بۆچی سێو بە توێژاڵێكی مۆم رووپۆش دەكرێت؟
سێ هۆكار هەیە بۆ ئەوەی فرۆشیاران سێوەكانیان بە توێژاڵێكی مۆم رووپۆش بكەن:
یەكەم: ئەو مادەیە سێو دەپارێزێت لە زاوزێكردنی مێروو لەسەر توێكڵەكەی، یاخود كونكردن و چوونە ناو سێوەكە و خراپكردنی.
دووەم: زۆرجار سێو دەگوازرێتەوە بۆ شوێنێكی دوور لەو شوێنەی كە لێوەی بەرهەمهاتووە و هەندێك جاریش لە كیشوەرێكەوە دەبرێت بۆ كیشوەرێكی دیكە، بۆیە لە پێناو ئەوەی كە بەرگەی ئەو ماوە زۆرە بگرێت و تێكنەچێت، بە توێژاڵێكی مۆم رووپۆش دەكرێت بۆ ئەوەی پێگەیشتنی سست بكات. چونكە هەوا كاریگەری لەسەر چرچبوونی توێكڵی سێو دروست دەكات و كێشەكەی كەمتر دەكاتەوە.
سێیەم: دوای لێكردنەوە شتنەوەی سێو، ئەو مادە بریقەدارە لەدەست دەدات كە بە توێكڵەكەیەوەیەتی و بریقەی پیدەبەخشێت، بۆیە فرۆشیارانی سێو بەو توێژاڵە رەونەق دەداتەوە بە بەرهەمەكەی بۆ راكێشانی سەرنجی كڕیاران.
ئایا توێژاڵە مۆمەكە زیان بە تەندروستیمان دەگەیەنێت؟
بۆچوونی جیاواز لەبارەی زیانی مادە مۆمەكەی میوەكان و هەندێ پێیانوایە زیان بەخشە و تەنانەت هۆكارێكیشە بۆ تووشبوون بە شێرپەنجە، بەبەڵگەی ئەوەی مادەی "مۆرفلین" كە لە دروستكردنی مۆەكەدا بەكاردەهێندرێت، لەسەر مشك تاقیكراوەتەوە و هۆكار بووە بۆ ئەوەی لوی شێرپەنجەیان بۆ دروست بكات، بەڵام لە بەرامبەریشدا ئەوانەی كە پشتیوانی رووپۆشكردنی میوەكان بەو توێژاڵە دەكەن، دەڵێن هیچ زیانێكی نییە، بەتایبەتیش ئەو جۆرە مۆەی كە لە سەرچاوە سروشتییەكانەوە دروست دەكرێن، ئەو مادەیەش كە لوی شێرپەنجەی بۆ مشكەكانی تاقیگە دروستكردووە، نەسەلمێنراوە زیانی بۆ مرۆڤ هەبێت.
كاتێك سێوێك یان هەر جۆرە میوە و سەوزەیەكی دیكەی وەك لیمۆ، پرتەقاڵ، مۆز، خەیار، ترێ، قۆخ لە بازاڕ دەكڕیت و دەبینیت دەبریسكێتەوە، ئەوا بزانە كە توێژاڵە مۆمەكەی لێدراوە باشتر وایە لەرێی شتنەوەیەوە لێیبكەیتەوە و خۆت لە گومانەكان بپارێزیت.
وەرگیراوە لە تۆڕی کۆمەڵایەتی فیس بووک