2/28/2019

شووتی:کەش و هەوای گوونجاو

شووتی:کەش و هەوای گوونجاو

شوتی: الرقي
ناوی زانستی: Citrullus lanatus
شوتی بەروبومێکی سەوزەی هاوینەی گرنگە لەعێراقدا بەپلەی یەکەم دەچێنرێت لەڕووی ڕووبەری چاندراو و بەروبومەوە لە هەموو شوێنێکی عێراق و کوردستان دەچێندرێ .
کیشوەری ئەفریقا نیشتیمانی شوتیە بەشێوەی سروشتی لەوێ ڕاواوە لە ئەوروپا هەتا وەکو سەدەی شازدەهەم شوتیان نەناسیوە بەڵام لەلای میسرییەکۆنەکان ناسراوە هەروەها لە نوسراوەکانی سۆمەریەکان و بابلەیەکان و ئاشوریەکان شوتی ناوی هاتوە و وەک سەوزە بۆ مەبەستی پزیشکی بەکارهاتووە شوتی بۆ خواردن بەکاردێت و خۆشە بەتایبەتی لەگەرمی هاویندا هەروەها بۆ دروستکردنی مورەبا و شیرینی بەکاردێت شوتی بەهای خۆراکی بەرزنیە لەچاو ئەو ڕێژە بەرزەی کە لەکاربۆهیدرات هەیەتی ڕێژەی کاربۆهیدرات تیێدا دەگاتە ٥% و ڕێژەی ئاو دەگاتە لە ۹۲% و لە ۱% پرۆتین و چەوری تێدایە و ڕێژەیەکی کەمیش لە کالیسیۆم و فۆسفۆر و ڕێژەیەکی زۆرکەم لە ڤیتامینەکانیشی تێدایە .

ئاو و هەوای گونجاو:
شوتی پێویستی بە وەرزێکی گەشەی درێژ هەیە کە لە چوار مانگ کەمتر نەبێ و پلەی گەرمی بەرزبێت بۆ ئەوەی بەروبومێکی ئابوری بەرز بدات دەبێت تێکڕای ناوەندی پلەی گەرمی مانگانە لە ۲۰ س کەمتر نەبێت وەباشترین پلەی گەرمی بۆ گەشەی ڕووەک لە ۲٨س و ئەو پلەیەش کە ڕووەکەکانی تێدا گەشە دەکات لەنێوان ۱٨ بۆ ۲٨س خێرای گەشە بەدابەزینی پلەی گەرما کەم دەبێتەوە و ڕووەکەکان بەرگەی بەستن ناکرن و گەشەی ڕووەکەکە دەوەستێ و لەزۆربەی کاتەکاندا دەمرن ، هەروەها بای بەهێز و گەرم و تۆزاوی بێت کارێکی زۆر دەکاتە سەر گەڵا و گوڵەکان شێی زەوی کار لە شوتی ناکات بەپێچەوانەی کاڵەک لەبەر ئەوە شوتی لەخاکی شێداردا بچێندرێت باش گەشە دەکات و جۆرەکەشی بەرز دەبێت تۆوی شوتی لە پلەی ۱٦ بۆ ۱۷س دا دەڕوێت بەڵام لەو پلەیە کەمتر ناڕوێت .
شوتی ڕووناکی زۆری دەوێت و کەمی تیشک دەبێتە هۆی کەم بوونی کردارن ڕۆشنەپێکهاتن بەوەش ماددەی کاربۆهیداتی کەم کۆدەبێتەوە بەمەش شەکر کەم دەبێت و چۆنایەتی بەرەکان خراپ دەبێت سەلمێندراوە کەپلەی گەرمی بەرز و ماوەی ڕووناکی زۆر دەبێتە هۆی کەمبوونی بەرووبووم .

خاکی گونجاو:
نابێت شوتی لەخاکی قوورس دا بچێندرێت ئەگەر چێندراش دەبێت ئاو باش دابدات هەروەها لەخاکی خوێواوی و کەچاویدا شوتی باش نابێت ، باشترین خاک لەخاکی تێکەڵەی بەپیت بێت و باش ئاو دابدات ئەگەر مەبەست لە زوو پێگەیشتنی شووتی هەبوو ئەوا لە خاکی سوکدا دەچێندرێت نابێت شووتی لە زەویەکدا بکرێت کەپێشتر شووتی یان هەر ڕووەکێکی خێزانی کولەکەی تێدا کرابێت تاوەکو ٤ بۆ ٥ ساڵی بەسەردا نەڕۆیشتبێ ئەمەش بۆ نەهێشتنی نەخۆشیەکانە هەروەها شووتی بەرگەی ترشێتی خاک دەگرێت تاپلەی ph 5 لە کاتێکدا ئەگەر زەوی ترشێتی زۆر بوو دەتوانرێت ترشێتێ کەی کەم بکرێتەوە ئەوەش بەزیاد کردنی ماددەی بازرگانی کەپێی دەڵێن لایم کاربۆناتی کالیسیۆم یان ئۆکسیدی کالیسیۆم .

