2/08/2019

هەڵپاچینی درەختەکانی میوە ( تقلیم اشجار الفاکهە )

هەڵپاچینی درەختەکانی میوە ( تقلیم اشجار الفاکهە )

هەڵپاچین:لێکردنەوەی بەشێک لە ڕووەک بەمەبەستی دامەزراندن و دیاریکردن و باشکردنی شێوەی گشتی و کاردنە سەر گەشەو و بەرگرتن ، ئەوە بەشانەی کەلێ دەکرێنەوە بریتیە لە لق یان ڕەگ یان گۆڵ یان بەر بەهۆی توشبوونیان بەنەخۆشی یان مێروو یان لەبەر چڕی و بەیەکاچونی لقەکان کەدەبنە هۆی ئەوەی کارەکشتوکاڵیەکان بەشێوەی گران ئەنجام بدرێن .

۱. دروستکردنی پەیکەرێکی بەهێز بۆ درەخت کەبتوانێت هەموو ئەو بەرە زۆرانە هەڵبگرێت .
۲. ڕاگرتنی بەرزی درەخت لەسەر بەرزیەکی گونجاو کەهەموو کاره کشتوکاڵیەکان بەئاسانی ئەنجام بدرێن و کەمیان تێ بچێت . وەک چینی بەرو چارەسەرکردنی درەختەکان .
۳.پەروەردەرکردنی درەخت لەسەر شێوەی گونجاو بۆ سروشتی بەرگرتن .
٤.لێکردنەوەی لقە مردوو و لاواز و چڕو توشبووەکان بەدەردی مێر و نەخۆشیەکان .
٥.بۆ ئەوە دارەکە تیشکی خۆری زیاتربەر بکەوێت .
٦.بۆ گەورەبوونی قەبارەی بەرەکان و باشکردنی سیفەتەکانی .
۷. دەست کەوتنی بەر لەکاتێکدا کەکاتی خۆی نەبێت .
٨. یارمەتی یاسای هەڵگرتنی ساڵانە و ڕزگابوون لەڕەوشتی ساڵێک کەم و سالێک بەر زۆر گرتن .
۹. تازە کردنەوەی درەختی بەساڵا چوو و بەهێز کردنی درەختی لاواز بەیەکسانی کردن لەنێوان گەشەی سەوزی و بەریدا دابەشکردنی بەرەکان لەو شوێنانەی کەتیشکی ڕۆژیان لێدەدات .

هەڵپاچینی زستانە :
لەکاتی وەستانی ئاووگی ڕووەک (عصارة النبات )دا لەماوەی نێوان مانگی کانونی دووەم و شوبات ئەمە وەرزی سەرەکی هەڵپاچینە بەشێوەیەکی گشتی .

هەڵپاچینی هاوینە :
لەکاتی گەشەی ڕووەک ئەنجام دەدرێت .لەدەست پێکردنی مانگی ئادار تاکۆتی مانگی ئەیلوو کەتەواوکەرە بۆ هەڵپاچینی زستانە و بۆ وەستانی گەشەی سەوز بەکاردێت .

بەراود کردن لەنێوان هەڵپاچینی زستانە و هەڵپاچینی هاوینە:
۱.هەپاچینی زستانە زیانی کەمترە لە هاوینە چونکە هەلپاچینی هاوینە لەکاتی گەشەدا دەکرێت .
۲.هەڵپاچینی زستانە دەتوانرێت بەگوێرەی پێویست لەدرەختی گەڵا هەڵوەریودا کاربکرێت چونکە درەختەکان لەوکاتەدا بێ گەڵان .
۳.دەتونرێت پاش نەمانی مەترسی بەستن ئەنجام بدرێت بڕی هەڵپاچینەکەش بەگوێرەی ئەو زیانانە دەبێ ڕوویانداوە .
٤.هەڵپاچینی زستانە یارمەتی کەمکردنەوەی گۆپکەی بەری دەدات لەبەر ئەوەکاری کەمکردنەوە بەرەکان ئاسان دەکات لەهەڵپاچینی هاوینە وانیە .

ا.سوکە هەڵپاچین:
ئەگەر هەڵپاچین تەنها لێکردنەوەی بڕێکی سوک یان کەمی لقەکان بێت بەشێوەیەکی سووک ، بەمەرجێک زۆر لەسروشتی گەشەی درەخت نەگۆرێت وەک لەکورت کردنەوەی لقەکانی مێودا یان بڕینی سەرەکانی .

