*****************{#زەیتون}****************
#ژینگەی_گونجاو:
#ئاو_و_هەوای_گونجاو:
پلەی گەرمی بۆ دەسپێکردنی گەشە لەدرەختی زەیتوندا ۱۱ بۆ ۱۲س و درەختی زەیتون لەپلەی گەرمی ۱٨ بۆ ۲۰س دا دەست بەگوڵگرتن دەکات زەیتون بەرگەی پلەی گەرمی بەرز دەگرێت هەتا دەگاتە ٥۰س کاتێ ئاوی ئاودان هەبێت بەڵام هەتا پلەی گەرمی بەرز بێتەوە ڕێژەی چەوری کەم دەبێت لەم کاتەشدا بەری زەیتونەکە بۆ ترشاندن بەکاردێت بەڵام ئەگەر پلەی گەرمی مامناوەندی بێت ڕێژەی چەوری لەبەرەکاندا بەرز دەبێت لەم کاتەشدا بەری
زەیتونەکان بۆ دەرهێنانی چەوری ڕۆن بەکادێت باشترین ناوچە بۆ ڕواندنی زەیتون گرد و زەویە بەرزەکان کە ۲۰۰ بۆ ۹۰۰ م بەرزن لەڕووی دەریاوە زەیتون تاڕادەیەکی زۆر بەرگەی تێنوێتی و وشکی ئاو و هەوا دەگرێت درەختی درەختی زەیتون بەجیاوازی لەگەڵ درەختە هەمیشە سەوزەکانی دیکەدا پێویستی بەژمارەی سەعاتی سەرما هەیە بۆ پێگەیشتنی گۆپکە گوڵییەکان .
#خاکی_گونجاو:
درەختی زەیتون توانایەکی مامناوەندی هەیە بۆ خاکێک کەهەوا گۆڕکێیەکەی خراپ بێت لەبەر ئەوە دەتوانێت زیاتر لەمیوەکانی تر نەشونما بکات لەخاکێکی کەم هێزی قووڵ نەبێت یان لمی بێت زۆربەی باخە زەیتونەکان لەجیهاندا لەخاکی کەم هێزدان بەڵام نەشونمای درەختەکان ڕێژەیەکی طردی هەیە لەگەڵ بەپیتی خاکدا و چەند خاک بەپیت بێت ئەوەندە گەشە لە زەیتون زۆر دەبێ و باشترین خاکیش بۆ زەیتون خاکی قوڵی باشی ئاودەرە هەروەها زەیتون بەرگری خاکی خوێیاوی دەکات .
#ڕێگا_و_ماوەکانی_چاندن:
ڕێگاکانی پێشوو بۆ چاندنی درەختی زەیتون بەکاردێن ئەویش ڕێگای چواری گۆشە و لاکێشە و سێ گۆشەیە کەنتۆریش لەزەوییە ناڕێکەکاندا بەکار دەهێنرێت باشترین ماوەی گونجاویش بۆچاندنی زەیتون ٦ * ٦ و ۷ *۷ و ٨ * ٨ م ترە بەگوێرەی جۆری خاک و سروشتی گەشەی پۆلەکە .
#کارەحزمەتگوزاریەکان:
#پەینکردن:
درەختی زەیتوون دەتوانێت بەبێ پەینکردن بۆماوەیەک نەشونما بکات بەڵام لەخاکی لمیدا پێویستی بەپەینکردن هەیە بەپەینی کیمیای یەکگرتو کاتێک پەینی نایترۆجینی بەزۆری هەبێت درەختەکان بەر و گەشەی سەوزی دەچن و کار لەبەرەکانیش دەکات لەشیکردنەوەی ۱۰۰ پاوەند لەبەری زەیتوون دەرکەوتوە کە ٥ بۆ ٦ پاوەند نایترۆجین و ۹.۱۱ پاوەند پۆتاسێوم و ۰.٥٥ پاوەند فۆسفۆری تێدایە
وادانراوە کەبۆ هەر دۆنمێک دوو ساڵ جارێک ۱۰ بۆ ۱۲م سێ جا پەینی ئاژەڵی و ٤۰کغم سلفاتی ئەمۆنێوم ٤۳کغم سوپەر فۆسفات بەکار بهێنرێت
ئەگەر پێویستی کرد ۲٥ بۆ ٤۰کغم گۆگردی پۆتاسێوم بەکاربهێنرێت ئەو بڕانەش بەگوێرەی جیاوازی تەمەنی درەختەکان و بەپیتی خاکەکە دەگۆرێت .