کاتی چاندن:
تۆوی شووتی لە بەهاردا پاش نەمانی ترسی بەستن یەکسەر لەکێڵکەدا دەچێندرێت لە ناوەڕاست و خواروی عێراقدا لەسەرەتای مانگی ئازاردا تۆو دەکرێت لە کوردستانیش لەمانگی نیسان دا دەکرێت لەخاونوی شووشەی و پلاستیکیشدا لەمانگی تشرینی یەکەمدا دەچێندرێت . هەردۆنمێک ٥۰۰ بۆ ٦۰۰ گم تۆوی دەوێت .

ڕێگای چاندن:
یەکەم جار زەوی دەکێڵدرێت بەکێڵانێکی باش دوایی ورد دەکرێت و ڕێک دەکرێت و دابەش دەکرێت بۆ سەکۆ بەپانی ۳ بۆ ٤م پانی جۆگا و سەکۆیەکە پێش چاندن زەوییەکە ئاو دەدرێت و بەمەبەستی دیاری کردنی ئاستی ئاوەکە لەجۆگاکاندا دوای وشک بوونەوەی زەویەکە بەوشک بوونەوەیەکی گونجاو دەست دەکرێت بەچاندنی تۆوەکان لەناو چاڵدا لەلایەکی سەکۆکەوە کە ٥۰ بۆ ۷۰سم چاڵەکان لەیەکترەوە دورن و هەرچاڵێک ۳ بۆ ٤ تۆوی تێدەکرێت دوایی بەگڵی تەڕ و انجا وشک دادەپۆشرێن و یەکسەر دوای چاندن ئاو دەدرێن واباشە پێش چاندن بە ۲٤ بۆ ٤٨ کاتژمێر تۆوەکان بخرێنە ناو ئاوەوە ئەگەر پلەی گەرمی خاک نزم بوو لەم کاتەشدا دوای چاندن تۆوەکان یەکسەر ئاو نادرێت بەڵکو دەخرێنە دوای دەرچونی تۆوەکان .