ب. هەڵپاچینی مام ناوەندی:
ئەم هەڵپاچینە لێکردنەوەی لقە ئەستورەکان و گەشە زۆرەکانە لەلقەکاندا ئەنجامەکەی لەکاتی بەرگرتن و پێگەشتنی بەرەکاندا لەسەر درەختەکە دەردەکەوێ و لەم کاتەدا هەڵپاچین لە جۆری پێشوودا زیاترە لەمەشدا وادەبێت سێ یەکی لێدەکەینەوە .

ج. هەڵپاچینی زۆر بڕ{تقدیم جائر }:
لەکاتی تازە کردنەوەی درەختە بەساڵا چووەکاندا بەکاردێت لێکردنەوەی لقە ئەستورەکان و گەشە زۆرەکان بەمەرجێک تەنها بەشە سەرەکیەکانی درەخت بمێنێتەوە یەک لەسەر سێ یان دوو لەسەر سێی درێژی لقەکان دەبڕین
ئەم جۆرە هەڵپاچینە بەشێوەکی بینروا بەرووبوم کەم دەکاتەوە و لەئەنجامدا بەزۆری دەبێتە هۆی دەرکەوتنی لقە ئاوییەکان .

ڕێگاکانی هەڵپاچین:بەگوێرەی چۆنیەتی ئەنجامدانەکەی
ا. هەڵپاچینی کورتکردنەوە {تقلیم تقصیر}
لێکردنەوەی بەشی کۆتایی لەو لقەی دەمانەوێ هەڵیپاچین .
ب. هەڵپاچینی سوک کردن {تقلیم خف }
لقەکان هەمووی لەبنەوە یان لەشوێنی نوساندنی بەقەدەوە لێدەکرێتەوە و دەبێت ئاگامان لەوە بێت کەشوێنی برینەکە پوختە بێت،و هیچ پارچەیەکی پێوە نەمێنێ هەر وەک هەڵپاچینی هەڵوژە و قەیسی .

ا.هەڵپاچینی بەسەوزی :
مەبەستمان هەر بەشێکی سەوزیە  لە ڕووەک .
ب. هەڵپاچینی کۆمەڵەی ڕەگی:
هەڵپاچینی ڕەگی سەرەکی و ڕەگی لاوەکی دەگرێتەوە ئەمەش بۆ ئەوە دەکرێت هێزی گەشەی درەخت کەم بێتەوە بۆ ئەوەی هاوسەنگیەکی باش لەنێوان کۆمەڵەی ڕەگی و گەشەی سەوزیدا هەبێت هەرووەها کاتێک ڕەگەکان زیانی میکانزمییان تووش بووبێ بەهۆی هەندێ نەخۆشی یان مێروەوە هەڵپاچینی ڕەگی دەکرێت هەروەها شەتڵی ئامادەکراو بۆ ڕواندنیش هەڵدەپاچرێ هەڵپاچینەکەش بەهۆی مقەستی دەستی هەڵپاچینەوە ئەنجامدە درێت لەکاتێکدا درەختەکان گەورە دەبن بەهۆی کێڵان بەقووڵی ئەنجام دەدرێت و ڕەگەکان هەڵدەپاچین .

مەبەستەکانی هەڵپاچین {اغراض التقلیم }:
هەلپاچین بەگوێرەی مەبەستەکانی دەکرێت بەسێ بەشی سەرەکی
یەکەم:هەڵپاچینی پەرووەردەی
ئەم هەڵپاچینە کاتێ ئەنجام دەدرێت کەدرەختەکان لەسەرەتای تەمەنیاندابن بۆ ئەوەی کاتی گەشەی و پێگەشتنی . شێوەیەکی گونجاومان هەبێت ئەم هەڵپاچینە بریتیە لە لێکردنەوە ئەو لقانەی کەلەڕووی زەوییەوە نزیکن و چەندلقێکی دیاری کراو لە لقە بەهێزەکان دەهێلرێنەوە و دابەش دەبن بەسەر قەددا دابەبەشبونێکی گونجاو بەگوێرەی جۆری پەروەردەکە .
دووەم:هەڵپاچینی بەری
ئەمەش لەسەر درەختی میوەیەک ئەنجام دەدرێ کەبەردا بێت و مەبەستمان لێی زۆرکردنی بەروبووکە و باشی جۆرەکەیەتی بۆ ئەوەی لەگەڵ پێویستی بازاڕ بگونجێت .
سێیەم:هەڵپاچینی چارەسەری {التقلیم العلاجی } 
مەبەست لێکردنەوەی هەندێ بەشی مردوو یان نەخۆش یان بۆ بەهێزکردنی لقە لاوازەکانە .

