#هەڵوژە:
ناوی عرەبی:البرق
ناوی زانستی:Prunus domestica
# ژینگەی_گونجاو:
۱.#ئاو_و_هەوا
چاندنی هەڵوژە لەو ناوچانەدا سەرکەوتوە کەساردن و پلەی گەرمیا ( ٥ ) پلەی سەدی بێت بۆ شکاندنی دەوری متبون . لەبەر ئەوە پێویستە لەکوێ کاتژمێرەکانی سەرمای یەکسان بێت یان زیاتربێت لەپێویستی پۆلەکە بۆ مسۆگەر کردنی مەرجە بنەڕەتییەکانی یەکەم بۆ سەرکەوتنی چاندنکە هەندێ لەپۆلی هەڵوژە پێویستییان بۆسەرمای زستان لەنێوان ( ۱۰۰ بۆ ۱٥۰) کاتژمێرە لەسەرما ئەمانەش ناوچەکانی ناوەڕاست و خوارووی عێراقیان بۆ دەگونجێت لەنمونەشیان گۆڵد جاپاش و بیوتی و ئاڵۆ بۆ زانیاریش بۆ هەڵوژە زیاتر لە ( ۲۰۰۰ )پۆل هەن دەکەونە ناو سێ کۆمەڵەوە کە ئەمانەن هەڵوژەی ئەوروپایی و هەڵوژەی یابانی و هەڵوژەی ئەمریکی ئەوکۆمەڵانەش جیاوازییان هەیە لەپێویستەکانیان بۆ ئاو و هەوا بۆ نمونە هەڵوژەی ئەوروپای بەرگەی بەرگەی پلەی گەرمی نزم دەگرێت هەروەکو بەرگەگرتنی سێو و هەرمێ و بەهێ و گێلاس ، بەڵام هەڵوژەی یابانی بەرگری کردن بۆ سەرما جیاوازی هەیە بەجیاوزی پۆلەکانی بۆ نمونە پۆلی کلسی وەکو درەختەکانی قۆخ بەرگەی سەرما دەگرێت بەڵام پۆلی بۆرینک وەکو هەڵوژەی ئەوروپی بەرگەی سەرما دەگرێت جگە لەکاریگەریی پلەکانی گەرما بۆ سەرکەوتنی چاندنی هەڵوژە باو باران و تیشیک هەموویان کاریگەرییان بۆ سەرکەوتنی چاندن و لەسەر چاککردن و ڕەنگی بەرەکان هەیە .
۲.#خاکی_گونجاو
چاندنی هەڵوژەی ئەوروپایی لەخاکی تێکەلی قورس و لەخاکی قوڕیدا باشە ، بەمەرجێک هەوای هەبێت و ئاو باش بڕوات ، بەڵام هەڵوژەی یابانی باشترین خاک بۆی خاکی تێکەڵی سووکە و دەتوانرێت ئەوە بوترێت کە هەڵووژە هەستیارە بۆ ڕادەی ئاوی بەرزی زەوی کەدرەختەکان تووشی نەخۆشی کەتیرەی بەهێز دەکات و لاوازی گەشە دیاری دەدات و تەمەنی کەم دەبێت واباشە ڕادەی ئاوی زەوی لەخاکدا بۆ چاندنی درەختی هەڵوژە لە ( ۱.٥ بۆ ۲ )م کەمتر نەبێت بەتایبەتیش کەدرەختەکان لەسەر بنەڕەتی قۆخ یان باوی بادەم موتوربە کرابن.
