چۆن مێش ھەنگ خۆی لە سەرمای زستان ئەپارێزێت ؟
وەک دەزانین ھەرزیندەوەرێک رێگایەکی تایبەت بەخۆی ھەیە بۆ خۆپاراستن لە وەرزی زستان ! بۆ نموونە ھەندێک زیندەوەر ھەیە کۆچ دەکەن بۆ ناوچەی گەرمتر وە ھەشمانە دەچێتە قۆناغی سڕ بوون تاکۆتایی زستان
بەلام مێش ھەنگ پرۆسەیەکی تایبەتر ئەنجام ئەدا ..
بەشیوەیەکی گشتی دوو جۆر مێش ھەنگی کارکەر ھەن پێیان دەگوترێ ھاوینەو زستانە !
مێش ھەنگی ھاوینە تەمەنیان زۆر کورتە کەبۆماوەی ٤ تا ٦ ھەفتە ئەژین بەلام مێش ھەنگی زستانە بۆ ماوەی ٤-٨ مانگ ئەژین
کاتیک وەرزی سەرمادادێت مێش ھەنگی زستانە دەست دەکەن بە کارەکانیان و مێش ھەنگی ھاوینە دەردەکرێیتە دەرەوە
بۆ پاراستنی شاژن ھەمویان لە چواردەوری کۆ دەبنەوەو باوەشی پێدا ئەکەن ھەمووش بەجارێک جولە دەکەن بەمەش پلەی گەرمی گونجاو بۆ شاژن دابین دەکەن بە جۆرێک جیاوازی پلەی گەرمی لە دەرەوەی بازنەکەو ناوەوەی ٢٠ پلەی سەدیە
بۆ ئەنجام دانی ئەم پرۆسەیەش پێویستیان بە خۆراک ھەیە بۆیە لەسەر خاوەن ھەنگ پێوستە بری پێویستی ھەنگوین بە جێبێلیت بۆیان لەوەرزی سەرما
وێنەی ھاوپێچ چۆنیەتی کۆبوونەوەی مێش ھەنگە لە چواردەوری شازادە .
سەرچاوە:ama linky 2 twezhenawa lasar aw babata
https://www.sciencedirect.com/science/article/pii/S0022519387801704
http://jeb.biologists.org/content/jexbio/206/2/353.full.pdf
ئامادەکردنی:هیدی جمال قوتابی دکتۆرا لەبواری دەرامەتی سروشتی و ژینگە