#ئاودان:
درەختی زەیتون بەکەمێک لەئاو نەشونما دەکات و بەروبومێکی مامناوەندی دەگرێت زیاتر لەدرەختە میوەکانی دیکە و دەتوانرێت درەختی زەیتون بەدێم بڕوێنرێت لەو شوێنانەی کە لەساڵێکدا زیاتر لە ٥۰۰ملم بارانی لێ دەبارێ بەمەرجێک دابەشکردنەکەی باش بێت بەڵام لەو شوێنانەی کەئاو دەدرێن درەختە بچوکەکان پێویستیان بە ٨ بۆ ۱۰ جار ئاودان هەیە و درەختە گەورەکانیش پێویستیان بە ٥ بۆ ۷ جار ئاودان هەیە لەسالێکدا
ئاودانی یەکەم لەسەرەتای بەهار و ئاودانی دوەم پێش گوڵکردن و ئاودانی سێیەم پاش هەڵپاچین بەدوو هەفتە و ئاوێک لەمانگی مایس و ئاوێک لەمانگەکانی حوزەیران و تەمووز و ئەیلودا ئەمەش گرنگە بۆ یارمەتیدان بۆ گەورەبوونی قەبارەی بەرەکان .
#سوککردنی_بەرەکان:
بەرەکان پێش ئەوەی ناوەکانیان ڕەق بێت سوک دەکرێن حوزەیران و تەموز
بۆ هەرگەشەیەک ۲ بۆ ۳ بەر دەهێلرێتەوە بۆ ئەم مەبەستانە
۱.زیادبونی قەبارەی بەرەکان
۲.یارمەتیدا بۆ زوو پێگەیشتن
۳.بۆ زاڵبوون بەسەر ئەوەدا کەلەساڵێک بەرکەم و ساڵێک بەر زۆر بگرێت وادەبێت کەمادەی کیمیایی بەرکاربهێرێت بۆ سوککردنی بەرەکانی زەیتوون .
#سروشتی_بەرهەڵگرتن:
چرۆی گوڵی لەزەیتووندا تێکەڵە و لەکۆتایی لقەکان یان لاکانیەوە لەسەر لقەکانی گەشەی ساڵی پار و گۆپکەکە دەکرێتەوە بەلقێکی سەوز کە گوڵەکان بەشێوەی هێشووی بچووک بەلایی لەژێر گەڵاکانەوە هەڵدەگرێت گوڵی زەیتون ڕەنگیان سپیی زەردباو و دووجۆریان هەیە گوڵی تەواو و گوڵی نێرە .
#هەڵپاچین:
۱.هەڵپاچینی پەروەدەیی ئەمیش درەختەکان بەڕێگای بەقەدی سەرەکی گۆڕاو دەبێت .
۲.هەڵپاچینی بەری ئەمیش سووک دەبێت و تەنها بەلێکردنەوەی لقە وشک و شۆڕ بووەکان بۆ نزیک ڕووی زەوی و سەرەتانەکان و لقە ئەستور و چڕەکان دەبێت ئەمەش بۆکردنەوەی ناوەڕاستی درەختەکەیە بۆ هەوا گۆرین و خستنەبەر ڕووناکی بۆ زیاد بوونی بەرەکان .
#پێگەیشتن_و_چنینی_بەرەکان:
زەیتوون بەگوێرەی پلەی بەکارهێنانی کۆ دەکرێتەوە بۆ دیاری کردنی ، مەبەست لەبەکاهێنانەکە پێگەیشتنی بۆماوەیەکی کەم پاش دەرکەوتنیکردنی ڕەنگی ڕەش دەبێت ئەگەر مەبەست دەرهێنانی ڕۆن بێت بەڵام ئەگەر مەبەست لەکۆکردنەوە بۆ ترشاندن بێت ئەوا لە کۆتایی مانگی ئەیلوول تا مانگی کانوونی یەکەم بەگوێرەی ناوچەکانەوە کۆ دەکرێتەوە ئەویش یان بەسەوزی لێی دەکەینەوە یان دوای تەواو پێگەیشتنی چنینیش یان بەدەست دەبێت کە ئەمەیان باشه یان بەهۆی شانەی تاتیبەتیەوە کەبەلاستیک داپۆشراوە یان بەڕاوەشاندنی درەختەکە و کۆکردنەوەی بەرە وەریوەکان .
#گرنگترین_پۆلەکانی_زەیتون:
#پۆلە_ناوخۆییەکان:
بەعشیقە و ئەشرەسی و دهکا و کلین و بارومانمی{ پەنجەی بووک } خەستاوی لەبینی نمرە ۱
#پۆلە_بیانییە_سەرکەوتوەکان_لەعێراق:
ئەسکلانۆ و متنزللو و مشن و سفلاتو و شەملالی
سەرچاوە:کتێبە کشتووکاڵیەکان
#ئامادەکردنی:
#بیلال_هەڵەبجەی