ئەو هەنگانەن کە مرۆڤ دەستی لە دروستبونیاندا هەیە. بێجگە لەو ڕەچەڵەکانەی باسکران (ئیتاڵی و قەوقازی و کارنیۆڵان)، هەنگی هایبریدمان هەیە کە دەکرێ ڕەچەڵەکەکان یاخود نەوەی هەمان ڕەچەڵەك تێبپەڕێنێت. هەندێ لەم هایبریدە باوانە بریتین لە ستارلاین (لە هەنگی ئیتاڵی وەرگیراون)، میدنایت (هەنگی قەوقازی لەگەڵ کارنیۆڵان لێکدراوە) و بەکفاست. زۆرێک لە هەنگەوانان چەند ڕەچەڵەکێکی جیاواز بەخێو دەکەن تاکو پێویستی کڕیارانیان دابین بکەن.
ستارلاین هایبرید (Apis mellifera: hybrid) : ئەم هەنگە لە چەندین نەوەی هەنگی ئیتاڵی پێکدێت. بەوە ناسراون کە ئارامن و گەرایەکی زۆر دەڕێژن، ڕێژەیەکی زۆری شیلە بەرهەمدێنن. ئەم هەنگە بۆ هەنگەوانی بازرگان زۆر بەکەڵکە، کە هەنگی زۆریان پێویستە بۆ چەتکردنی گوڵ و بەرهەمی هەنگوین. ئێستا ئەم هایبریدە بوونی نەماوە.
میدنایت هایبرید (Apis mellifera: Hybrid): ئەم هەنگە لە هەردوو ڕەچەڵەکی قەوقازی و کارنیۆڵان پێکهاتووە. زۆر ئارامن، بەڵام کچی شاهەنگ (مەلەکە) ناچێتەوە سەر دایکی. بۆ ئەوانەی هەنگ وەکو خولیایەك بەخێودەکەن پەرەیان پێدراوە، وەکو هەنگی ئیتاڵی و ستارلاین بەرهەمدار نین.
بەکفاست هایبرید (Apis mellifera: hybrid): (کارڵ کرڵ، ناسراو بە برا ئادەم) لە بریتانیا، لە ساڵی (١٨٩٨- ١٩٩٦) لە بەکفاست ئابی بەرهەمی هێناوە. ئادەم چەند ڕەچەڵەکێکی لێکدا (بەتایبەت هەنگی ئەنادۆڵی لەگەڵ هەنگی ئیتاڵی و کارنیۆڵان) لە هەوڵی گەڕان بۆ هەنگێكی باشتر کە بتوانێ بەرگەی گەنەی تراشا (ئاکارینا) بگرێت، ئارام و بەرهەمدار بێ، خوی خاوێنی بەرز بێت، بەگشتی بەهێز بێت لە بەرامبەر نەخۆشییەکان، هەروەها توانای تێپەڕبوونی زستانی بە باشی هەبێت. ئێستا دەسکەوتنی ئەم هایبریدە سەختە.
کۆردۆڤان (Apis mellifera): تایبەتمەندی ئەم هەنگە بۆماوەییە، کە زۆربەی کات لە ڕەچەڵەکی ئیتاڵیدا پەیدا دەبێت. ئەم جۆرەی هەنگ، گۆڕانی ڕەنگی بەسەردا دێت. لە بنچینەدا لەلایەن (دکتۆر بەد کەیڵ) پەرەی پێدراوە. بۆ ئەوەی لە پڕۆگرامەکەیدا وەک بۆماوەزانێك لەسەر شاهەنگ (مەلەکە) پەروەردەکردنی هەنگی هایبریدی ستارلاین خزمەت بکات. هەنگی کۆردۆڤان بۆ لێکۆلینەوەی ئاکار و پەیوەندییە خوێنییەکان بەکارهاتوون (ئێستا لە لێکۆڵینەوەی گەردیلەیی و گەرای نێرە بۆ شاهەنگ "مەلەکە" تێپەڕیون). ئاسان دەناسرێنەوە چونکە ڕەنگی ڕەشیان سور دەردەکەوێت لە ئیتاڵیەکەیان، بڕۆنزێکی مۆر لە قەوقازی و کارنیۆڵاندا؛ ئەمەیان پێی دەگوترێت کۆردۆڤانی مۆر. بە خووی ئارام و ڕەنگی جوانیان ناسراون. بۆ نمایشی ناو خەڵێف نایابن. هەندێ لەم جۆرەی هەنگ بۆ بەرگری نەخۆشییەکانیش بەخێو دەکرێن.
هەنگی هایبریدی ڕووسی (Apis mellifera: hybrid): لە هەنگی قەوقازی لەگەڵ هەندێ هەنگی ئیتاڵی و کارنیۆڵان بەرهەمهاتووە. دەتوانین بڵێین ئەم هەنگەیان دژە گەنەی ڤاروایە. لەلایەن (دکتۆر تۆم ریندەر)ەوە لە ساڵی ١٩٩٥ هێنراون بۆ دورگەی لویزیانا (تاقیگەی USDA لە بۆتن ڕۆوگ، لویزیانا).
