هەڵپاچین:(pruning)
بریتیەلە بڕین و لابردنی هەندێک بەشی زیندوو یان مردووی رووەک(قەد,لق,پەل,چڵ)بۆئەوەی شێوەیەکی تایبەت و گونجاوی پێ ببەخشێت.بۆ ئاسنکردنی کردارە خزمەت گوزاریەکانو باشترکردنی بڕو جۆری بەرهەم و تەمەن درێژکردنی ڕووەکەکە.
شێوازەکانی_هەڵپاچین
یەکەم:بەگوێرەی مەبەست:-
۱ـ هەڵپاچینی پەروەردەیی(تقلیم التربیەـtraining)
بۆمەبەستی رێکوپێکردنی شێوەی رووەکەکانە,لەڕووەکەکانی میوەش زیاتر بۆ ڕووەکی بچوک و تەمەن کورت ئەنجام دەدرێت. لقە تەنیشتیەکانی زۆر پڕن یان لەنزیک زەوین یان زۆر بەرزن دەبڕدرێن وچەند لقێکی بەهێز دەهێڵدرێتەوە کەبەسەر هەرچوار لای دارەکە بەنیمچە یەکسانی دابەش بوون.
۲ـ هەڵپاچینی بەری (pruning)
بەمەبەستی دابەش بوونی بەری ساڵانە بەرێک و پێکی لەرووەکدا,بۆ باشتر بوونی جۆرو بڕی بەرەکەیان و کەمکردنەوەی دیاردەی ساڵ نا ساڵێک بەر گرتن لەڕووەکی بەرداردا ئەنجام دەدرێت بەشێوەیەکی کەم لقەکان دەبڕدرێن.
۳ـ هەڵپاچینی چارەسەری: چڵ ولقی وشک و نەخۆش دەبڕدرێن زیاتریش بۆبەهێزکردنەوەی رووەکی نەخۆش وتەمەندار پەیڕەو دەکرێت.
٤ـ هەڵپاچینی نەمام بەر لەهەڵکەندنیان:
دووەم:هەڵپاچین بەگوێرەی کات:-
هەڵپاچینی زستانە(winter pruning) :-
لەکاتی حەسانەوەی ڕووەکدا(کاتی وەستانی جوڵەی ئاوگی ڕووەک ئەنجام دەدرێت ,لەسەرەتای زستانەوە تاکۆتاییەکەی.
هەڵپاچینی هاوینە(summer pruning):-
لەهەمووکاتێکی گەشەکردن دا ئەنجا دەدرێت.
سێیەم:هەڵپاچین بەگوێرەی هەڵپاچینەکە:-
۱ـ سوکەهەڵپاچین:(Light pruning) بەشێکی کەمی لق وچڵەکانی دارەکان دەبڕدرێ,بەمەرجێک لەسێیەکی درێژییان زیاتر نەبێت.
۲ـ ناوەندییە هەڵپاچین:-(medium pruning) بۆلقی تەمەندار ئەنجام دەدرێت بەشێوەیەک کەنیوەی درێژی لقەکان ببڕدرێت بۆئەوەی لقی نوێ دەر بکاتەوە.
۳ـ هەڵپەرداوتن(severe pruning)
بۆنوێکردنەوەی دارە پیرەکان ئەنجام دەدرێت,بەمەرجێک سێچارەکی درێژی لقەکان ببڕدرێن.
چوارەم:بەگوێرەی شێوەیان:-
۱ـ هەڵپاچینی تاجی.
۲ـ قوچەکی وەک سەروو.
۳ـ کاسی وەک هەنجیر وقۆخ و قەیسی.
٤ـ نیمچە سروشتی وەک هەڵپاچینی داری هەرمێ.
تێبینی: دوای هەڵپاچین بۆ برینەکانی مۆم تایبەت بەکار بێن بۆ ئەوەی لەبەستن بیپارێزێت
سەرچاوە:کتێبەکشتوکاڵیەکان
ئامادەکردنی:
هەنا حەیدەر