2/11/2019

گووڵی زینیا

ناوى کوردى: زینیا

ناوى عرەبى: زينيا
ناوى ئینگلیزى: Zinnia
ناوى زانستى: Zinnia
 Asteraceae :ناوى خێزان
یەکێکە لەو رووەکانەى حەزى لەگەرمایە کە بەکاردێت بۆ ڕازاندنەوەى باخچەکان و ئینجانە وە گوڵى بڕاوەCut Flower بەشێوازى سروشتى لە باشوورى ئەمریکا و مەکسیک هەیە گوڵەکانى ڕەنگى زەرد و پرتەقاڵى و سەورزى کاڵ، تیرەى گوڵەکە دەگاتە 15cm وە ماوەى گوڵکردنى لە ڕواندنى تا گوڵکردنى 8 – 10 هەفتەى دەوێت، دەبێ زوو تۆوەکان بچێنرێت وە کاتێک بێت کە ترسى بەستنى نەمێنێتFrost  چونکە بەرگەى ساردى ناگرێت.
لەوشوێنەى کە تۆوەکانى لێدەچێنرێت واباشە تاکوو چەکەرەکردن 20 – 26 oc پلەى سەدى بێت دواى دوو تا سێ هەفتە چەکەرە دەکات، گەر لە ئینجانە بەکاربێنین دەیکەیتە ئینجانەیەک تیرەکەى 8 – 11cm بێت بۆ یەک تۆو بەڵام ئەگەر بۆ بەرهەمهێنانى گوڵى بڕاوە بێتCut Flower  ئەوا پێویستە نێوانى ڕووەکێک بۆ رووەکێکى تر 2x20cm بێت کە لەیەک مەتر دوجادا 1m2)) دا دەتوانرێ 25 دانە بەرهەم بهێنین.

لە شەودا بەرگەى ساردى ناگرێ واباشە پلەى گەرمى یەکەى لە 18 oc کەمتر نەبێ لە سوڕى ژیانى دا.
لەڕووى ئاودانەوە نابێ ئاوى زۆر بدەین چونکە توشى نەخۆشى Rhyzocotnia, Botrytes  وە ئارەزووى خاکى نەرمى هەیە و باشترین pH بۆى 6 – 6.5 بەڵام ئەگەر بۆ ئینجانەگڵمان ئامادەکرد واباشە کە تێکەڵەیەک لە خاکى ( لمیى(قوم) - پیتمۆس – خاکى باخچە ).
وە ئەگەر لە ئینجانەدا بەکارى بهێنین وەبمانەوێ زۆر باڵا نەکات ماددەى Alar بەکاردێنین بەتەرکیزى 0. 3 %یان0.5% ئەویش دوو تا سێ جار گەڵاکانى پرژاندن دەکەى کە دەبێ پەینى هەر چاندنێک 3 حەفتە بێ.
ئەوشتانەى کە بۆ گوڵى براوCut Flower  بەکاردێت ( Crimson monarch سوورى تۆخ) زوو گەشەدەکات و پەڕەى گەڵاکانى سوور دەبێت.

لاسکە گەڵاى نیە و گەڵاکانى لەشێوەى هێلکەیى دایە و ڕەنگێکى سەوزى کاڵە پەڕەى گوڵەکانیشى یەک ڕیزPetals حەزى لەبەر ڕۆژە و ساڵانە خۆى تازە دەکاتەوە سەر لەنوێ کە زیاتر لە سەد کاڵتیڤەرى هەیە.
لە سەدەى 19 دا دەستکراوە بە گەشەپێدانى ئەم ڕووەکە، جۆرێکى هەیە zinnia grandiflora گوڵەکانى لەیەک ڕەنگ زیاترە bicolor کە ئەم جۆرەى گەڵاکانى تەشیلەى و بچکۆلەن 1 – 3cm .

ئامادەکردنى: شالاو عبدالرحمن

Previous Post
Next Post
Related Posts