#ڕێگاو_ماوەکانی_چاندن
هەڵوژە بەیەکێک لەم ڕێگایانەی خوارەوە دەڕوێنرێت
۱. #ڕێگای_چواری
۲. #ڕێگای_پێنجی
۳. #ڕێگای_کەتنۆری
٤. #ڕێگای_چڕ
بەڵام ماوەکانی چاندن پشت بەپۆلەکان و هێزی گەشەو ڕێگای بڵاوبونەوەی گەشەکانی و بەپیتی خاک و قووڵی خاک و جۆری بنەڕەتی بەکارهێنراو و جۆری خاکی باش و جۆری ئامێری بەکار هێنراو و با ... هتد دەبەستێت
دەتوانرێت ماوەکانی نێوان درەختەکان هەڵوژە( 6x6 (م بێت بە ڕێگای چواری لە کاکی بەپیت و ( 5x5) م بێت لەخاکی بەپیتی مامناوەندی و( 5x4) م لەوخاکانەی کەڕووبەریان دیاری کراوە هەروەکو لەناچە شاخاوییەکان
لەکاتی چاندنی چڕ و بەکارهێنانی بنەڕەتی کورت ( ۲.٤۰ بۆ ۳.٦۰ )م بێت
#کارە_خزمەتگوزارییەکان
۱. #پەین_کردن (#التسمید )
ئەو درەختە لە هەڵووژانەی کەلەخاکی قورسدا گەشەیان سەندووە زۆر پێویستیان بەپەین کردن نیە بەپەینی کیمیایی ، هەر وەکو پاشماوەی درەختە گەڵا هەڵوەریوەکانی تر کە دەتوانرێت پێویستی درەختەکان پەین بزانرێت بەشیکردنەوەی هەندێ نمونەی گەڵاکانی و زانینی باری کەمییەکەی کە توشی دەبێت ، ئەگەر هەبوو بەتاقیکردنەوەوە و دەرکەوتوە کەبۆ یەک دۆنم لە درەختی هەڵوژە لە( ٤ کغم نایترۆجین ) و (۲.۷٥ کغم p2o5) و (۱۰.۲٥ کغم k2o ) و (٨.۲٥ کغم cao ) بەکاردەهێنرێت
بڕی پەینیش پشت بەباری ڕووەکەکە دەبەستێت و بەتاقیکردنەوە دیاری دەکرێت . بەرنامەی دانراویش بۆ پەینکردن یەک دۆنم لە درەختی هەڵوژە وەکو ئەمەی خوارەوە دەبێت( 10.5)تەن پەینی ئاژەل بەواوی لەشێ ببێتەوە ، هەر( ۳.۲ سال) جارێک لەکەژی زستاندا پەین دەکرێت
(۳۰.۲٥ )کغم نایترۆجین بە دوو جار دەدرێت
یەکەمیان :- لەکاتی پێگەشتنی گۆپکەکان یان پێش پێگەشتنیان
دووەم :- لەپایزدا پاش لێکردنەوەی بەرەکان
20.10 mg k2o
25.20 mg p2o5
۲. #ئاودان (#الری)
دەتوانرێت هەڵوژە لەو ناوچانەی کەبارنیان بەڕێژەی ( ۲۰۰بۆ ٤۰۰ )ملم دەبارێت لەسالێکدا بەدێمی بڕوێنرێت ئەگەر ئەو بارانە بەسەر وەرزەکانی ساڵدا دابەش کرابێت بەتایبەتیش کاتی گەشەی سەوزی باشترین ڕێگا بۆ ئاودانی باخی هەڵوژە پشت بەتەمەنی درەختەکان و جۆری خاک و بڕی ئاو دەبەستێت ڕێگاکانی ئاودانی باخی هەڵوژە بریتیە لەم ڕێگایانە
۱. #ئاودان_بەدێراو
۲. #ئاودان_بەپرژاندن
۳. #ئاودان_بەدلۆپاندن
ئەگەر ئاو و هەوا وشک و باران کەم بوو ماوە لەنێوان ئاودانێک و ئاودانێکدا ( ۱۲ بۆ ۱٤ ) ڕۆژ دەبێت و هەر ئاودانێک (۱۰۰ بۆ ۱۲۰ ) ملم دۆنم ئاو بەکار دەهێنرێت ، لەکاتێکدا درەختەکان بەبەر بن
٤. #سوکردن_تەنکردنی_بەرەکان
سوکردن بەدەست دەکرێت و ماوەی( ۷بۆ ۱۰ ) سم لەنێوان بەرێک و بەرێکی تر جێ دەهێڵرێت ، یان بەبەکارهێنانی ماددەی کیمیایی وەکو مادەی ئەیسفۆن و الایثریل بەچڕی ( ٥۰ بۆ ۱۰۰ ) بەش لە پاش سێ هەفتە لەگوڵگرتنی تەواو ، درەختەکانی هەڵوژە پێویستیان بەسووککردن هەیە ، بەیایبەتی پۆلەکانی هەڵوژەی یابانی کەناسراوە گوڵ زۆر دەدات و ئەگەر وازی لێ بهێنرێت بەروبومێکی زۆر دەدات و درەختەکە ناتوانێت پێیان بگەیەنێت بەمەش بەرەکان بچوک دەبن و سیفاتیان خراپ دەبێت . تێبینی کراوە کەهەندێ لەپۆلەکانی هەڵوژە پێویستیان بەسوککردنی زۆر هەیە بەهۆی زۆریی بەریانەوە ، هەروەکو لەبیوتی و لەبۆربانک هەندێ پۆلیش پێویستیان بەسوککردن کەمە بەهۆی وەرینی سروشتیەوە هەروەکو لەپۆلی سانتاڕۆزا یان کڵماکس دا .