ئەم هایبریدە نوێیانە لەو کاتەوەی پەرەیان پێدراوە توانای بەرگریکردنی گەنەکانیان هەیە. وەکو VSH (تەندروست و هەستیار لەبەرامبەر ڤاروا)، کاتێ لکێنران بە SMR (ڕێگرتن لە زاوزێی گەنە) و لەگەڵ جۆری هەنگی خاوێن، کە بۆ مەبەستی خاوێنیان پەروەردەکرابوون (فڕێدانەدەرەوەی گەرای نەخۆش). (تەندروست و هەستیار لەبەرامبەر ڤاروا) ئەم خەسڵەتە لەلایەن دکتۆر جۆن هاربۆ و جێف هاریس لە بۆتن ڕۆوگ (تاقیگەی USDA- (ARS پەرەی پێدرا. دکتۆر مارلا سپیڤاک لە زانکۆی مینۆسۆتا ئەم جۆرە شاهەنگ (مەلەکە)ی هەڵبژاردووە کە خەسڵەتی خاوێنیان هەیە و برەوی پێداون، ئێستا ئەمانە بەشێوەیەکی بەربڵاو بەردەستن.
هەنگی تەندروست لە بنچینەدا لەلایەن (دکتۆر واڵتەر رۆتنبول)ەرەوە ناسێنراون و برەویان پێدراوە لە ساڵی (١٩٢٠- ٢٠٠٢) لە زانکۆی ئۆهایۆ، کە بۆ ئەوە پەروەردەی دەکردن تاکو لاروی نەخۆش فرێبدەنە دەرەوە بەتایبەت نەخۆشی (لوک). ئێستا ئەم هەنگانە ئەو هەنگانەش فڕێدەدەنە دەرەوە کە بەهۆی گەنەکانەوە دەمرن.
سوودەکانی هایبریدی ڕووسی:
- هەرسێ هەنگی (VSHتەندروست، روسی، بەکفاست) لە بەرامبەر هەردوو گەنە (گەنە تراشاو گەنە ڤاروا) بەهێزن.
- مەیلی پورەدانیان کەمە.
- زۆر کەم دەرەمێو کۆ دەکەنەوە.
- توانای بەرگریان بەهێزە لەبەرامبەر نەخۆشییەکان (هەنگە تەندروستەکان)، لەگەڵ نەخۆشی بەچکە گەچی.
زیانەکانی هایبریدی ڕووسی:
- هەندێ لەم جۆرانە خێرا نین لە بنیاتنانی کۆمەڵەیان لە بەهاردا تاوەکو شیلەی باش پەیدا نەبێت. ئەمەش بۆ لێشاوی شیلەی بەهار و گوڵچەتکردن و سەرەتای بەهار باش نییە.
- کچی شاهەنگ (مەلەکە)ی هایبرید زۆربەی کات ناچێتەوە سەر دایکی و هەمان خەسڵەتەکانی هەڵناگرێت.
- ئەو شاهەنگە (مەلەکە)یەی کە باش جوتگیری نەکردووە یاخود ئازاد جوتگیری کردووە لەوانەیە بەو شێوەیە نەبێ کە باسی لێوە کراوە.
- هەنگە تەواو تەندروستەکان لەوانەیە کۆمەڵەی زۆر باش دەستەبەر نەکەن بە ئەندازەی ئەوەی هەر خەریکی فڕێدانەدەرەوەی هەنگی مردوو گەنەکانن.
- ساڵ نا ساڵێک شاهەنگ (مەلەکە) پێویستی بە گۆڕینە، بۆ ئەوەی هەنگەوان دڵنیابێتەوە خەڵێفەکانی هەنگی هایبریدە و جێیان نەگیراوەتەوە.
تێبینی کۆتایی: ئەم هەنگانەی کە باسکران و برەویان پێدراوە لەوانەیە بەو شێوەیەی باسیان لێوە کراوە نەتوانن کار بکەن، جا لەبەر خراپ بەخێوکردنیان بێت یان هەڵکەوتەی هەنگەڵانەکە لە ناوچەی هەنگەوان، یاخود بەهۆی کەشوهەوای ئەو ناوچەیەی هەنگەوان لێی دەژیێت. گەر بەنیازی شاهەنگەکانت (مەلەکە) بگۆڕی بەم هەنگە هایبریدانە، ئەوا پێویستە سەرەتا (٥ - ١٠) دانە تاقی بکەیتەوە تاوەکو هەڵیانبسەنگێنیت کامیان باش دەبن لە ناوچەکەی تۆدا؛ هەروەها هەنگی جیا هەڵبژێرە تاکو بزانی کامیان ئەنجامی باش بەدەستەوە دەدا. تێبینی و بەراورد بکە لەگەڵ زانیارییە بەدەستهاتووەکانی هەنگەوانانی دیکەی ناوچەکەت. جوتگیری ئازاد لە کاتی کۆنترۆڵنەکردنی نێرەکاندا وا دەکات کە کچە شاهەنگەکان (مەلەکەکان) کە هەڵگری خەسڵەتی دایکیانن، بەرەو کەمی بچێت یاخود نەمێنێ.
ئامادەکردنی:
ئاوارە عومەر