موتربەکردن دوو جۆرە:
۱.گۆپکەیی {موتربەکردن بەگۆپکە الطعیم بالبرعم Budding }

۲.پەل لێدان { موتربەی پەل الترکیب Grafting }
موتربەکردن: بریتیە لەوەرگرتن و پەیوەستکردن و چەسپاندنی بەشێک لە ڕووەکێک کەبەسەر چینە (موترب و گۆپکە و پەل و الطعم و القلم ) ناو دەبرێت لەسەر ڕووەکێکی دیکەدا کە ڕووەکی بنچینە الاصل Stock پێدەگوترێت بەمەرجێک پاش بەیەکەوە لکـاندنیان ئەوەی یەکەم لەسەر دووەمدا وەک ڕووەکێکی سروشتی بەباشی گەشە بکات
بەشێوەیەکی گشتی موتربە لەنێوان ئەو ڕووەکاندا سەرکەتوە کەحزمن لەیەک نزیکن سەر بەیەک خێزانن وەک لەنێوان پۆلەکانی قەیسیدا یان سەر بەتوخمێکن وەک موتربەی پرتەقاڵ لەسەر نارنج یان سەر بەخێزانێکن وەک موتربەی هەرمێ لەسەر بەهێ بەڵام ( بەهێ لەسەر هەرمێ سەرکەوتونیە ) موتربەی لەنێوان میوە ناوک بەردییەکان موتربە لەنێوان سەرچینەی تووتن و بنچینەی پەتاتە و ڕەزڕەۆکدا سەرکەوتوە کەچی موتربەی یەنگی دونیا لەدارێکی هەمیشە سەوز لەسەر بەهێ دارێکی گەڵاوەریوە سەرکەوتوە .

هۆکاری سەرەکی بۆ سەرکەوتونی موتربە ئەوەیە:
گونجانێکی باش لەنێوان شانەی کامبیۆم چینێکی بەرهەمهێنی خانە و گەشەکردن و دروستکەری دارک و نیانی بنچینە و سەرچینەدا هەبێت لەکاتی موتربەکردنیشدا کامبیۆمی هەردووکیان بەتەواوی بکەوێتە سەر یەک کارەکەش لەکاتی خۆیدا و بەشێوازی گونجاو بەڕێکی ئەنجام بدرێت بەڵام دابەشبوونی چینی کامبیۆم لەڕووەکە یەک پەلەکانی وەک خورما ناڕێک و بڵاوە بۆیە موتربە ناکرێت .

یەکەم موتربەی گۆپکەیی:الطعیم Brudding
موتربە بەگۆپکە بریتیە لەوەرگرتنی پارچەی ڕووەکێک سەرچینە الطعم Scion کە گۆپکەیەکی پێوەبێت دانان و چەسپکردنی لەسەر ڕووەکێکی دیکەدا بنچینە الاصل Stock بەمەرجێک پاش بەیەکەوە نوسانیان ئەوەی یەکەم لەسەر دووەم وەک ڕووەکێکی سروشتی بەباشی گەشە بکات .

#لەکاتی موتربەکردن بەگۆپکە ڕەچاوی هەندێک تێبینی دەکرێت وەک:
۱.چەقۆی موتربەکردن تیژ و خاوێن بێت .
۲.موتربەی بەهاری لەڕووکاری باکووری ڕووەکدا دەبێت تاتیشکی گەرمی خۆر بەر گۆپکەکە نەکەوێت موتربەی پایزیش لەلای باشورەوە دەکرێت بۆ ئەوەی لە زستاندا خۆر لە گۆپکەکە بدات .
۳.موتربەکردنەکە لە کژ کاتی گونجاوی خۆی بێت بەئاسانی گۆپکە دابماڵێت .
٤.بەرزایی شوێنی موتربەکردنەکە لە ۱٥سم کەمتر نەبێت لەنەمامی هەندێک ڕووەکدا وەک مزرەمەنیەکان بۆ بەرگریکردنی نەخۆشی جەوی دەردان بەرزایەکەی ٤۰سم دادەنرێت .
٥.کەگۆپکەکە سەرچینە بڕاو ئامادەکرا ڕاستەوخۆ و بەبێ دواکەوتن دەخرێتە سەر بنچینە و کارەکانی دیکەی تەواو دەکرێت .
٦.ڕووەکی موتربەکراو بەڕێک و پێکی ئاو دەدرێت و قەڵاچۆی دەرد و نەخۆشیەکانی بۆ دەکرێت و بەبەردەوامیش کارتەکانی لەژێرەوەی موتربەکە دەردەکەون دەبڕدرێن .

جۆری سەر چینە | جۆری بنچینەی گونجاو
ــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ
باوی | نەمامی لەتۆوی تاڵ باوی قۆخ پەلی هەڵوژە ماریانا
ـــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ
قەیسی | نەمامی لەتۆوی قەیسی باوی و قۆخ و پەلی هەڵوژە ماریانا

قۆخ | نەمامی لەتۆوی قەیسی باوی و قۆخ و پەلی هەڵوژە ماریانا

هەڵوژە | نەمامی لەتۆوی قەیسی باوی و قۆخ و پەلی هەڵوژە ماریانا و پەلی هەولژەی مێروبلان

