2/11/2019

بەشێک لە کەرەستەکانی چێشتخانە پێویستە بە بەردەوامی بگۆڕدرێت

بەشێک لە کەرەستەکانی چێشتخانە پێویستە بە بەردەوامی بگۆڕدرێت


هەندێک کەرەستەو پێداویستی لەچێشتخانەی ماڵاندا هەیە پێویست دەکات بە بەردەوامی بگۆڕدرێت و نوێتر بکرێنەوە، چونکە زۆر کات مانەوەی ئەو کەرەستانەو چەندبارە بەکارهێنانەوەی زیان بە تەندروستی دەگەیەنێت.

ماڵپەری ئەنوسە بڵاویکردووەتەوە، پێویستە کۆمەڵێک کەرەستە بەردەوام لە چێشتخانەکەت بگۆڕیت، ئەوانیش بریتین لە:

٠١ قتوی پلاستیکی کە زۆر کات خواردنی تێدا هەڵدەگیرێت، چونکە پلاستیک مادەیەکی تێدایە زیان بە تەندروستی جەستە دەگەیەنێت بەتایبەت زیانی بۆ ئەو کەسانە هەیە کە نەخۆشی دڵ و کەمی خوێنیان هەیە، بۆیە وا باشترە زوو زوو بگۆڕدرێن.

٠٢ تەختە یان پلاستیکی خواردن وردکردن: ئەو تەختە یان پلاستیکەی گۆشت یان سەوزەی لەسەر ورد دەکرێت پێویست دەکات بە بەردەوامی لە چێشتخانەکەتدا بیگۆریت، چونکە  کاتێک چەقۆ بەر تەختەکە دەکەوێت روشاوی لە سەری دروستدەکات ئەوەش جێگایەکی باش دەبێت بۆ گەشەکردنی بەکتریا و میکرۆب.


٠٣ ئەو کەرەستانەی مادەی تیڤاڵیان تێدایە وەک (مەنجەڵ و تاوە)، لەکاتی خواردن ئامادەکردندا خواردنی پێوە دەنوسێت و بە زەحمەت خواردنەکە لێدەبێتەوە، ئەمەش زیان بەو کەرەستانە دەگەیەنێت بۆیە باشتر وایە زوو زوو بگۆڕدرێن.



٠٤ شاڵی قاپ شۆردن: بەتایبەت ئەو شاڵانەی کە لە مادەی ئیسفەنج دروستکراون چونکە رێژەیەکی زۆر لە میکرۆب هەڵدەگرن، بەپێی توێژینەوەکان بێت هەر پارچەیەک لەو شاڵە ئیسفەنجانە بە دەیەها ملیۆن میکرۆب هەڵدەگرن، بۆیە پێویستە زوو زوو بگۆردرێت.

ئامادەکردنی:
لەشكر حمید
ئەندازیاری خۆراك
Previous Post
Next Post
Related Posts