ڕێگای پەرووەردەی درەختی میوە:
زۆر شێوەی سەرەکی هەن درەختی میوەیان لەسەر پەروەردە دەکرێت ئەمانەن
ا. شێوەی کاسەیی یان ناوەڕاست کراوە :
لەم سیتەمە پەروەردەییەدا درەختەکە وەکو کاسەیە ، لەناوەڕاستیدا کراوەیە و بۆ سەرەوە چووە ئەمەش بەقرتاندنی پۆپەی شەتڵەکە ، کاتی چاندنی لەسەر بەرزی ٦۰ سم لەڕووی زەوییەوە چەند لقێکی لایی لێ دەردەچی ۳ بۆ ٥ لقی لێ هەڵدەبژێریت بەمەرجێک لەسەر ڕووی زەوییەوە بێت و لەژێرەوە لە ۳۰ سم کەمتر نەبێت بەشێوەیەکی ڕێکوپێک دابەش ببن لەسەر چێوەی درەختەکە بە ماوەی ۱۰بۆ۱٥ سم لەزستانی دواییدا ئەو لقانەش بۆ درێژیەکی گونجاو دەقرتێنێرێن تاوەکو بەهێز بن ولقی لایی گونجاو دەرچێ ئەمانیش سەرەکانیان دەقرتێندرێن بۆ ئەوەی لقی لوەکیان لێ دەرچێ لەمانەش ئەوانەی دەهێلدرێنەوە بەبێ ئەوەی چڕبن
لایەنە باشەکانی ئەم ڕێگایە :
۱.درەختەکان ناوەڕاستەکانیانکراوەیە و هەموو بەشەکانی تیشکی ڕۆژیان بەردەکەوێت .
۲. بەرەکان بەڕێکوپێکی دابەش بوون بەسەر لقەکان .
۳. درەختەکان قەبارەیان بچووکە و دەتوانرێت وەکو درەختی کاتی بچێنرێت ، هەرووەها بەرەکان بەئاسانی لێبکرێنەوە بەئاسانی چارەسەری نەخۆشی و مێرو بکرێت .

لایەنەخراپەکانی ئەم ڕێگایە :
۱. لەوڵاتە گەرمەکاندا بەری درەختەکان تووشی ئاگرە {اللفحە الناریە } دەبن .
۲. لاوازیی بەیەکەوە نوساندنی لقەکان بەقەدەوە و لەوانەیە قەدەکان بشکێنەوە .
۳. درەختەکان بەریان کەمە و لەوانەیە بەسالێک یان زیاتر دواکەێت بەهۆی زۆری هەڵپاچینەوە لەساڵەکانی یەکەمی پەروەردەدا .
٤.پێویستی بەئیشی گران هەیە لەهەڵپاچین بۆ پاراستنی شێوەکەی .

ب. پەرووەردە بەڕێگای قەدی سەرەکی یان قوچەکی:
لەم ڕێگایەدا واز لە درەختەکە دەهێنرێت گەشە بکات لقەکانی سەرەوە هەڵدەپاچرێن بەزۆر بڕین ، لقەکانی خوارەوە هەڵپاچینێکی سووک دەکرێن تاکووشێوەیەکوەربگرێ کەنزیک بێت لەشێوەی قووچەکیەوە لەم کاتەدا درەختەکە بریتی دەبێ لەقەدی سەرەکی و چەند لقێکی لاتەنیشتی لەسەر هەیە هەتا بەرە و ژوور بچین کورتدەبنەوە . شێوەی کۆتای بریتیە لە درەختێک ناوەڕاستەکەی پڕە وەکو درەختی سنەوبەر
لایەنە باشەکانی:
۱.ڕێگایەکی ئاسانە لەپەروەردە پێویستی بەزۆر ماندووبون نیە .
۲.پەیکەری درەختەکە بەهێزە و هیچ خاڵێکی لاوازی تێدانیە .

لایەنە خراپەکانی :
۱. زۆر لەدرەختی میوە لەگەڵ ئەم شێوەیەدا ناگونجێن وەک خوخ .
۲.پێویستی بەهەڵپاچینی بەردەوام هەیە بۆ پارێزگاری کردن لەپەیکەری درەختەکە .
۳. درەختەکە بەرزە ئەمەش دەبێتە هۆی ئەوەی کەکارە خزمەتگوزاریەکان قورس بکات .
٤.لقەکانی سەرەوە سێبەر بۆ لقەکانی ژێرەوە دەکەن .

