هۆكارەکانی مردنی جوجەڵە یاخود کۆرپەلە لە ناو هێلکە:
زۆر جار وایە هیلکە تەلقیعە هیچ گرفتی زانستی و پیتاندنی تیادا ڕووی نەداوە بەڵام لەکۆتا ڕۆژەکانی هەڵینان ئەبینین جوجەڵە یاخود کۆڕپەڵە ئەمریت لەناو هیلکە ئەپرسین ئاخۆ هۆکار چی بێ؟؟ بۆچی بمریت؟؟ لیرەدا ئەمەوێ کورتەباسیکی ئەم ڕوداوە بکەم بۆئەوەی تۆی خوینەر ئاشنابێ بە کاریگەریە سروشتیەکان و گۆڕانکاریە سروشتیەکان کەبەسەر پیکهاتەی هیلکە دییت لەماوەی 21ڕۆژ لەناو هەڵــــــــــــــینگا دا..
لوتکەی یەکەمی مردنی کۆڕپەڵە چیە؟ کەی ڕووئەدات؟
مردنی کۆڕپەڵە یاخود جوجەڵە لەچوار ڕۆژی یەکەمی تەمەنیدایە لەدانانەوەی هیڵکە لەهەڵینگادا ئەمەش بەهۆی خیرایی گەشەکردنی سروشتیانەی هیلکە بـــــــــــــۆ دروست بون و بوون بەجوجەڵە ئەمەش تایبەتتر لە ڕۆژی ســـــیهەمی دانانەوە.
مردنی کۆڕپەڵە یاخود جوجەڵە لەچوار ڕۆژی یەکەمی تەمەنیدایە لەدانانەوەی هیڵکە لەهەڵینگادا ئەمەش بەهۆی خیرایی گەشەکردنی سروشتیانەی هیلکە بـــــــــــــۆ دروست بون و بوون بەجوجەڵە ئەمەش تایبەتتر لە ڕۆژی ســـــیهەمی دانانەوە.
ماوەی دووەم لەمردنی کۆڕپەڵە لەناوهیلــــــــــــکە چیە؟ کەی ڕۆۆئەدات؟؟
لەڕۆژانی کۆتایی هەڵینان ڕووئەدات مردنی کۆڕپەڵە لەم ماوەیەدا ئەگاتە دووهیندەی مردنی کۆڕپەڵە لە ماوەی یەکەم واتە لەسێ ڕۆژێ ئەوڵەلی دا ئەمەش بەهۆی گۆڕانکاریە فسیۆلۆجیە کانی( گواستنەوەی خۆراک لەسپینکەوە بــــــــۆزەردینە گۆڕانی بۆ هەناسەدان وسیەکان )لیرە دا ئەوەستم کورتەباسیک تیشک ئەخەمە سەر ڕیژەی شێ لەدانانەوەی هیلکە بــــــــۆیە ئیمەی پزیشک یان ئەندازیارانی دەواجنات جەخت لەدوو شت ئەکەینەوە لەهەڵینان یەکەم ڕادەی شێ دووەم پلەی گەرمی پیویست ئەگەر تۆی بەخیوکار توانییت بەبێ کەموکوری ئەم دوو بابەتە ڕیک خەیت ئەوا هەڵینانیکی بێ گرفتت ئەبێ ..
ڕادەی شێ وەک زانراوە پیویستە لەسەرەتاکانی هەلینان 55--65 پلە بێ بەڵام لەکۆتاییەکانی هەلینان زیاد بکڕێ بۆ 80---85 پڵە بەمەش ڕادەی شیێ تەواو دەستەبەر ئەبێ بۆ کۆڕپەڵە مردنی ماوەی دووەم ڕوونادات بەهۆکاری شێ دروست ئەبێ..
زۆریک لە کۆمپانیاکانی دروستکردای هەڵینگا هەلە لەم ڕادەی شــــــــــێ یە ئەکەن کەمتر ڵە شیوازی زانستی خۆی ئەینوسن ئەمەش ڕیژەی هەڵینان دائەبەزینیت.
لیرە ئەمەوێ تەواوی باسەکە دریژە پێ بەم وتمان بەهۆی گواستنەوەی خۆراکە لەسپینکە بۆ زەردینە و گۆڕانی بۆ هەناسەدان یاخود هەر تیکچۆنک یان لاوازیک لەگەشەی کۆڕپەڵەیە لەئەنجامی کەمی یەکێ لەپیک هاتە خۆراکیەکان ئەمەش بەئاشکرا لەسەری بەدی ئەکریت لەکاتی تروکانی دا ئەمەش پیویستە خۆراکی دایک جووجەڵە ڕیک وهاوسەنگ بکریت لەنیوان ڤیتامین و پڕۆتینات.
