گەنمە شامی سپی: ئاو و هەوای گونجاو
ناوی اینگلیزی: Sorghum
ناوی زانستی: Sorghum boicolor
خێزانی گەڵاباریکە: poaceae
بەرووبوومێکی هاوینەی تەمەن کورتە بە چوارەم بەرووبووم دادەنرێ لەجیهاندا لەڕووی گرنگی خۆراکییەوە لەدوای گەنم و برنج گەنمەشامی دێت ، بەڵام لەدوای ڕووبەری چاندن و بەرهەم هێنان بەپلەی شەشەم دێت لەلای هەندێ گەلانی ئاسیاو ئەفەریقا وەک خۆراکی سەرەکی بەکاری دەهێنن، لەکوردستان زۆر بەکەمی دەچێنرێ،هەرچەندە چاندنی سەرکەوتووشە.
گرنگی ئابووری:
۱ـ تۆوەکەیبۆ ئالیکی ئاژەڵ و ڕەشەوڵاخ وپەلەوەر بەکاردەهێنرێ.
۲ـ قەدو گەڵاکەی وەک ئالیکی سەوز دەدرێتە ئاژەڵ، بەڵام لەتەمەنی بچوکی پێش٥٥ ڕۆژی خراپە بدرێتە ئاژەڵ چونکە ماددەیەکی ژەهراوی تێدایە ناوی هایدرۆسیانیکە، بۆیە ئەگەر سەوزه وەک ئاڵیک درا بەئاژەڵ پێویستە دوای تەمەنی ٥٥ ڕۆژی پێش ئەوەی بدرێتە ئاژەڵ کەرت کەرت بکرێت وشک بکرێتەوە، ئینجا پێی بدرێت.
۳ـ دەکرێتە سەوزەو ئالیکی ترشێنراو(سیلاج)و دەدرێتە ئاژەڵ.
٤ـ تۆوەکەی لەهەندێ وڵاتی هەژار دەکرێتە ئاردی نان.
ژینگەی گونجاو:
گەنمە شامی خۆی بەرووبوومێکی ناوچە کەمەرییە بەدرێژای ساڵ دەچێنرێ، بەڵام لەناوچە مام ناوەندییەکان دەکرێ وەک بەرووبوومێکی هاوینە بچێنرێ چونکە حەزی لەکەش و هەوای گەرمە ،کەمترین پلەی گەرما بەرگەی بگرێ لەکاتی سەوزبوون ۷ـ۱۰س لەکاتی گەشەکردن ۱٥س، بەڵام باشترین پلەی گەرمای گونجاو لەماوەی گەشەکردن بریتیە لە ۲٥ـ۳٥س، گەنمەشامی سپی بەرگەی وشکی و گەرمای بەرز دەگرێت لەبەر دوو هۆ:-
۱ـ ژمارەیەکی زۆر لەڕەگە ڕووەکیەکان لەژێر ڕووی زەویدا بڵاوبوونەتەوە.
۲ـ هەبوونی چینێک لەشەمێ کەڕووی گەڵاکان دادەپۆشێت، بەمەش بەهەڵمبوون کەم دەکاتەوە.
خاکی گونجاو بۆخاکی تێکەڵاوی ئاوەڕۆ باشە، کەپلەی ترشێتی خاکەکە ۹ـ٨ PH بێت.
تەرزەکان:
۱ـ کافیر Kafir:-پۆلێکی سەرکەوتووە بەم سیفەتانە دەچێنر.
*ڕووەکەکان باڵایان زۆر بەرز نیەو لقیان زۆرە.
*بەرهەڵستی شکانەوە دەکەن.
*تۆوەکانی ڕەنگیان مەیلەو ڕەشە،هێشووە گوڵەکان ڕێکوڕاستن.
*بەرهەمی زۆرە دەگاتە 1تەن لە دۆنمێک.
۲ـ خۆماڵی:-
*باڵایان بەرزەو لقیان کەمە.
*بەرهەڵستی شکانەوە ناکەن.
*تۆوەکانیان ڕەنگیان سپیە و هێشووەگوڵەکانیان لار دەبێتەوە.
*بەرهەمیان کەمترە لەتەرزی کافیر.
کاتی چاندن:-
۱ـ کاتی بەهارە: لەنیوەی یەکەمی مانگی نیسان.
۲ـ کاتی هاوینە:لەنیوەی دووەمی مانگی تەمووزە.
