2/11/2019

Gardenia گاردنیا

Gardenia گاردنیا


ناوى کوردى: گاردنیا
ناوى عرەبى: جاردنیا، کاردنیا، كاردينيا، غاردنیا
ناوى ئینگلیزى: Gardenia
ناوى زانستى: Gardenia jasminoides
هاوماناکانى: Gardenia grandiflora, Gardenia radicans, Gardenia augusta, Gardenia schlechteri, Gardenia florida
ناوى لاتینى: common gardenia
ناوى خێزان: Rubiaceae

شوێنى بنەڕەتى رووەکەکە وڵاتى صین و یابانە
ناساندنى رووەکەکە: رووەکێکى بەرسێبەرە گوڵەکانى بۆ لێکردنەوە دەشێن بۆندار و سپى وە زەرد و جوانن، وە ئەم رووەکە بۆ لوتکەى گەشە وە بە قاژە قەد لەخاکێکى ئاو باش پیاڕۆیشتوو وە پلەى گەرما ٢٢ – ٢٥ پلەى سەدى. زۆر دەکرێت، وەکردارى ڕەگ دروست بوونى لەماوەى ٤ – ٦ هەفتەدا دەبێت.
پێداویستیەکانى گەشەى رووەکەکە: رووناکى ڕۆژ وە شوێنى رووناکە مام ناوەندى بێت و پلەى گەرماى ١٠ – ١٥ پلەى سەدى لە شەودا، وە لە ڕۆژدا ٢٠ – ٢٥ پلە، شێ ى ٣٠ – ٤٥% وە هەواگۆڕکێى باش بێت و خاکەکەى تێکەڵ لە پیتمۆس و لم و سلت و دوبال بەڕێژەى ١:١:١:٢ هەروەها پلەى ترشیەتى pH کەى ٥ – ٥,٥ پلە بێت، پەین دەکرێت لەماوەى گەشە لە مانگى شوبات(٢) تا مانگى ئەیلول(٩) بە پەینى کیمیایى.
مەبەست لە پەروەردەکردنى: بۆ لێکوەشاندنەوەى ناوەکى بەکاردێت.

ئامادەکردنى: شالاو عبدالرحمن
Previous Post
Next Post
Related Posts