ج.شێوەی پەروەردەیی لقی سەرەکی گۆراو :
ئەم ڕێگایە لایەنە باشیەکانی هەردوو ڕێگای پێشوو کۆدەکاتەوە و لایەنە خراپەکانیان ناهێلێت لەبەر ئەوە لە زۆروڵاتدا بەکاردێت ئەم ڕێگایەش لەپەروەردە بەم شێوە ئەنجام دەدرێت شەتڵەکان پاش چاندنیان هەڵدەپاچرێن . ئەگەر شێوەی قەدەکە لقی لێ نەبووبووە وە یان لقەکان بەکەڵکی هەڵبژاردن نەیەن بۆ باڵەکان لقەکان لێدەکرێنەوە و قەدەکە کورت دەکرێتەوە بۆ بەرزی۷٥ بۆ ۱۲۰ سم بەگوێرەی بەرزی پێویست هەڵبژاردنی باڵەکان دوا دەخرێت بۆ ساڵی دوایی بەڵام ئەگەر قەد گەشەی بەهێزی هەبێت لە سەر قەدەکە لقێک یان زیاتر هەڵدەبژێرین بۆ باڵەکانی درەخت و هەڵبژاردنی باڵەکانی کە دەخرێتە ساڵەکانی دوایی لەهەندێ درەختدا کەخاسیەتی باڵ کورتی بەهێزی هەیە وەک لە درەختی هەنجیر .
لایەنە باشەکانی :
۱.هەموو بەشەکانی درەخت بەتایبەت ناوەڕاستەکەی تیشکیان بەردەکەوێت .
۲.پەیکەری درەختەکە بەهێز دەبیت . بەرزی و چڕیەکەی مام ناوەندیە .
۳.بەرەکان بەڕێک و پێکی دابەش دەبن بەسەر هەموو درەختەکەدا .
ئەم ڕێگایە بۆ ناوەڕاست و خواروی عێراق دەگونجێ .

لایەنەخراپەکانی :
۱.شوێنی بەیەکگەشتنی سەرە لقی گۆڕاو بەلقی سەرەکیەوە لاوازە ئەگەر لەسالی یەکەم بەباشی چاودێری نەکرێت .
۲.لەوانیە لقە لابەلاکە درێژبێتەوە و لەنزیک قەدەکە لقی لێ نەبێتەوە و خواربێتەوە بۆ ژێرەوە .
۳.لقەکانی ژێرەوە ساڵانە پێویستیان بەهەڵپاچینی مام ناوەندی یان زۆر بڕ هەیە بۆ بەرگریی لاوازبونی لقەکە .

د.ڕێگای شێوەی نیمچە سروشتی:
ئەم ڕێگایە لە عێراقدا لەباخە تایبەتەکاندا ئەنجام دەدرێت چونکە نزیکە لەشێوەی گەشەی سروشتی بۆدرەخت و درەختەکە بە کەمترین دەستێوەردانی مرۆڤ و هیلاک بوون پەروەردە دەرکرێت بەهۆیەوە درەخت شێوەیەک وەردەگرێ نزیکە لەشێوەی سروشتیەوە شەتڵەکان لەکاتی ڕواندنیدا بۆ بەرزیەۆی گونجاو کورت دەکرێتەوە بۆ ئەوەی پالی پێوەبنێ بۆ دەرچونی لقەکان لەگەڵ لێکردنەوەی هەموو ئەو گەشانەی کەنزیکن لەڕووی زەویەوە لەهەڵپاچینی زستانەی یەکەمدا هەرچی سەتانەکان هەیە لەگەڵ لقە ئاوییەکان و لقە چڕەکان لەسەر قەد لێدەکەینەوە و لەهەڵپاچینی زستانەی دووەم و سێیەم لقە چڕەکان لێدەکرێنەوە بە سوککردن یان کورتکردنەوە بەمەرجێک باڵەکان و لقەکان لەهەموو ئاراستەکانەوە دابەش ببن و هەتا دەتوانرێت درێژیان وەک یەک بێ .
لایەنە باشیەکانی :
۱.بەرزی زۆر نیە .
۲.پێویستی بەلێزانینی زۆر نیە بۆ جێ بەجێکردنی .

لایەنە خراپەکانی:
۱.بەرەکانیان جۆری باش نیە .
۲.کاری چارەسەرکردن و چنین گران ئەنجام دەدرێت .

سەرچاوە:کتێبەکشتوکاڵیەکان 

ئامادەکردنی:

Previous Post
Next Post
Related Posts