11/30/2018

چاودێریکردنی مریشکی گۆشت و کەلوپەلەکانی


#چاودێریکردنی_مریشکی_گۆشت_و_کەلوپەلەکانی:-
رعایە الدجاج اللاحم وتجهیزاتە

کەلوپەل وپێداویستیەکان ئەوئامڕازوو ئامێرانەن کەلە هۆڵەکانی پەلەوەردا بەکاردەهێنرێن و کار بۆ ئەوە دەکەن کە ژینگەو دەوروبەرێکی گونجاو بۆ بەخێوکردن دابین بکەن.
پێویستە ئە ئامرازوو ئامێرانە چاودێری بکرێن و بەبەردەوامی بەسەر بکرێنەوە چونکەهەر گرفتێک لەمانە ڕووبدات کاردانەوەیەکی خراپ لەسەر بەرهەم و پەلەوەرەکانیان دەبێت.

#ژینگەی_هۆڵەکانی_مریشکی_گۆشت:-
بۆئەوەی بەخێوکردنی مریشکی گۆشت بە سەرکەوتوی بەڕێوە بچێت لەڕووی ئابورییەوە دەستکەوتی باشی هەبێت،پێویست لەژینگەیەکی نموونەیدا بەخێو بکرێت کەلەگەڵ پێداویستیە زۆرەکانی بەرهەم بگونجێت،ئەویش بەم جۆرەیە:-

۱ـ شوێنەکەی باشبێت وتاڕادەیەک نزیک بێت لەشار بۆئەوەی کاریگواستنەوە ئاسان بێت.
۲ـ زەوییکەی ڕاست بێت.
۳ـ ناوچەکەبای بەهێزی نەبێت.
٤ـ سەرچاوەی ئاوی پاکی هەبێت بۆ پەلەوەرەکان، هەروەها خزمەت گوزارییەکانی دیکەی هەبێت بە تایبەت کارەباو تەلەفون.
٥ـ  پێویستە ڕووبەرەکەی گەورە بێت و ئەوە ڕەچاو بکرێت کەلەدواڕۆژدا پەرەی پێبدرێت و فراوان بکرێت.
٦ـ نرخی زەوییەکە هەرزان بێت.
۷ـ زەوییەکە بۆ کوشتوکاڵ باش بێت.
چاودێریکردنی پەلەوەر لەهۆڵە پێویستی بە ژینگەیەکی گونجاو هەیەکەلەگەڵ سروشتی فسێۆلۆژی بەرهەمی باڵندەکان بگونجێت ئەویش بەم شێوەیە:
#ڕوبەری_زەوی_قەبارەی_پارکەکان:-
ئەم خشتەیەی خوارەوە ڕووبەری زەوی بۆ هەر باڵندەیەک ڕووندەکاتەوە بۆئەوەی زۆرترین داهات بەدەست بهێنرێت  دەبێت ئەمەش بزانرێ کە باڕکەو کەڵەشێری بچوک لەکەشو هەوای گەرمدا پێویستیان بەڕووبەرێکی زیاتری زەوی هەیە لەوەی کەلە کەشو هەوای ساردا پێویستیان پێیەتی.

۱ـ گەرم کردنەوەو سارد کردنەوە:-
کاتێک کەپلەی گەرمی لەتێکڕای خۆی کەمتربێت بەتایبەتی لەوەرزی زستاندا پێویستە هۆڵەکەگەرم بکرێتەوە بەتایبەتی لەکاتی کۆشگریدا،چونکە جووجەڵە لەبەرئەوەی بچوکەتێکڕای گەرمی دانەوەی لەشی کەمە بۆیەپێویستەهۆڵەکەی گەرم بکرێتەوە بۆئەوەێ گیرو گرفتی بەرهەم هێنان یان تەندروستیان  نەیەتە پێش.
پێویستەئاماژە بەچۆنیەتی توانای باڵندەکان بکەین لەبارەی کۆنترۆڵ کردنی پلەی گەرمی لەش چۆنیەتی نەمانی گەرمی لەش،کەپەیوەندی بە پلەی گەرمی هەواو کرداری گەرمکردنەوەو ساردکردنەوە هەیە لە ژینگەی مریشکی گۆشتدا.

