2/23/2019

چۆنیەتی دروست بونی جوجەڵە لەناوهیلکە:

چۆنیەتی دروست بونی جوجەڵە لەناوهیلکە:



بیگومان وەک هەموومان ئەزانین پیویستە هیلکە لەهەڵینگا بە نوکی باریک دانریت لای پانەکەشی بکەویتە سەرەوە و کیشی گونجاو بۆهیڵکەی مریشکی لیکهۆرن سپی ومریشک خۆماڵی 50--60 گرام بیت ڕیژەی شێ پیویستە لەسەرەتادا 55--65 بیت بەپیچەوانەوە کەمتر بێ جوجەڵە ناکام ناتەواو دروستەبێ بەڵام لەڕۆژەکانی کۆتایی بەتایبەت رۆژانی 18 تاکو 21 پیویستە ڕیژەی شێ بەرزبکریتەوە ۆ 80--85 و پەی گەرمی دابەزینریت بۆ 33.5 پڵەی سەدی .
چونکە لە18 ڕۆژی تەمەن جوجەڵەکە دروست بوە تەنها بەهۆی خۆڕاک خواردن وهەواگۆرکی وڕیژەی شێ قەبارەی جوجەڵە گەشەبەخۆوە ئەبینیت لە تەمەنی 20 ڕۆژێ کامڵ ئەبێ لە 20--21 ڕۆژێ واتە ڵەبیستەم ڕۆژ بەماوەی 24 سەعات پیچەوانەی میلی کاتژمیر جوجەڵە دەستەکات بە شکانی هیلکە دیتەدەرەوە.
زیاتر وردە کاری هەڵینان مەبەستمە باس کەم هەموو هیلکەیک ئاوایە ئیمە جوجەلەمان بەنمونە هیناوەتەوە زەردینە دووبەشە لەکاتی دروست بون بەشیکی گەورەی ئەبیتە جوجەڵە و ئەپیتینریت بەشیکی کەمیش ئەبیتە خۆڕاکی جوجەڵە ولەکۆتا ڕۆژەکان ئەیخوات تاکو نەمریت بۆیە واپیویستەکات کەتازە بەچکە هەلدینێ شەکراو یاخود هەنگوین لەئاو بتوینیەوەو پیان بەیت هاوشیوەی مناڵ بۆئەوەی ڕیخۆلەی لە خوڕاکی خوراو کە خوینە پاک بیتەوە بەمەش ڕیژەی گەورەبون بالندەی تازەهەڵهاتوو زیاتر ئەبێ.
سەرەتای دانانەوەی هیلکەی مریشک بەنمونە لەهەلینگادا:-
1-چەند گۆڕانکاریەک ڕوو ئەدات لە 24‌ کاتژمیری یەکەم لەدانانەوەدا .
2-لەماوەی چوار کاتژمیری یەکەمی دانانەوە (دڵ) بۆریەکانێ خوین دەستەکەن بەدروست بوون.
3-دوای 12 کاتژمیر لەدانانەوەی هیلکە دڵ دەستەکات بەلیدان سوری خوین دەست بەئیش ئەکات بۆریەکانی خوین پەیوەندی بەتورەگەی زەردینەوە ئەکەن.
4-لەماوەی 18 کاتژمیری دانانەوە ەناڵی هەرس دروستەبیت.
5-لەماوەی 20 کاتژمیری ئەوەڵ بربڕەی پشتی باڵندە دروست ئەبێ.
6-لەماوەی 21 کاتژمیری ئەوەڵ سەرەتای پیکهینانی کۆئەندامی دەمارە .
7-لەماوەی 22 کاتژمیر دوای دانانەوەی هیلکە ئنجا تازەبەتازە سەر دروستەبیت.
8-لەماوەی 24مکاتژمیرلەدانانەوە ئینجا چاو دروستەبیت.
9-ڕۆژی دووەم/لە 25 م کاتژمیر سەرەتای دروستبونی گوویەکانی باڵندەن .