#سروشتی_هەڵگرتن (#طبیعة_الحمل )
گۆپکەی گولی لە هەڵوژەدا لەجۆری سادەیە لەکۆمەڵێک لە گوڵەوە دەکرێتەوە کە لەنێوان ( ۳ بۆ ۱ ) گوڵی سپی قەبارە بچوک دایە و زۆربەی گۆپکە گولییەکان لایی لەسەر چووزەرانەش لەو لقانە دەردەچن کەلە گەشەی پار دروست بون و کەمێکیش لەگۆپکە گولییەکان بەلایی هەلگیراون لەسەر ئەو لقانەی کەتەمەنیان سالێکە
هەندێ گیر و گرفت هەیە لەچاککردن زۆربەی پۆلەکانی هەڵوژە کە گوڵەکان لەیەک کاتدا یەک ناگرن ، لەبەر ئەوە پێویستیان بەچاندنی درەختی چاککەر هەیە . بەڵام هەندێ پۆلیش هەیە کەدەتوانن خۆیان خۆیان چاک بکەن وەکو بیوتی و سانتاڕۆزا و کلیماکس بەڵام چاکتر وایە بەیەکەوە بنێژێن و تەنها پۆلێک بەتەنیا نەنێژێت بۆ دابینکردنی چاککردن تێکەڵی
#هەڵپاچین:
۱. #هەڵپاچینی_پەروەردەیی
لەسێ سالی یەکەمی چاندنی شەتڵەکانەوە دەکرێت لەباخدا بۆ ئەوەی شێوەیەکی گونجاو وەربگرێت بۆ هەڵگرتنی بەرەکان و چاکتر وایە ڕێگای قەدی قەدی سەرەکی گۆراو بەکار بهێنێرێت لەسەر ئەو پۆلانەی کەلقەکانیان بۆ سەرەوەیە و ڕاوەستاون ، وەکو هەڵوژەی ئەوروپی و هەندێک پۆلی هەڵوژەی یابانی بەڵام ئەو پۆلانەی کەبەلای بلاو بونەوەی لاییدا دەچن و ڕاخراون هەڵوژەی یابانی چاکتر وایە بەڕێگای کاسی یان ناوەڕاست کراوە پەروەردە بکرێت
۲. #هەڵپاچینی_بەری
لەو پۆلانەی کەگەشەیان لاوازە هەڵپاچینی سوک ئەنجام دەدرێ لو پۆلانەی گەشیان بەهێزە هەلپاچیی مام ناوەندی بۆ بەهێز ئەنجام دەدرێت بۆ ئەوەی بەروبومێکی باش بدەن بەکەم کردنەوەی گۆپکەبەرییەکان ئەمەش بەیەکێک لەم دوو ڕێگایە دەبێت
۱. #هەڵپاچینی_سوککردن_تەنککردن
ئەمەش بەلێکردنەوەی هەندێک گەشەی سالی پار دەبێت لە ناوەڕاستی درەختەکەدا لەشوێنی پێکەوەنووساندنی بەلقە گەورەکەوە ، بۆ ئەوەی بەشەکانی ناوەوەی بەرتیشکی ڕۆژ بکەون و بۆ یارمەتیدان بۆ سوککردنی هەندێ گۆپکەی گوڵی و بۆ لێکردنەوەی لقی وشک و توشبوو ، یان سەرەتانەکان بۆ ئەوەی درەختەکان لاواز نەبن و بەرووژومیان کەم نەبێت
۲. #هەڵپاچینی_کورتکردنەوە
بۆ نزیکترین لقی لایی . ئەمەش بۆ لقەکانی سەرەوە بۆ دیاریکردنی بەرزییەکەی بۆ ئەوەی کاری چنین و چارەسەرکردن ئاسان بێت و یارمەتی نوێ کردنەوەی ئەولقانە بدات کەچوزەی بەری هەڵدەگرن
#پێگەیشتن_و_چنین