بڕی تۆو:
پێویستی بە ٦ـ ٨ کگم لەتۆوی باش هەیە بۆ یەک دۆنم زەوی.
پەینکردن:
گەنمەشامی سپی پویستی بەپەینکردن هەیە، بەتایبەتی حەرزی کافیر بەم شێوەیە:-
۱ـ پەینی نایترۆجینی:-٤٥کگم لەیۆریا بۆ دۆنمێک لەزەوی ئەویش بە دووجار، جاری یەکەم نیوەی بڕی یۆریاکەیە دوای کێڵان پێش وردکردنی خاکەکە بەزەویدا دەکرێ، نیوەکەی تری دوای مانگو نیوێک لەچاندن بەکاردەهێنرێت.
۲ـ پەینی فۆسفاتی:- بڕی ۲٥کگم لەسوپەر فۆسفاتی کالسێۆم سیانە بەکاردەهێنین بەیەکجار لەکاتی پێش وردکردنی خاکەکە واتە لەگەڵ نیوەی یەکەمی یۆریاکە بەزەویەکەدا دەکەین.
ئاودان:
بەرووبوومێکی هاوینەیە بەڵام تا ڕادەیەک بەرگەی تینویەتی دەگرێت پێویستە دوای چاندن یەکسەر ئاو بدرێت بۆئەوەی زوو شین بێت، ئینجا دوای ئەوە هەر ۷ـ ٨ ڕۆژ جارێک ئاوبدرێت لەگەڵ ڕەچاوکردنی تینو نەکردنی لەکاتی گوڵ کردن و دروست بوونی تۆودا، بەڵام لەپێش دروێنە کردن بەماوەی ۱٥ ڕۆژ بەلایەنی کەمەوە ئاودان ڕادەگرین.
دروێنەکردن:
لەنیشانەکانی کاتی دروێنە زەردبوونی گەڵاو قەدەکانە و وشک بوونی تۆوەکان و ڕەقبوونیانە، ئەگەر ڕووبەرەکە بچوکبوو دەکرێ بەداس وسەلکەگەنمەشامیەکانبدرێتەوەو ئینجا لەشوێنێکی بەرهەتاو بڵاودەکرێنەوە بۆ وشکبوونی ناو بەناو ەڵگێڕو وەرگێڕی دەکەین، کرداری وشک کردنەوت دوو هەفتە دەخایەنێت، لەدوای ئەمە دار یان مەترەق بەکاردەهێنین بۆ ئەوەی تۆوەکان لەسەلکەکان هەڵبوەرن، دەشکرێ ئامێری لێک جوداکردنەوە بەکاربهێنین.
بەڵام ئەگەر ڕووبەری کێڵگەکە گەورەبوو ئەوا ئامێری دروێنەکردن بەکاردەهێنین، لەم حاڵەتەدا پێویستە ڕووەکو تۆوەکان تاڕادەیەکی باش وشک بن ڕێژەی شێ لە ۱۲%بێت بۆئاسانی دروێنە کردن.
بڕی بەرهەم:
تەرزەخۆماڵیەکان ۳۰۰ـ ٤۰۰کگم لەدۆنمێک بەرهەم دێنین، بەڵام تەرزە چاککراوەکان وەک کافیر یەک تەن بەرهەم دەدات.
دەرد و بەڵاکان:
۱ـ گژوگیا
۲ـ مێرووەکان:-
*قەدسمە
*شۆکە:- ئاوگی ڕووەک هەڵدەمژێت و هێرش دەکاتە سەر هێشووە گوڵەکان،بەماددەی مەلاسێۆن بەبڕی ٥۰۰سم۳ بەدۆنمێک بەکاردەهێنین.
۳ـ نەخۆشییەکان:
ـ کورکی داپۆشراو
ـ کورکی درێژ:-توشبوونەکە بەشێوەی تورەکەی درێژەکەلەسەر سەلکی گەنمەشامیەکاندایە، ئەگەر بە دەست بیگوشین، ئەوا تۆزێکی ڕەش دەردەچێت کە میکرۆبی نەخۆشییەکەیە، بۆ قەڵاچۆکرنی نەخۆشیەکە ئەوالەسەرەتای چاندن ماددەی دایسین لەتۆوەکان هەڵدەسوین بەبڕی ۲ کگم لەدایسین بۆ ۱کگم لە تۆوە ئامادەکراوەکە ،لەگەڵ پەیڕەوکردنی خولی کشتوکاڵی.
ئامادەکردنی:
هەنا حیدەر