هەنگی ئیتاڵی (Apis mellifera Lingustica spinola 1806):
(ئەپێنین پێنیسولا)ی ئیتاڵیا نیشتیمانی ئەم هەنگەیە. دەکرێ بڵێین یەکێکە لە لقەکانی هەنگ کە لە چاخی بەستەڵەک لەم ناوچەیەدا ڕزگاری بووە. ئەم ڕەچەڵەکەی هەنگ چەند ڕەنگێکی جیاوازی هەیە. بە شێوەیەکی گشتی ڕەنگ زەردن و سکیان بە بازنەی قاوەیی تۆخ داپۆشراوە. ڕەنگ ئاڵتونییەکان پێنج بازنەیان پێوەیە لەکاتێکدا ڕەنگ شێوە بریقەدارەکەیان تەنها سێ بازنەی هەیە. هەنگی ئیتاڵی بەوە ناسراون کە گەرایەکی باش دەڕێژن و لە درەنگانی پاییزدا بەرهەمێکی باشی هەنگوین دەستەبەردەکەن. بەڵام لە لایەکی ترەوە بۆ خواردن پاشەکەوت کردن مەودایەکی نزیک دەفڕن، هەربۆیە مەیلی تاڵانکردنی هەنگە دراوسێکانیان زۆرە. هەروەها زوو وێڵ دەبن بەهۆی ئەوەی کە ئەمان زیاتر لە جێگەی شوێن، ڕەنگ نیشانە دەکەن.
سوودەکانی هەنگی ئیتاڵی:
- گەرای زۆری ئەم هەنگە دەستەی کاری باش بەدەستەوە دەدا کە بەرهەمی زۆری هەنگوین و هەڵاڵەی لێ دەبێتەوە.
- کارکەری زۆر باشی هەیە.
- ڕەنگی کراوەی شاژنی هەنگ (مەلەکە) یارمەتیدەرە بۆ زوو ناسینەوەی لەناو هەنگەکان.
- ئارەزوویان بۆ پورە، مام ناوەندە.
- کەمتر دەرەمێو هەڵدەبەستن، بۆیە شانەکان پێکەوە نانوسێن و ناو کەندو پیس نابێ.
- بەهێزن لە بەرامبەر نەخۆشی لوکی ئەوروپی.
- ئارام و لەسەرخۆن و دڕ نین. ئەم خسڵەتەش وا دەکات ئیش لەسەرکردنیان ئاسان بێت.
- بەگشتی خەسڵەتیان خاوێنن، ئەمەش پێدەچێ بەهۆی بەرگریان بێت لەبەرامبەر نەخۆشییەکان.
- خێران لە شانە هەڵبەستندا.
زیانەکانی هەنگی ئیتاڵی:
- چنینی زیادەشانەیەکی زۆر کە هیچ کەڵکێکی ئەوتۆی نییە؛ چاوەی شانەی هەنگی ئیتاڵی بچوکترە.
- زوو وێڵبوون یان ماڵ لێتێکچونیان، بڵاوکردنەوەی نەخۆشی، کۆمەڵەی ناجێگیریان.
- دەکرێ هەنگەوان بێزاربکەن بەهۆی زوو فڕینیان بەرەو هەنگەوان لەکاتی ئیشکردندا.
- لە بەرامبەر زۆرێک لە ئافات و نەخۆشییەکان هەستیارن.
- لە کاتی بەهاردا سستن لە کۆمەڵەدا، ئەمەش بۆ هەنگوینی پێشوەختەی بەهارە باش نییە.
- لەدوای کۆتاییهاتنی شیلەی پاییز گەرا ڕشتنیان بەردەوام دەبێت. بەمەش گەرای زۆر و هەنگوینی کەم بەرهەم دێت کە لە ئاکامدا دەبێتە هۆی قڕبوون لە برساندا.
وەرگێڕانی لە ئینگلیزیەوە :
ئاوارە عومەر