەنایترۆجینی کەم هەیە بۆ ئەم مەبەستە ۱۰کگم لەیوریا بۆ دۆنمێک زەوی ئەویش لەکاتی چاندنیدا وەپێویستی بە ۱٥ کگم لەپەینی فۆسفاتی p2o5 لەکاتی ئامادەکردنی زەوی .

ئاودان:
۲ بۆ ۳ ئاودان لەماوەی سەوزە گەشی ۲ ئاودانیش لەکاتی گوڵگرتن کەش و هەواوتێکڕای باران بارین و جۆری خاک و کاریگەری دەبێت لەسەر ماوەی ئاودانەکان .

پێگەیشتن و دروێنە:
نۆک پێویستی بە ۹۰ ڕۆژە هەیە تاوەک فەریکە نۆک پێبگات و بەکاری بهێنین وەبە ۱۳۰ ڕۆژ تەواو پێدەگات واش باشە پێش وشک بوون بدورێتەوە تاتۆوەکانی نەوەرن بڕی بەرهەمهێنانی لەیەک دۆنم دا ۱٦۰ تاوەکو ۳٦۰ کگم دەبێت نۆک ئەگەر بەرووبەری کەم چێنرابوو کۆکردنەوەی بەشێوەی دەسکەنەیە واتە بەدەستی هەڵدەکەنرێت و یان بەئامێری ماوەر یان بەکۆمباین .

سەرچاوە:کتێبە کشتووکاڵیەکان 

ئامادەکردنی:
Previous Post
Next Post
Related Posts