2/11/2019

گوڵی فلۆکس

ناوى کوردى: فلۆکس 

ناوى عرەبى: اللهيب او الفلوكس 

ناوى ئینگلیزى: Phlox 

ناوى زانستى: Phlox drummondii 

ناوى خێزان: Polemoniaceae 


ئەم ڕووەکە بەکێکە لە رووەکە وەرزیە زستانیەکان کە 70 – 60cm بەرز دەبێتەوە، ئارەزووى خاکێکى دەوڵەمەندە کە ئاوى تیا کۆنەبێتەوە، نیشتمانى سەرەکى ئەمریکاى باکورە (کەنەدا، ئەمریکا، مەکسیک) لە تەکساس بەشێوەى بڕى زۆرە 65 جۆرى هەیە. ڕەنگەکانى جیاوازە وەنەوشەیى و پرتەقاڵى و سپى و پەمەیى کاڵ و قاوەیى وە سوور. 

لەهەندێ شوێن پێیدەڵێن گوڵى بەهارە ئەم ڕووەکە بە تۆو زیاد دەکات وە پێویستى بە ئاوى کەمە. 

لەڕووى پەینکردنەوە واباشە پەین بکرێت گەر خاکەکەى دەوڵەمەند نەبێت. هەروەها ڕۆژانە پێویستى بە 4 کاتژێر لە تیشکى خۆر هەیە. وە هەندێک جۆرى پێویستى بەڕاگرێک هەیە تاوەکوو بەشێوەیەکى شاوڵى بوەستێت و نەکەوێتە سەر زەوى


ئامادەکردنى: شالاو عبدالرحمن
Previous Post
Next Post
Related Posts