2/10/2019

بۆچی هەنگەکان لە ناو دەچن ؟!

بۆچی هەنگەکان لە ناو دەچن ؟!



هەنگەوانی لە هەرێمی کوردستان لە سەرەتایەکانی بەزانست بون بە پیشەی بوونە ،کێبەرکێکی سەخت لە نێوان شێوازی کۆن و نوێدا بەردەوامە ، بەڵام وەک رۆڵی ئاسایی هەمیشەی زانست زاڵ دەبێت ، لەم کێ بەرکێدا، بە پلەی یەکەم ووڵاتانی  دراوسێ براوەن ساڵانە بەهەزاران هەنگی وبەرهەمەکانی بێ کوالێتی بە ناخۆشی جیاواز بەرێگای قاچا‌‌غی یاسای داخڵ دەبێت !!!

زەرەرمەندی یەکەمیش هەنگەوانانی پیشەگەرە بە پلەی یەکەم :
 هێنانی جۆرەها نەخۆشی بۆ ناو هەرێـم کە بۆتە هۆی فەوتانی هەنگی خۆماڵێ نەخۆشی وەکو ڤاروا.
بەرهەمەکانی هەنگیان بۆ ساغ نابێتەوە
بڕی تێچوی بەرهەمەکانی زۆر زیاترە لە بەرهەمەکانی هاوردەی بە قاچاغ  ، بۆیە پێ نافرۆشێت یان دەبێت بەزیان بی فرۆشێت.
ساڵانە بەپێ ئامارە نارەسمیەکان ١٨ بۆ ٢٠ هەزار هەنگ داخڵ دەبێت ، بەڵام ئەوەی جێگای تێرامانە ئەم ئامارە بەرەو زیاد بوونە !
لە کاتیکدا هەنگ سروشتی وایە بەرەو زیاد بوونە سالانە هەر هەنگێ  بۆ دوو پورە یان شڵغە لێوەر دەگیرێ یان خۆی دەری دەکات .کەوایە دەبێ لە ساڵی یەکەم بەدواوە ئێمە هەنگ هەناردە بکەن!! نەک هاوردە بکەین؟!

کەچی ساڵ بۆ ساڵ هەنگ زیاتر داخڵ دەبێت؟!!
لێرەدا باشە ئەم پرسیارە بکەین ئەم هەنگانە چیان بەسەر دێت!!!؟
ئەو هەنگەی داخل دەکرێن بەرێژەی ٩٠% لە ناو دەچێت !؟؟

هۆ کاری لە ناو چونیەکان بۆ ئەم خاڵانەی خوارەوە دەگەرێتەوە :
١.خراپی کوالێتی رەچەڵکی هەنگەکان

٢.بەهێز بوونی گەنەی ڤاروا و ڤایرۆس و باکتریەکان بەرامبەر بەدەرمانەکان ، بەهۆی زۆری جۆری دەرمانەکانی کە لە وولاتی هەناردەکراوە وە بەکار دەهێنرێن .

٣. بەزانستی نەبوونی کەرتی هەنگەوانی لە هەرێمی کوردستان وعێراق ، بێ غەمی حکومەتی عێراق و هەرێم لەم کەرتە .

٤.نە شارەزای بوونی هەنگەوانان بە زانستی هەنگداری بەشێوەی سەردەمیانە .

٥.نەبوونی سەرچاوەی زانستی سەردەمی بەزمانی کودی.


هەنگەوان بۆ هەنگی خۆمەڵیەکەی لە ناو دەچێت؟

١. هەموو ساڵێک دوای برینەوە دەبێ بەرنامەی پاییزە بە تەواوی جێ بەجێ بکرێت کە بەداخەوە هندێ لە هەنگەوانان ، نازانن ! هندێکیشیان هەر باوەریان پێنیە ! کە دوای بڕینەوەی بەرهەمی کۆتای هاوین دەست پێ دەکات .

٢. بوونی هەنگەڵانی نە خۆش لە نزیک هەنگەڵان دەبێتە هۆی گواستنەوە نەخۆشیەکان ،

لەم حاڵەتانەدا هەردوو هەنگەڵان دەبێ بەرنامەکانی پێش گیرو دەرمانیان بەیەکەوە دەست پێبکەن ، ئەگەر نا هیچ دەرمانک و پێشگیریەک چارەسەر نابێت.