کارەحزمەتگوزرایەکان:
۱.ئاودان:
ئاودان زۆر پێویستە بەتایبەتی لەو شوێنانەی کە ئاو و هەوای گەرم وشکن بەشێوەیەکی گشتی ئەو بڕە ئاوەی کە ڕووەک پێویستیەتی پشت بە جۆری خاک و پلەی گەرمی و قۆناغی گەشەی ڕووەک دەبەستێ .
بەشێوەیەکی گشتی شووتی بەرگەی ئاو و هەوای گەرم و وشک و تینوێتی دەگرێت زیاتر لە ڕووەکەکانی تری خێزانی کولەکەی چونکە کۆمەڵەی ڕەگی شووتی گەورەیە بەڵام بەگەورەبوونی ڕووکەکە زیاتر پێویستی بەئاو دەبێت لەخاکی سووکدا ئاوی زیاتری دەوێت وەک لەخاکی قورسدا بەشێوەیەکی گشتی ڕووەک پێویستی بە ٦ بۆ ۷ جار زیاتر ئاودان هەیە لە خاکی قورس بەبەراورد لەگەڵ خاکی سوکدا لە لایەکی ترەوەدەرکەوتوە کەوا ئەو شوێنانەی بارانیان بەزۆری لێ دەبارێ و قوڵی شێی ناو خاک دەگاتە ۱٨۰ بۆ ۲٤۰سم ئاودان کاریگەری نابێ بەسەر زۆر بوونی بەروبووم و قەبارەی بەرەکانەوە یان ڕێژەی شەکر لەناو بەرەکاندا ..
۲.پەینکردن:
شووتی هەر وەکو ڕووەکەکانی تری خێزانی کولەکەی وەڵامدانەوەیەکی باشی هەیە بۆ پەینکردن چونکە لەماوەیەکی کەمدا ڕووەکەکە کۆمەڵەی گەشەی سەوزی و ڕەگی زۆرگورە و بەروبوومێکی زۆر دەدات
واباشە پەیی ئاژەڵی بکرێتە زەوییەکەوە بۆ ئەوی خاسیەتەکانی زەوی باش بکات بڕی ٥ بۆ ۱۰م سێجا بۆ هەردۆنمێک لەگەڵ کێڵان تێکەڵ بەخاک دەکرێت لە لێکدانەوەکانیش دەرکەتووە کەباشترین پەینی کیمیای بەڕێژەی ٥۰کگم لەسلفاتی ئەمۆنیوم و ٥۰کگم لەسوپر فۆسفاتی کالیسیۆمی سیانی و نیوەی نایترۆجینکە بدرێتە خاک پاش دەر چوونی ڕووەکەکان بە دوو هەفتە و دوایی نیوەکەی تری پەینە نایترۆجینەکە لەکاتی گوڵگرتندا دەکرێتە چاڵەوە لەژێر ڕووەکەکانەوە و دوای بەخۆڵ دادەپۆشرێت و ئاو دەدرێت .
۳.دووبارەچاندنەوە:
دوای ۷ بۆ ۱۰ ڕۆژ لەچاندنی تۆوەکان تۆوکردنەوە ئەنجام دەرێت ئەو تۆوە بەکاردێت کە بۆماوەی ۲٤ بۆ ٤٨ کاژمێر خراوەتە ناو ئاو ئەم کارە پێویستە و دەبێت بەبێ دواکەوتن بکرێت چونکە دواکەوتنی دەبێتە هۆی جیاوازی لەکاتی پێگەیشتنی بەروبووم چونکە سەوزە گەشە دوادەکەوێت .
٤.تەککردن:
بریتیە لەهێشتنەوەی ژمارەیەکی گونجاو لەڕووەک لەیەک چاڵدا ئەمەش دوای دەرچونی ڕووەکەکان دەبێت کە ۲ بۆ ۳ گەڵای ڕاستەقینەی کردبێت ڕووەکە لاوازەکان نەختێک لە ژێر زەویەوە بەچەقۆ دەبڕردرێت و دەبێت ئاگاداری ڕووەکەکانی تربین و زیانیان پێ نەگات ۱ بۆ ۲ ڕووەک لەچاڵێکدا دەهێڵدرێتەوە و دوایی یەکسەر ئاوی ڕووەکەکان دەدرێت .
٥.پاچەکۆڵە و بژارکردن:
چەند جارێک پاچەکۆڵە دەکرێت و گژوگیا لەناو دەبرێت لەگەڵ پاچەکۆڵە کردنەکەدا خاکەکە ورد دەکرێت و ڕووەکەکان ڕڵدەکێشرێن و بۆ سەر سەکۆکان بۆ ئەوەی بەشە سەوزەکانی لە ئاوەکە دوربن و لەسەر سەکۆکانەوە بڵاوببنەوە و بەرەکانیش نەکەونە ئاوەکەوە .
٦.دەردەکشتوکاڵیەکان و چارەسەرکردنیان:
زۆر مێروو هێرش دەکەنە سەر کاڵەک لەوانەش مێشی کاڵەک شۆکە ، مێشە سپی ، جاڵجاڵۆکەی سور
،هەروەها توشی نەخۆشیش دەبێ وەک نەخۆشی دۆکە و بنۆکە و بۆگەنبوونی لای گوڵی بەرەکان هەروەها نەخۆشی سیسبوون .

