2/11/2019

پرتەقاڵ

پرتەقاڵ


 دارێکه‌ چووکه‌ له‌ تیره‌ی "نارنجه‌کان وسەربە دەستەی " Rutacées و سه‌ر به‌ ده‌سته‌ی "مزره‌مه‌نیه‌کان" Aurotinées که‌ دارێکی جوانه‌، به‌ره‌که‌ی که‌ پرته‌قاڵه‌ وه‌ک نارنج وایه‌ و میوه‌یه‌کی زۆر به‌تامه‌ و ڤیتامینی B وو کالسیۆم و ئه‌سید سیتریک و زۆر مه‌وادی دیکه‌ی باشی تێدایه‌، گوڵه‌کانیشی چه‌رموو و بۆنخۆشن، پرته‌قاڵ بۆ ئه‌و که‌سانه‌ی که‌ نه‌خۆشیی میزڵدان و شێرپه‌نجه‌ و شه‌کر و ڕیخۆڵه‌یان هه‌یه‌ زۆر باشه‌، ئه‌م میوه‌یه‌ له‌ سه‌ده‌ی شانزده‌هه‌می زایینی یه‌وه‌ به‌ هۆی پرته‌قاڵیه‌کانیه‌وه‌ گه‌یشته‌ ئورووپا. له‌ ده‌وارانی سه‌فه‌ویشدا که‌ پێوه‌ندیی بازرگایی له‌ گه‌ڵ ولآتی پرته‌قاڵ دامزرا و نه‌مامی پێوه‌ند (متوربه‌ کراو) دراوی پرته‌قاڵیان گه‌یانده‌ ئێران و پێوه‌ندیان دا به‌ دار میوه‌کانی ئه‌ ولآته‌وه‌. ئورووپایه‌کان خۆیان به‌ میوه‌یه‌ ئه‌ڵێن "ئاپل سین" واته‌ سێوی چینی یان سێوی ولآتی چین. خۆرێک پرته‌قاڵ هه‌یه‌ له‌ جێگای ئه‌وه‌ی ڕه‌نگی گۆشته‌که‌ی زه‌رد بێ، ڕه‌نگی سووره‌ و نێوه‌که‌ی وه‌ک خوێن وایه‌، هه‌ر بۆیه‌ پێی ئه‌ڵێن پرته‌قاڵی خوێنی یان سوور. پرته‌قاڵیش هه‌تاکوو ترشتر بێ نیشانه‌ی ئه‌وه‌یه‌ که‌ ڤیتامینی Cی زۆرتره‌. به‌ فه‌رانسه‌یی به‌ میوه‌یه‌که‌یOranger و به‌ داره‌که‌شی Agrume, Oranger, Oranger commun و به‌ ئینگلیسیش به‌ Orange tree.داره‌که‌ی ده‌ڵێن 

سەرچاوە: http://renmaiy.yolasite.com/
Previous Post
Next Post
Related Posts