10-ڕۆژی سیهەم/لەکاتژمیر شەست 60 سەرەتای دروست بونی لووتە.
11-لە کاتژیر 62 سەرەتای دروست بونی قاچەکانە.
12-لەکاتژمیر 64 باڵەکان دەستەکەن بەدروست بون خیرای کۆئەندامی سوران زیائەبێ.
13- ڕۆژی چوارەم/ زمان دروستەبێ لەم ڕۆژە هەموو ئەندامەکانی لەش دیارئەبن بۆریەکانی خوین بەچاوی ئاسایی لەدەرەوەی هیلکە بەهۆی ڵایتک ئەتوانڕێ ببینریت.
14-ڕۆژی پینجەم ئەندامی زاوزی دروستەبێ و جیائەکریتەوە رەگەز دیاری ئەکریت دڵ شیوەی دیاری خوی وەرەگریت .
15-ڕۆژی شەشەم:- دەنوک لەم ڕۆژە دروستەبیت .
16-ڕۆژی حەوتەم لەش گەشەئەکات بەشیوەیکی خیرا .
17-ڕۆژی هەشتەم تووک دروستەبێ 😁
18-ڕۆژی نۆیەم دەنوک ڕەق ئەبێ و پەنجەکانی قاچ لیکتر جیائەبنەوەو.
19-ڕۆژی یانزەهەم ڕیخۆلەکان لەناو تورەگەی زەردینە دیارئەبن بەهۆی گەشەکردنی خیراو بەرچاو.
20-ڕۆژی سیانزەهەم ئیسکە پەیکەر دروست ئەبێ بەتەواوی بەشیوەی ئیسک زۆرینەی پەندامەکانی لەش لەیکتر دورئەکریتەوە لیک جیائەبیتەوە.
21-ڕۆژێ چواردەهەم جوجەڵە یاخود کۆڕپەلە ئەسوریت ....!! لەتەوەری دریژی هیلکە بۆڵای پانی هیلکە .
22-ڕۆژی حەڤدەهەم سەری بەتەواوی ئەسورینی تاکوو دەنوکی ئەچیتە ژیرباڵی ڕاستی بەئاراستەی بۆشایی هەوایی لای پانی هیلکە.
23-ڕۆژی نۆزدەهەم تورەگەی زەردینە دەست بەکشانەوە ئەکات جوجەڵە دەستەکات بەخواردنی زەردینەکە لەتورەگەکە وەک خۆڕاک بەکاری ئەهینیت.
24- لەڕۆژی بیستەم 20 جوجەڵە تەواو لەئامادە باشیدایە دەنوکی لەڵای پانی هیلکە پەردەی هەواکە ئەدرینێ هەوای پیویست هەڵەمژیت و لەماوەی 24 کاتژمیر هیدی هیدی دەستەکات بەشکانی هیلکە بەدەنوک .
بۆیە زۆرینەی جار واباشترە هیلکە بەرلەدانانەوە بشۆردریت یان لەئاو هەڵکیشریت بەمەش ڕیژەی هەلینان بەرز ئەبیتەوە بەتایبەت لەهیلکەی قەل --قاز--مراوی بەپیچەوانەوە زۆر جار جوجک ناتوانێ هیلکە بشکینێ سەرەنجام ئەخنکیت ەناو هیلکە .
بەڵام ڵە غەندورو کۆکتیڵ واباشە بەرلەهەلنیشتنی دایک بە ئاوپرژین بکریت دوو ڕۆژ بەرلەهەلینان بەئاویک شلەتین دوبارە ئاو پڕژین بکریت ئەمەش تەجروبەمان کرد لەسەر کۆکتیلی برادەریکی نزیکم خۆشبەختانەهەرهەموی هەلهینا .

بەهیوای سودبینین

ئامادەکار:ســـــــــــاڤـــــــــــۆ ســــــــمۆرە 
یاریدەدەری دکتۆری ڤیتەنەری
Previous Post
Next Post
Related Posts