٣.کۆمەڵەی هەنگ لە پاییزدا نابێ لە ٧ شانە کەمتر بێت ،ئەگەر کەمتربێت چی روو دەدات؟

لە پاییزدا هەنگی لاواز توانای نابێ بەرگری لە خۆی بکات لە بەرامبەر هەنگە بەهێزەکاندا ، تاڵان دەکرێت و هەنگە بەهێزەکانیش فێری تاڵان کردن دەبن ، هەموو هەنگەلاوازەکان لە ناو دەبەن ، دواتر هێرش دەکەنە سەر یەکتر ژمارەێکی زۆر لە یەکتر دەکوژن ، کۆمەڵەیان دادەبەزێت. بۆیە هەموو هەنگە لاوازەکان دەبێ تێکەڵ بکرێن و دەرگای هاتوو چۆیان بەئەندازەی یەک بۆ دووهەنگ بچوک بکرێتەوە .
ئەگەر دەرمانی ڤاروا بەهەنگ نەدرێت ، ڤاروا هەڵگری ١٩ جۆر بەکتری و ڤایرۆسە کە بڵاو دەبنەوە لە ناو سندوقی هەنگەکاندا ، تایبەت لە زستاند ا کە رێژەی شێ بەرزە لە ناو سندوقەکاندا ، ژینگەێکی زۆر باش بۆ گەشەی بەکتری و ڤایرۆسەکان دروست دەبێت ، ئەوەش هۆکاری سەرەکی لە ناوچونی هەنگە لە هەرێم ، بۆیە قەڵا چۆکردنی  ڤاروا پێشگیریە لە لە ناوچونی هەنگ.

سندوق:لە بازای هەرێم خراپترین جۆری سندوقی لانگسرت ئیڕانی بازاری هەیە بێ ئەوەی بیر لە شێوازی دروست کردن و جۆری دارەکەی بکەنەوە هەنگەونان بەجێگای ئەوەی لە کوالێتی بگەرێ لە نرخی هەرزان دەگەرێ!! ئەم سندوقانە وەک ئسفنج وان کە شێی ئاوی ناو سندوق لە زستاندا زۆر بەباشی خەزن دەکەن ودەبێتە مەڵبەندی پەروەردەکردنی ڤایرۆس وبەکتریەکان،دواتر دەچنە گیانی هەنگە داماوەکان . چونکە هەنگ لە خواردنی هەر کیلۆیەک هەنگوین ١ لیتر زیاتر ئاودەکات . ئەوەش شێکی زۆر دروستی دەکات لە ناسندوق.
هەنگەوانیش زۆر جار بەهۆی نەشارەزایەوە هۆکاری لە ناوچونەی هەنگە کە ئەویان خۆی بابەتێکی دورو درێژە......

بۆ هاوین بەهۆی کوالێتی خراپەوە بەردەوام گەرمە تەواوی هاوین ئەم هەنگانە خەریکی فێنکردنەوە و هاوسەنگی پلەی گەرمی وشێن ، ئەوەش ێکێکە لە هۆکاری کەمی بەرهەمی هەنگوین.

بۆیە تکایە لە کوالێتی بگەرێن ، ئەگەر هەنگەوان سندوقی کوالێتی نزم نەکرێت هیچ بازرگانێک نای هێنێت.

کۆمەڵەی کەم چی بەسەر دێت ؟
هەنگ کە کۆمەڵەی کەم بوو توانای خۆگەرم کردنەوەی نامێنێ ، چونکە ناو سندوقەکە لەکاتی هێشوی زستانەشدا ١٨ بۆ ٢٢ پلە گەرمە ملکە یان لە ناوەندی هێشوە یان لە نزیک ناوەند ، دووجۆر جوڵەیان هەیە تاک و بەکۆمەك ، تاک ئەوەیە بەتەنها خۆراک دەخوات و دەگەرێتەوە ناو کۆمەڵە ، بەم خواردنە هەزەیەک دروست دەکات بۆ بەرزکرنەوەی پلەی گەرمی ،بەکۆمەڵ بەو جوڵەیە دەگوترێت کەلە سەر شانەهەنگونەکە بەتاڵ دەبێت جێ دە‌هێڵن ، ئەگەر لە ١٨ کەمتر بێتەوە هەنگەکان دەبێ زۆر تر بۆن و زیاتر کار بکەن ئەوەش دەبێت هۆی تەمەن کورتیان و مردنیان کۆمەلەیان دادەبەزێت تا کۆمەڵە دابەزێت زیاتر پلەی گەرمی دێتە خوارەو لە ١٨ پلە بۆ خوارە ناتوانن دەر پۆشی یان پولەکی هەنگوینکە بکەنەوە هەنگوینەکە بخۆن ، کە گەیشتە خوار ۸ پلە بەتەواوی ماسولکەکانی جستەیان لە کار دەکەوێت و ناتوانن جوڵە بکەن لە برسان  دەمرن ، ئەوە هۆکاری مردنە کە هەنگەوانان گلەیی دەکەن دەڵێن چەند شانەیەک هەنگوینی تێدایە کەچی هەنگەکە مردوە.


دەرمانەکان
دەرمانەکان زۆرترین کێشە بۆ هەنگەونان دروست دەکەن ، چونکە زۆرینە تیجاریە !ئەوەش تەنها خەتای تجارەکە نیە !  هەنگەوانیش خۆی پارەی باش بەدەرمان باش نادات لە هەرزان دەگەرێ ، دەرمانەکانی پێ دەدات بەڵام نەتیجە وەرناگرێ ، زۆر جاریش هەنگەوان شێوازەی بەکارهێنان نازانێ یان جێ بەجێ ناکات . کنتروڵ وکوالێتی بۆ برادەرانی وەزارەت...جی دێڵێن !



ئامادەکردنی:

عبدالقادر رەسوڵ عبداللە

پسپۆڕ لەبەخێوکردنی هەنگ

٩/٢/٢٠١٩
Previous Post
Next Post
Related Posts