#کۆنترۆڵکردنی_پلەی_گەرمی_لەش :-
پلەی گەرمی ناو هەناوی باڵندەکان جیاوازییەکی زۆریان لەگەڵ هی شیردەرەکاندا هەیەبۆپلەیەکی ڕهای گەرمی لەلەشی باڵندەدانیە، لەمریشکی گەورەدا ئەم جیاوازییە لەنێوان(٤۰,٦ـ٤۱,۷)°س دایە.
دەتوانرێت هەندێک لەم جیاوازییانە بەمشێوەیە هەستیان پێبکرێت:-
۱ـ پلەی گەرم لەلەشی جووجکەی تازە ترووکاو نزیکەی(۳۹)°س پاشان بەرز دەبێتەوە تاوەکو دەگاتە پلەیەکی نەگۆڕ،پێگەیشتنێ جووجکەلەتەمەنی نزیکەی ۳ هەفتەدایە.
۲ـ پلەی گەرمی لەشی قەبارە بچوکەکان لەپلەی گەرمی لەشی قەبارە گەورەکان زیاترە.
۳ـ پلەی گەرمی نێرەی باڵندەکان کەمێک لەهی مێیەکان زیاترە،لەوانەیە ئەمەبۆزیاد بوونی ڕێژەی گۆڕینی خاک و زیاد بوونی چالاکی دەمارەکانەوە بێت.
٤ـ چالاکی لەشی باڵندەپلەی گەرمی لەش بەرز دەکاتەوە، بۆنموونە دەبینین پلەی گەرمی لەشی ئەوباڵندانەی کەلەسەرزەوی بەخێودەکرێن لەپلەی گەرمی هەمان ئەوجۆرە باڵندانە زیاترە کەلەناو قەفەس بەخێو دەکرێن.
٥ـ پلەی گەرمی باڵندەیەکی بێ پەڕ لەپلەی گەرمی هەمان جۆری ئەو باڵندە زیاترە کەپەڕی تەواوی هاتبێ.
٦ـ پلەی گەرمی باڵندەی کڕکەوتو لەپلەی گەرمی ئەو باڵندە کەمترە کە کڕ نەکەوتبێت ئەمەس بۆنزمی تێکڕای کەمی خۆراک دەگەڕێتەوە هەروەها بۆکەمی چالاکی دەمارەکانی باڵندە لەکاتی کڕکەوتندا.
۷ـ بۆچوونەناوەوەی خۆراک بۆکۆئەندامی هەرسکردن،پلەی گەرمی لەشی باڵندەکە بترز دەبێتەوە.
٨ـ پلەی گەرمی لەشی باڵندە لەکاتی ڕووناکی بەهێزدا زیاترە لەهی تاریکیدا.
۹ـ بەرزبوونەوەی پلەی گەرمی دەورووبەری باڵندە
 پلەی گەرمی لەشیشی بەرەو بەرز بوونەوە دەچێت.
#چۆنیەتی_دابەزینی_گەرمی_لەش:-
هەرچەند هۆکارێکی زۆر هەن یارمەتی بەرز بوونەوەی کەمی پلەی گەرمی ناوەوەی لەش دەدەن، بەڵام ئەگەر باڵندە نەتوانێت ئەوپلەگەرمییەزیادەیە لەخۆی دابەزێنێت ئەوە زیاتر دەبێت.
پەلەوەر بەبەردە،امی لەڕێی گۆڕینی خۆراک و چالاکی دەمارەکانیەوە گەرمایی بەدەست دەهێنێ بۆیە پێویستە گەرمی دەرچوو لەلەش لەگەڵ گەرمی بەرهەم هاتوو یەکسان بێت دەنا پلەی گەرمی لەش بەرز دەبێتەوە.

#چەند_ڕێگا_هەن_بۆ_خۆدەربازکردن_لەگەرمای:-
۱ـ تیشکدانەوە:-گەرمی لەش بەهۆی تیشکدانەوە دادەبەزێت گەر بێت وپلەی گەرمی سەر ڕووی باڵندەکە لەژلەی گەرمی دەوروبتری زیاتر بێت تیشکدانەوەی گەرمیش بەندە بەنزیکی هەواو پلەی هەوای دەوروبەری لەپلەی گەرمی ڕووی باڵندەکە.
۲ـ ڴەیاندن:-گەرمایش لەڕووی گەیاندنەوە دادەبەزێت، ئەمەش کاتێک ڕووی لەشی باڵندەکە بەهەر ماددەیەکی دەورووبەر دەکرێت ئێنجا ماددەکە هەوا بێت یان ماددەیەکی ڕەق،هەروەها ئەگەر مریشکەکەش لەسەر زەوییەکی سارد هەڵنیشێ.
هەوا گەیەنەرێکی بەهێرە بێ هێزە بۆ گەرمی ئەگەر هەواکە بڕێکی زۆر شێی تێدا بێت یان کەم بەگشتی ئەو گەرماییەی کە باڵندەکە بەهۆی گەیاندنەوت دای دەبەزێنێت گەرماییەکی کەمە.
۳ـ هەڵگرتن:- کاتێک ڕووی دەرەوەی لەشی باڵندە بەر هەوایەکی سارد بکەوێت هەواکەگەرم دەبێتو دەکشێت ، پاشان کەمێک بەرز دەبێتەوە لەگەڵ بەرزبوونەوەی خۆیدا گەرمایی هەڵدەگرێ، ئەگەر جوڵەی هەوا لەڕووی دەرەوەی باڵندەدا زیادی کرد،بڕی گەرمی دابەزیو لەلەشی بەهۆی هەڵگرتنەوە زیاتر دەبێت لەزۆربەی شیردەرەکاندا ئەو گەرمایەی لە لەش دادەبەزێت تەڕەو ئاوی هەڵگرتووە، ئەمەش بەهۆی ڕژێنەکانی ئارەق کردنەوەیە کەبەبەردەوامی شێ دەردەکات و دەبێتە هەڵم،ئەمەش ساردی زیاد دەکات.
بەزیادبوونی پلەی گەرمی هەوا بڕیگەرمی دابەزیوو بەهۆی هەڵگرتنەوە کەمتر دەبێت ئەگەر پلەی گەرمی هەوا بگاتە پلەی گەرمی لەش،هەوای دابەزیو بەڕێگەی هەڵگرتن کەمتریش دەبێت.
هەوای دابەزیو بەڕێگەی هەڵگرتن  نزیکەی (۱۰ـ۲٥%) ی هەمووی گەرمییەکەلەلەش دادەبەزێت، بەزیادبوونی خێرای هەوالەدەوروبەری لەشیش هەوای دابەزیو بەڕێگەی هەڵگرتن زیاتر دەبێت کاتێک کە پلەی گەرمی هەوا لەپلەی گەرمی ڕووی دەرەوەی لەش زیاتر بێت، ئەوکاتە هەردوو هۆکاری هەڵگرتن و گەیاندن بەیەکەوە کار دەکەن بۆئەوەی گەرمییە زێدەکە نەمێنێ.

ئامادەکردنی:

بیلال هەڵەبجەی

سەرچاوە:کتێبەکشتووکاڵیەکان

Related Posts