پێگەشتنی بەری هەڵوژە بەگۆڕانی ڕەنگی بەرەکە لە ڕەنگی سەوزەوە بۆ ڕەنگی سەوزی کاڵ و لە ڕەنگی سەوزی زەرد باو بۆ ڕەنگی تایبەتی پۆلەکەی خۆی دیاری دەکرێت ، ئەم ڕەنگ گۆڕانەش لە گەڵیدا نەرمیی شانەکانی بەری پێوە دەبێت و دەبێ پشت ببەسترێ بە ڕێژەی مادە ڕەقە تواوەکان ، بەتایبەتی ئەگەر مەبەست لە لێکردنەوەی بەرەکان بەکارهێنانی وشککردنەوە بێت
بەڵام چنین پشت دەبەستێت بەمەست لە بەکارهێنانی بەرەکان ، ئەگەر مەبەست بەکارهێنانی بەرەکان ببێت بەتەڕی میوە بەرەکان بەگەیین و ڕەنگەکەی جوان بێت کو دەکرێتەوە چنین لەم کاتەدا بەدەست دەبێت و پێش ( ۲بۆ ٥ )ڕۆژ لەپێگەیشتنی تەواو کاتێک لە ( ٨۰ بۆ ۹۰ % ) لەبەرەکان ڕەنگی تەواوی پۆلەکەی خۆیان وەرگرتبێت و تامیان باش بێت ، بەڵام ئەگەر مەبەست لە چنینەکە بۆ پیشەسازی بێت ئەوا لەکاتی پێگەیشتنی تەواو یان دوای پێگەیشتنی تەواو دەبێت ، کاتێک چنین بەهۆی ئامێرەکانی تەکاندنەوە دەبێت قەدی درەختەکە دەلەرزێنێ بەرە پێگەییوەکان دەکەونە خوارەوە ، هەندێ جار درەختەکە بەهەندێ گیراوەی کیمیایی دەپرژێنرێت کەلێکردنەوەی بەرەکان لەدرەختەکان ئاسان دەکات کاتی لەرزینی درەختەکە بەڵام ئەگەر مەبەست لەچنینەکە ناردنی بەرووبومەکە بێت بۆ ماوەیەکی دوور دەبێت بەرەکان بەڕەقی لێ بکرێنەوە واتە پێش گەیینی تەواو بۆ ئەوەی بەرگەی گواستنەوە بگرێت
#گرنگترین_پۆلەکانی :
۱. #پۆلەکانی_هەڵوژەی_ئەوروپایی:
ئەو پۆلانە بەوەوە ناسراون کە ڕێژەیەکی بەرزیان لەشەکر تێدایە و بەناوبانگترین پۆلەکان ئەم کۆمەلەیەش
ئیگن و فەرەنگ و شەکر و وایتالیان و جێرمان و جانێت و ئەپەنێوس
۲. #کۆمەڵەی_ئالو (#الکوجە)
ئەم کۆمەڵەش بوەناسراون شێوەیان گۆییە
#بەناوبانگترین_پۆلەکانی_ئەمانەن
ڕادین کلۆد و واشنتۆن و جیفەرسن
۱ . #پۆلەکانی_هەڵوژەی_یابانی
بیوتی و بوربانک و کلیماکس و فەرمۆزا و جافێوتا و ویکسۆن و یابانی و زێرین و سەیرڵ و هۆلیود
۲.#هەڵوژەی_ئەمریکی
زۆر جۆری هەیە و کمیان گرنگی بازرگانیان هەیە و زۆربەی پۆلەکانی لەخۆیەوە چاک نابێ ناپیتێنرێت
#گرنگترین_جۆرەکانی_ئەمانەن
برۆنس ئەمەریکان . برۆنس نیگرا
برۆنس هۆتۆلانا . برۆنس مۆنسۆنیان
برۆنس بی سی جی
سەرچاوە:کتێبەکشتووکاڵیەکان
ئامادەکردنی:
#بیلال_هەلەبجەی