سێو | نەمامی لەتۆوی سێو و شیلەی سێو

هەرمێ |شیلەی هەرمێ و نەمامی لەتۆوی کۆسک نەمامی بەهێ

بەهێ | نەمەکانی لەتۆوی بەهێ و پەل و شیلەی بەهێ

توو | نەمامەکانی لەتۆو پەلی توو پەیدا دەبن

مزرەمەنی | نەمامی لەتۆوی نارنج و لیمۆی شیرن و نۆمی بەسرە

زەیتون | نەمامەکانی لەتۆوی زەیتون شملالی و پەل و شیلەی زەیتوون

شێوە سەرەکیەکانی موتربەی بەگۆپکە:
۱.موتربەی شێوەی قەڵغانی شێوەی حەرف T:
Shielf budding
۲.موتربەی شێوە پارچەیی پنەیی:
Patch budding
۳.موتربەی شێوە لوولەکی بازنەی:
Ring budding
۱.موتربەی شێوەی قەڵغانی شێوەی حەرف T:
Shielf budding
۲.موتربەی شێوە پارچەیی پنەیی:
Patch budding
۳.موتربەی شێوە لوولەکی بازنەی:
Ring budding
موترەبەی شێوە قەڵغانی شێوەی حەرف T:
بۆیە پێی دەگوترێت قەڵغانی چوونکە وەرگرتنی گۆپکەکانی لەسەر چینە لەشێوەی قەڵغاندا دەبێت پێشی دەگوترێت موتربەی پیتی T ئینگلیزی چونکە درزتێکردنی قەد و لقی بنچینەکە لەشێوەی پیتی T
چونکە موتربەکردنەکە ئاسانە و تێچوونی کەمە بۆیە زۆرینەی ڕووەکەکان بەم شێوازە موتربە دەکرێن موتربەی گۆپکەیی بەتایبەتیش شێوازی قەڵغانی لە وەرزەکانی پایز و بەهاردا بەگوێرەی جۆری ڕووەک و ئاسانی گرووین و داماڵاندنی توێکڵی ڕووەکە و ژینگەی ناوچەکە ئەنجام دەدرێت .

۱.ڕووەکی سەرچینە و بنچینە هەڵدەبژێردرێن .
۲.بەدەمە تیژەکەی چەقۆی موتربەکردن گۆپکەیەکی هەڵبژێردراو بەتوێکڵی دارەکەوە بەلاری لەخوارەوە بۆ سەرەوە بەدرێژی ۱ بۆ ۱.٥ سم لەسەروو و ۱ بۆ ۱.٥سم لەخوارووی گۆپکەوە لەقەدی موتربە پێکراو دەبڕدرێت دەبێت پانی بڕینە لەلای خوارەوە کەمتربێت بەبەراورد لەگەڵ لای سەرەوەیدا بێ ئەوەی هیچ دارکی لەگەڵدا هەبێت یا ئازار بەر گۆپکەکە بکەوێت جیا دەکرێتەوە ئەگەر نەختێک دارک لەگەڵ بەشە بڕاوەکە هات ئەوا لەکاتی گۆپکە لێدانەکە جیادەکرێتەوە دەکرێت برینێکی ئاسۆی بەدرێژی ۳بۆ ٤سم و بە ۲سم لەسەرووی گۆپکەکە وەبکرێت لەهەردوو لاتەنیشتیشەوە لەبانەوە بەرە و خوار دوو بڕینی بەستونی نەختێک لار کە ۲سم لەخواری گۆپکەکە بگەنەوە یەک دی ببڕدرێت ئینجا بەزانایی بەدەمە ئێسکینی چەقۆکە بەشە بڕاوەکە لەبانەوە بەرە و خوارەوە لەقەدەکە جیادەکرێتەوە کە شێوەکەی سێگۆشەییە ئەمەیان نەختێک ترسناکە .
۳.قەد یا لقێکی ڕووەکی موتربە لەسەرکراو هەڵدەبژێردرێت واباشە قەدی نەمامی بنچینە هێندەی جگەرەیەکی ئاسایی ئەستوربێت تاکو خۆراک زیاتر بۆ موتربە بچێت و ئەنجامەکەی سەرکەوتوتربێت چی لق و چڵ و کارتەی لەخوارووی شوێنی موتربەکردنەکەدا لەبەرزی ۱٥ بۆ ۳۰سم هەبێت دەبڕدرێت .
٤.شوێنێکی لووسی بێ گۆپکە هەڵدەبژێردرێت ئەگەر دڕک و چڵی هەبوو دەبردرێت بەڕووە تیژەکەی چەقۆکە لەپێشدا بڕینێکی ئاسۆی بەدرێژی نزیکەی ۱.٥سم دواتر لەناوەڕاستی شوێنە بڕاوەکەی پێشوو بڕینێکی دیکەی ستوونی ۳.٥ بۆ ٥ سم بەرەو خوار دەبڕدرێت شێوە و شوێنی بڕینەکە وەکو پیتی T دەردەکەوێت بەدەمە ئێسکینەکە لەهەردوو لاوە لەبانەوە بۆ خوارەوە لێواری شوێنە بڕاوەکەوە کەوڵ دەکرێت هێندەی دەگرووێت کەشوێنی گۆپکەکەی تێدا بێتەوە .
٥.ڕاستەخۆ گۆپکە ئامادەکراوەکە بەهێمنی لەبانەوە بۆ ژێرەوە دەخرێتە ناو درزەکەی کەپێشتر بەشێوەی پیتی T بڕابوو بەمەرجێک ڕووی گۆپکەکە لە بانەوە بێت بۆ ئەوەی بەباشی جێگەی خۆی بگرێت ئەوا بەدەمی ئێسکینی چەقