#هەنار
ناوی عرەبی:رمان
ناوی زانستی:Punica granatum
#ژینگەی_گونجاو :
۱.#ئاو_و_هەوای_گونجاو:
هەنا پێویستی بەهاوینێکی گەرم و وشک و زستانێکی مامناوەندی هەیە بۆ کۆتای هێنانی بەدەوری پشودان پێویستی بەسەرمای زۆر کەمە هەتا وادەبێت ئەو شوێنانەی کەزستانشیان گەرمە چرۆکانی هەر دەکرێنەوە و گەشەی تازە دەدەن پاش وەرینی گەڵاکان بە ماوەیەکی کەم ، چاندنی هەناریش لەناوچە نیمچە ئیستیواییەکاندا کە گەرما و وشکی هەیە بڵاوبۆتەوە ، هەروەها هەنار لە ناوچە گەرما مام ناوەندیەکاندا باش دەڕوێت بەڵام بەرەکانی قەبارەیان بچوک و ڕەنگ و بۆنیان جوان نابێت و زۆر ترش دەبن ، هەروەکو لە ئیتالیا و ئیسپانیادا هەیە هەنار پێویستی بەکەژێکی گەشەی درێژ هەیە هەتا بەرزیی چوار هەزار پێ لەڕووی دەریاوە گەشە باش دەکات . هەروەها هەنا بەرهەڵستی پلە گەرمییە نزمەکان دەکات لە نزیکی سفری سەردی بێت ، ئەگەر لەدەوری پشوداندا بێت .
#خاکی_گونجاو :
هەنار لەهەموو جۆرە خاکێکدا دەڕوێت وەکو خاکی لمی و تێکەڵ و نیشتو و قوڕی هەروەها هەتا ڕادەیەکی باش بەرگەی خوێی زەوی و خاکی لیتە دەگرێت زیاتر لەدرەختەکانی ترێ و هەرمێ بەڵام بەرووبوومەکە لە ژێر ئەو بارو دۆخانەدا زۆر کەم دەبێت بەشێوەیەکی گشتی خاک لەکارێکی گەورەی لەسەر بڕی بەرووبوم و باشی بەرەکانی هەیە ، باشترین خاکیش بۆ درەختی هەنار خاکی نیشتوی قوڵ {التربة السربیة العمیقة } باش ئاو دەری بێ خوێی خراپ و دوور لەڕادەی ئاوی زەوییەوە بێت
#ڕێگاو_ماوەکانی_چاندن :
ڕێگای چواری ڕێگایەکی بڵاوە بۆ چاندنی باخی هەنار ،هەروەها ڕێگای شێوە لاکێشەیی و سێ گۆشەی یان ڕێگای کەنتۆری ئەگەر زەویەکە ڕێک و پێک نەبوو بەکاردێت بەڵام ماوەکانی چاندن پشت بەجۆری خاک و پلەی بەرزێتی زەوی دەبەستێت لەخاکی لاوازدا ماوەی چاندن کورتە ۳.٥ بۆ ۳.٥ م دەبێت بەڵام لەزەوی بەپیتدا ٥ بۆ ۷ م دەبێت
#کارە_خزمەتگوزاریەکانی :
۱. #پەین_کردن
درەختی هەنار دەتوانێت بەبێ پەین کردن لەخاکی باشدا بەشێوەیەکی باش گەشە بکات بەڵام وردە وردە لاواز دەبێت و بەرووبوومەکە کەم دەبێتەوە بەشێوەیەکی گشتی پەینکردن لەساڵی یەکەمەوە لەچاندن لەباخدا دەست پێ دەکرێت بۆ ئەوەی یارمەتی بەهێزکردنی گەشەی سەوزی بدات پەینی ئاژەڵی شیکراوە لە کەژی زستاندا بەدادەی ۱۰ بۆ ۱٥ م سێ جا بۆ هەر دۆنمێک دەدرێت ، بەڵام پەینی کیمیای ٦۰ بۆ ۱۲۰ کغم لە دۆنمێک ، پەینی نایترۆجینی بەدووجار دەدرێت ، جارێک لەسەرەتای گەشە و جارێک دوای هەڵپاچین ، ٤٥ بۆ ٦۰ کغم بۆ دۆنمێک پەینی فۆسفاتی و ۳۰ بۆ ٤٥ کغم بۆ دۆنمێک پەینی پۆتاسی کە هەردووکیان بەیەک جار دەدرێت .
#۲ئاودان :
هەنار بەرگەی وشکایەتی دەگرێت و دەتوانێت بەڕووەکی بیابانی دابنرێتکەدەتوانێت لەخاکی لمیدا بژی ، بەڵام پێویستی بەشێی خاک هەیە بۆ ئەوەی بەرووبومی باش بدات ، تاوەکو خاکەکە باش بێت و ئاو بهێلێتەوە بۆ ماوەیەکی درێژ و زوتر بۆ گەشەی هەنار ، بەمەرجێک هەوا گۆڕکێ باش بێت ڕێگای دوکان { حوض} بۆ ئاودانی هەنار بەکار دەهێنرێت و لەخاکی بەپیتدا هەر دووکانێک ٤ درەختی تێدا دەچێنرێت و لەخاکی لمیشدا هەردووکانێک ٦ درەختی تێدا دەچێنرێت ، لەمانگی شوباتدا ئاوێکی باشی درەختەکان دەدرێت بۆ هاندانی گەشەی سەوزی دوای دەرچونی گەڵاکانیش ئاوێک دەدرێت ،ئینجا لە کاتی گوڵگرتندا یان پێش گوڵگرتن بەماوەیەکی کەم ئاو نادرێت دوای هەڵپێچانی ئاو دەدرێتەوە ئینجا ئاودان بەردەوام دەبێت هەتا پێگەشتنی بەرەکان هەفتەیەک ئینجا ئاودان دەوەستێنرێت چونکە دەبێتە هۆی درزتێبونی بەرەکان دوای لێکردنەوە بەرەکان ئاوێک یان دوو ئاو دەدرێت بەگوێرەی دۆخی ئاو و هەوا و ڕادەی باران بارین ، دوای ئەوە لەزستاندا دەوەستێنرێت .
۳. #سوککردنی_بەرەکان :
هەنار بەرەکانی بەشێوەی کۆمەڵ هەڵدەگرێت ، لەبەر ئەوە سوککردن بەدەست دەکرێت بەمەرجێک یەک بەر لەکۆمەڵێکدا بهڵرێتەوە بۆ ئەوەی قەبارەی بەرەکان گەورەبن.
#سروشتی_بەرهەڵگرتن :
چڕۆی گوڵی لەهەناردا لەجۆری تێکەڵە لەلقێکی سەوز دەردەچێت لە کۆتایی لقەکەوە گوڵەکان هەڵدەگرن ، گۆپکەی گوڵی بەلایی هەن لەسەر لقێک کەتەمەنی لەسالێکە ، هەندێ گۆپکەی کولیش هەن لەسەر دارێکی پێگەیشتووی تەمەن دووساڵ یان زیاتر ئەوەی جێی تێبینیەبەری هەنار بەلایی یان کۆتایی لەسەر لقێکی دارینە کە تەمەنی لەساڵێکە و دارێکی پێگەشتووە . دوو جۆر گوڵ لەهەناردا هەیە؟کەگوڵی تەواو و گوڵی نێرەکین ، ڕێژەی گوڵی تەواویش جیاوازییان هەیە بەجیاوازیی پۆلەکان ، گوڵەکانیش یان لەسەر داری کۆن دانیشتوون یان دابیرەی کورت
#هەڵپاچین :
هەنار لەسەر قەدی سەرەکی پەروەردە دەکرێت ، بەڵام لەو شێوێنانەی کەترسی توشبون بەکونکەری قەد هەیە وا باشە پەروەردەی هەنار لەسەر سێ یان چوار قەدی سەرەکی بکرێت و یەکێکیان بکرێت بەقەدی بنەڕەتی و ئەوانی تر سەرەتان بن و مامەڵەی قەدی سەرەکیان بۆ بکرێت
درەختە بچوکەکان بەڕێگای پەروەردە دەکرێن ، بۆ ئەوەی بەرەکان بدرێنە بەتیشکی رۆژ هەروەکو باسمان کرد بەڵام هەڵپاچینی درەختی بەردار واباشە تەنک بێت بۆ ئەوەی نەبێتە هۆی کەم کردنەوەی بەرووبوم و لقە چڕو وشکەکان و توشبووەکانی کونکەری قەد لەناو ببرێن ووا باشە بەرزی درەختەکان دیاری بکرێت بەهۆی هەڵپاچینی کورتکردنەوە بەشێوەیەکی گشتی درەختی هەنار وەک گەڵا هەڵوەریوەکانی تر پێویستی بەهەڵپاچینی زستانە نیە .
#پێگەیشتن_و_چنینی_هەنار :
کاتێ هەنار دەگاتە قەبارەی سروشتی خۆی و ڕەنگی لە ڕەنگی سەوزەوە بۆ ڕەنگی تایبەتی پۆلەکەی دەگۆرێت ، بەشێوەیەکی گشتی هەنار لە عێراق لەسەرەتای مانگی ئابەوە دەست پێ دەکاتتاکۆتایی مانگی تشرینی دووەم ، ڵێکردنەوەش بەدەست دەکرێت بەڵام واباشە کە مەقەستی هەڵپاچین بەکاربهێنرێت بۆ ئەوەی بەرەکان نەڕووشێن
#گرنگترین_پۆلەکانی_هەنار ;
حایق و سەلیمی و دەڕاجی و هەناری ڕاوە و هەناری بێ تۆو و جیلاوی و بەدرە .
سەرچاوەی:کتێبەکشتووکاڵیەکان
ئامادەکردنی:
#بیلال_هەڵەبجەی