نیشانەکانی پێگەیشتنی شووتی ئەمانەن:
۱.گۆڕانی ڕەنگی توێکڵەکەی بەتایبەتی ئەو بەشەی لەسەر زەوییە لەڕەنگی سپیەوە بۆ ڕەنگی زەردی کاڵ
۲.لێدانی بەرەکان بەدەست دەنگی لێدانەوەیەکی کانزایی لێ دێت ئەگەر بەرەکان پێنەگەشتبن بەڵام ئەگەر بەرەکان پێگەیشتوبن دەنگێکی کپ کراو یان بۆشی لێدێت و هەتا وەکو بەرەکان سەوزی و پێنەگەیشتوبن دەنگەکە زیاتر دەنگ دەداتەوە .
۳.وشکبونی تەرزی بەرامبەر بەملی بەرەکەوە .
٤.ڕەقبوونی توێکڵی دەرەوەی بەرەکان بەتایبەتی ئەو بەشەی کە لەسەر زەوییە ڕەقبوونێکی وانینۆک نەیڕوشێنێ .
٥.ئەگەر شووتیەکە لەنێوان هەردوو لەپی دەست دانبدرێت و پاڵەپەستۆی بخرێتە سەر هەست بەدەنگێکی ئاشکرای دڕاندنی شانەکانی دەکرێت ئەگەر پێگەشتبێت .
واباشە لەگەڵ لێکردنەوەی بەرەکان بەشێک لە قنچکی بەرەکەدا بستە ببڕدرێ بەچەقۆ ڕنین بەیانیان یان ئێوان باشە بۆ ئەوەی تیشکی ڕۆژی لێینەدات ۲ بۆ ۳ ڕۆژ جارێک ئەنجام دەدرێت .
ئەگەر ویسترا چۆنایەتیەکی بەرز بۆ بەرەکان بەدەست بهێندرێت ئەوا دەبێ بەرەکان دوایی گرێکردنیان تەنها ۳ بۆ ٤ دانەیان لەسەر ڕوەکێک بهێڵدرێتەوە ئەو کاتە دەتواندرێت بەری شێوەی ڕێک و پێک و قەبارەی گەورە و شیرین بەرهەم بهێندرێت بەمەرجێک کە هەموو ئەو ماددە خۆراکیانەی ڕووەک دروستی دەکات بۆ ژمارەیەکی کەم لەبەرەکان بچن .

ئەو گۆڕانکاریانەی کەلەبەری شووتیدا لەکاتی پێگەیشتن ڕوودەدات .
زۆر لێکۆڵینەوە ئەنجامدراوە بۆ ئەو مەبەستە لەلایەن لێکۆڵەرەوەکان ئەم ئەنجامەی خوارەوە بەدەست هاتووە :
۱.بەرزی نرخاندنی بەری شووتی پەیوەندیەکی ڕاستەوخۆی هەیە بەو شەکرانە و بەڕێژەیەکی ڕەنگی سووری تۆخ و شانە تازەکانی ناو خانەکەی .
۲.ئەو بڕەشیرینەی کە لەسەری شووتی کەبڕکەکەوە نوساوە کەمترە ڵەو شەکرەی لەسەرەکەی تری شووتی سەری گوڵەکەی دا هەیە .
۳.ماددە ڕەقە تواوەکان و شەکرەکان وردە وردە زیاد دەکەن بەڵام شەکری دابەش بوو بە بەرە و پێشچونی تەمەنی کەم دەبێتەوە .

بەرهەمهێنانی تۆو:
شووتی وەکو کاڵەک گوڵی نێرە و گوڵی مێیە یان گوڵی نێرە و گوڵی تەواو بەیەکەوە لەسەر ڕووەکێک هەڵدەگرێت ئەمەش لەهەندێ جۆری شووتی کە ئێستا دەچێندرێت باوە ، هەندێ جاریش دووماڵەیە ، لەبەر ئەوە پەڕینی باو لەجۆرەکانی شووتی چاندراودا پەڕینی تێکەڵەیە بەهۆی مێروەوە ئەو جۆرانەی کە بۆ بەرهەم هێنانی تۆو دەچێندرێت بەهەمان شێوەی ئاسایی دەچێندرێت بەڵام دەبێت لەکێڵگەکانی تر دووربێت بەماوەی ۲کم بۆ ئەوەی پەڕینی تێکەڵ ڕوو نەدات .
وە لەوەرزی گەشەدا کێڵگەکە بەلایەنی کەمەوە ۳ جار دەپشکندرێت لە هەر جارێکیشیاندا ڕووەکە نامۆ و نەخۆش و لاوازەکان لەناو دەبرێ ڕووەکەکان لە هەموو لایەنێکەوە حزمەت دەکرێن تا شووتیەکان بەتەواوی پێدەگەن انیجا کۆدەکرێنەوە تۆوەکانیان دەردەهێندرێت و دەشۆرێنەوە .

هەردۆنمێک ٥ بۆ ٦ کگم تۆوی پێویستە .

بڕی بەرووبوم:
هەر دۆنمێک ۲ بۆ ٤ تەن بەرهەم دەدات .

ئامادەکردن و ئەمبارکردن:
پاش ڕنین بەرەکان لەکێڵگەدا کۆدەکرێنەوە و بەکۆمەڵ کۆمەڵ و بە ئەستوری ۳ چنین لەسەر یەک دادەنرێن ، نابێت لەبەر تیشکی ڕۆژ دابنرێن یان بەرەکان بریندار بکرێن یان درزیان تێبکەوێ دوای ئەوە دەخرێتە لۆری و پیکاب و شتی تر بەڵام دەبێت ناوەوەی بار هەڵگرەکە بەقوماشێکی ئەستور دابپۆشرێت و دەبێت بەرزی بارکردنەکە لە پێنج چین زیاتر نەبێت بۆ ئەوەی لەکاتی گواستنەوەی توشی زیان نەبن دەتواندرێت شووتی لە پلەی گەرمی ٤.٥ بۆ ۱۰س و شێی ڕێژەی ٨۰ بۆ ٨٥% بۆ ماوەی ۲ بۆ ۳ هەفتە هەڵبگیرێت .

گرنگترین پۆلەکانی شووتی:
۱.جالستون کرای: Charleston Gray
ئەم پۆلە لەهەموو شوێنێکی عێراق بڵاوە بەرەکان لوولەکین ڕەنگیان سەوزە و لەناوەوەی سووری پرشنگدارە چۆنایەتیەکەی باشە و بە ٨٥ ڕۆژ پێدەگات تێکڕای کێشی بەرەکان ۱۳.٥کگم بەرگەی نەخۆشی سیس بوون و ئەنسراکنۆز دەگرێت .
۲.تۆم واتسوون: Tom watson
پۆلێکی کۆنە و هێندراوەتە عێراق بەرەکانی لاکێشەین ڕەنگیا لەدەرەوە سەوزی تۆخە لەناوەوەی سووری پرشنگدارە و ئاودارە پێویستی بە ۹۰ ڕۆژ هەیە بۆ پێگەیشتن ، تێکڕای بەرەکەی ۱٨کگم .
۳.ئایرش کرای: Irish Gray
ئەو پۆلە لە ناوەڕاستی عێراق دەڕوێندرێت بەرەکانی لاکێشەن و ڕەنگیان سپی سەوزباوە لەناوەوەی سووری شیرینە و تۆوەکانی سپین تێکڕای کێشی نزیکەی ۱۳کگم .
٤.کۆنکۆ: Congo
ئەم پۆلە بە ۹۰ ڕۆژ پێدەگات لەکۆلێژی کشتوکاڵی موسڵ تاقیکراوەتەوە و تێکڕای کێشی بەرەکەی ۱۳کگم دەبێت بەرەکانی لوولەکین ڕەنگیان نیمچە سەوزە و هێڵ دراوە بەهێڵی تۆخ هەندێ ڕقە و ڕەنکەکەی سووری پرشنگدار و شیرینە .
٥.نیو هامپشایر: New Hampshire
پۆلێکە لەعێراق دەڕوێندرێت بۆ مەبەستی زوو پێگەیشتنی بەرەکان شێوەیان خڕە و قەبارەیان بچووکە پێویستی بە ۷۰ ڕۆژ هەیە بۆ پێگەیشتن تێکڕای کێشی بەر ۲.۲کگم دەبێت و ڕەنگی توێکڵەکان نیمچە زەردن هێڵی لەسەرە ڕەنگی سەوزی تۆخ و نیمچە سەوزە ئاودارە هەندێ دەزوولەی تێدایە و تۆوی زۆرە ڕەنگیان ڕەشە .
٦.شەکر بەیبی: Sugar baby
ئەو پۆلە بەرەکانی قەبارەیان بچووکە و پێویستی بە ۷٥ ڕۆژ هەیە بۆ پێگەیشتن تێکڕای کێشی بەرەکان نزیکەی ۳کگم دەبێت و شێوەیان سەوزی تۆخە و هێڵدارە و بەرەکەی شیرین و تەڕە ڕەنگی ناوەوەی سورە و هەشیانە پرتەقاڵین .
۷.سوویت میت: Sweet meat
لە پۆلە دووڕەگەکانە { الهجینیە } و هەروەها لەجۆرە بەرز و نایابەکان دادەنرێت پێویستی بە ٨٥ ڕۆژ هەیە بۆ پێگەیشتنی تێکڕای کێشی بەر ۹ بۆ ۱۱ کگم دەبێت بەرەکان هێلکەین و ڕەنگیان سەوزی تۆخ و هێڵیان لەسەرە ناوەوەی سوور و شیرینە و تۆوەکانی ڕەشن.
Previous Post
Next Post
Related Posts