دوو باری ناوازە هەن کە جوجەڵە تیاییدا ئەمریت ئەمانەن:-
دروست بونی کەم ئەندامی لەش ڕۆڵی چەند هۆکاریکە لەدەرکەوتنی ڕیژەیک جوجەڵەی ناتەواویان نادروست بونی ناوازەییەکەڵەلەشی جوجەڵە ئەبیتە هۆی مردنی کۆڕپەڵەلەقۆناغە جیاوازەکانی گەشەکردنیدا.
ئەمەش وەک دەرکەوتنی پەیکەری کڕکڕاگەیی کورتی پەڵەکانی هۆکاری تیکچۆنی ڕیژەی شێ وکەمی هەندێ ڤیتامینات وەک ڤیتامین B12 ڕایبۆ فلافین هەرواها ناوازەیی لە پیکهاتنی سەرو چاو ئەمانەش بەهۆی بەرزبونەوەی پلەی گەرمی هەلینگایە لە پلەی ئاسایی خۆی بەرزتر ..
ئەمەش وەک دەرکەوتنی پەیکەری کڕکڕاگەیی کورتی پەڵەکانی هۆکاری تیکچۆنی ڕیژەی شێ وکەمی هەندێ ڤیتامینات وەک ڤیتامین B12 ڕایبۆ فلافین هەرواها ناوازەیی لە پیکهاتنی سەرو چاو ئەمانەش بەهۆی بەرزبونەوەی پلەی گەرمی هەلینگایە لە پلەی ئاسایی خۆی بەرزتر ..
کاریگەری کەمی ڤیتامینەکان لەسەر ڕیژەی هەڵــــــــــینان چیە؟؟
1-ڤیتامین A ئەم ڤیتامینە زۆر گرینگە بۆگەشەی لەش بەشیوازی سروشتی زۆرترین بری ڤیتامین ئەی A لەزەردینە داهەیە وە بریکی کەمیش لەسپینکە داهەیە بۆیە کەمی ڤیتامین A ئەبیتە هۆی مردنی جوجەڵە لە ڕۆژانی یەکەمی ناو هیلکە دا.
2-ڤیتامین D :-ئەم ڤیتامینە زۆر گرینگە بۆگەیشتن بەڕیژەیکی سروشتی هەڵینان ئەمەش ئەتوانڕێ پیێ بدریت یاخود لەڕیگەی ئاوی خواردنەوە یاخود لەریگهی تیشکی خۆر بەدایک یاخود گڵۆپی زەرد کەمی ڤیتامین D ئەبیتە هۆی پوکانەوەی ئیسک پەیکەریکڕکڕاگەیی لەشی جوجەڵە وەمردنی جوجەڵە لەڕۆژانی (18--20) لەناوهیلکە دا.
3-ڤیتامین E:-ئەم ڤیامینە زۆر گرینکە بۆڵەش و ڕیژەی هەڵینان بەرزئەکاتەوە پیویستە لەخۆڕاکی دایک زیادبکریت چونکە زۆر گرینگە بۆ سەرەتای بۆگەشەی کۆرپەڵە کەمی پەم ڤیتامینە E ئەبیتە هۆی دەرکەوتنی پەڵەی خویناوی وتیکچونی کۆئەندامی سوڕان لەسەرەتای قۆناغیگەشەی کۆڕپەڵە دروست ئەبیت کەمی ئەم ڤیتامینە ئەبیتە هۆی مردنی کۆڕپەڵە لە ماوەی هەفتەی یەکەم لەدانانەوە ناگاتە ڕۆژی نۆیەم کەواتە زۆرینەی جارجوجک لەناو هیلکە بمریت لەڕۆژانی سیهەم هۆیەکەی کەمی ڤیتامین E بوە لەخۆراکی دایکی جوجک.
4-مردنی جوجەڵە لە ماوەی (9--12) ڕۆژی ئەگەریتەوە بۆ بونی ئاوســــــــان ئەستوربون بەهۆی کەمی ڤیتامین B2 بووە لەخۆڕاکی دایک دا.
5-مردنی کۆرپەڵە ناهیلکە لەنیوان تەمەنەکانی (18--21)ڕۆژی بەهۆی پوکانەوەیی بیت بەهۆی کەمی ڕیژەی کاڵسیۆمە لەخۆڕاکی دایکی جوجک دا.
بەهیوای ســــــــود بینین.......
ئامادە کردنی:
ســــــــــاڤـــــــیۆ ســــــمۆرە
یاریدەدەری دکتۆری ڤیتەنەری...