11/20/2018

ئایا ئەزانی چۆن میوەی هەنجیر پی دەگات ؟



ئایا ئەزانی چۆن میوەی هەنجیر پی دەگات ؟

وەچی لە ناو پیکهاتەی هەنجیر هەیە کە ئیمە دەیخۆین ،؟
هەنجیر یەکیکە لە میوە خۆشەکان کە تامیکی تایبەت و پیکهاتەیەکی تایبەتی هەیە ! بەلام زۆربەی جۆرەکانی هەنجیر لە پیکهاتەی ناوەوەیان جەستەی شی بوەوەی کرمۆکەو میروی ناسراو بە (میشی هەنجیر ) هەیە کە ئیمە دەیان خۆین !

ئایا ئەمە چۆن روو ئەدا ؟یان بۆچی جەستەی شیبوەوەی ئەم میشە لە ناو هەنجیر دا هەیە ؟
هەنجیر بریتیە لە گولیکی هەلگەراوە کە چواردەور دراوە بە بەرگیکی نەرم ! بەلام ئایا ئەگەر گول بیت و داپۆشرابیت چۆن دەپیتینریت ؟
کاتیک ئەگاتە ناو هەنجیرەکە لەدوای شوینیکی گونجا دەگەریت بۆ ئەوەی هیلکە کانی دابنیت کە ئەویش دایان دەنیت لە دەرزیلەی گولە میینەکانی ناو هەنجیرەکە کە هەندیک جار زیاتر لە سەد هیلکە دادەنیت لە ئەنجامی ئەم پرۆسەیە پرۆسەی پیتاندنی گولەکان ئەنجام ئەدا ئەویش لەریگەی هەلگرتنی هەلالەی هەنجیر کە لەدەرەوە لەگەل خۆی هیناویەتی پاشان ئەو گولانە پیدەگەن و دست دەکەن بە بەرهەم هینانی تۆ (ئەو دەنکۆلە رەقانەی کە لەکاتی خواردن هەستی پی ئەکەین)
کرداری پیتاندنی هەنجیر لە ریگەی میینەی میشی هەنجیرەوە دەکریت کە دەچیتە ناو هەنجیر لە ریگەی ئەو کونە بچوکە لە بنکی هەر هەنجیریک دا هەیە ! لە کاتی چونە ژورەوە بالەکانی دەشکیت
دوای دانانی هیلکەکان میشکە دەمریت لە ناو هەنجیرەکە
کەواتە ئیمە پیکهاتەی شیبوەوەی میشەکانیش لە گەل هەنجیرە کە ئەخۆین ؟
دوای تروکانی هیلکەکان بیچوە نیرینەکان دینەدەری یەکەم جار دوبارە دەچن لە گەل بیچوە میینەکان جوت دەبن تەنانەت پیش دەرهاتنیان لە ناو پیکهاتەیەی کە تیایی گەشەی کردوە
لەم قۆناغە هەنجیرە کە لە ناوەوە دەست دەکات بە بەرهەم هینانی هەلالە بەمەش ئەو میشانەی کە تیایدان لەریگەی دروستکردنی تونیلی زۆر بچوک دینە دەری و هەلگری هەلالەن دوبارەئەم پرۆسە دوبارە ئەبیتەوە لە هەنجیریکی تردا
هەر بۆزانیاری لە ئیستادا هەندیک جۆری هەنجیر هەن بی ئەنجامدانی ئەم پرۆسەیە بەرهەم دێن و هیچ تۆیەکی تیدانیە
بەلی بەلام پیوست بە ترس ناکا چونکە هەنجیر خاوەنی ئەنزیمیکە کە پیی دەگوتریت (فایسین) کە جەستەی میرو و کرمۆکەکانی ناوی دەگۆریت بۆ پرۆتینی سود بەخش بۆیە خواردنیان لە سود زیاتر هیچ زیانیکی بۆ مرۆڤ نیە .

Related Posts