چەند یاساو ئاگاداریەکی گرنگ بۆ برا جوتیارە بەڕێزەکان
دیارە لە تەواوی دنیادا و بەتایبەت لە کوردستان لەکاتی بونی هەردەرد و نەخۆشیەکی بەروبومی ڕوەکی و بواری کشتوکاڵیدا کە نەخۆشی یاخود دەردە کشتوکاڵیەکە پەرەی سەند پێویستە ڕێگری لێ بکرێ بۆ بڵاو نەبونەوەی نەخۆشیەکەو پاراستنی بەرهەم، بۆ ئەو مەبەستە خەڵکی زیاد لە جۆرێک دەرمان و پەینی گەڵا بەکار دێنن و تێکەڵی دەکەن کە هەندێک لەو قڕکەرو پەینانە تێکەڵکردنیان کارەساتی گەورە دروست دەکات و دەرەنجامی زۆر خراپی دەبێت هەم ڕاستەوخۆ لەسەر کەسی جوتیار هەمیش لەسەر جۆریەت و بڕی بەرهەمی کشتوکاڵی، بۆیە بە پێویستم زانی ڕونکردنەوەک بدەم بۆ برا جوتیارەکان تا ئاگاداری چۆنیەتی تێکەڵکردنی قڕکەر و پەینە کیمیاویەکان بن و بەرچاویان ڕوون بێت،
1ـ بە هیچ شێوەیەک قڕکەری کەڕوکوژ(مبید الفطری) لەگەڵ پەینی گەڵا(سماد الورقی) تێکەڵ نەکرێ.
2ـبەهیچ شێوەیەک پەینی گەڵا(سماد الورقی) لەگەڵ قڕکەری نحاسی تێکەڵ نەکرێت
3ـ تا دەتوانن قڕکەری کەڕووکوژ لەگەڵ قڕکەری مێروو کوژ تێکەڵ نەکەن
4ـ بەهیچ شێوەیەک کەڕووکوژ لەگەڵ زەیتی زستانە و هاوینە تێکەڵ نەکرێ
5ـ بەهیچ شێوەك ئاوی زێراب و ئاوەڕۆ بۆ دەرمان ڕشاندن بەکار مەهێنن
6ـ بەهیچ شێوەیەک قڕکەری نحاسی لەکاتی گوڵکردندا بەکار مەهێنن چونکە کاریگەری نەرێنی زۆری هەیە لەسەر زیندویەتی دەنکە هەڵاڵە

7ـ تا ئەتوانن یەک جۆر دەرمان دووجاری لەسەریەک بۆ هەمان نەخۆشی بەکار مەهێنن چونکە ئەو هۆکاری نەخۆشیانەی لە ڕشاندنی یەکەمجار لەناوناچن بەرگری پەیدا دەکەن دژی مادەی چالاک کە لەدەرمانەکەدا هەیەو جارانی دی پێی نامرن
8ــ هەوڵدەن لەکاتی بەیانیان کە ئاونگ هەیە، وە لە زستاندا کە پلەی گەرمی خوار 13 پلەبوو، وەلەهاویندا پلەی گەرمی سەروو 35 پلە بوو ڕشاندن نەکەن بۆ هیچ مەبەستێک
8ــ هەوڵدەن لەکاتی بەیانیان کە ئاونگ هەیە، وە لە زستاندا کە پلەی گەرمی خوار 13 پلەبوو، وەلەهاویندا پلەی گەرمی سەروو 35 پلە بوو ڕشاندن نەکەن بۆ هیچ مەبەستێک
تێبینی قڕکەرە نحاسیەکان بەتەنیا بەکار بهێنن چونکە توانای کارلێککردنی زۆر خێرایە بۆ دروستکردنی سێیەم مادەی چالاک کە ڕەنگە کارەساتی ئێجگار گەورەی لێ بکەوێتەوە هەم بۆ خودی کەسی دەرمان ڕشێن هەمیش بو بەروبوم و بۆ پیسبونی خاك
بەهیوام سودی هەبێ
بەسووەپاسەوە وەرگیراوە لەپەرەی گووڵ خانەی گەڵا لە تۆری کۆمەڵایەتی فیس بووک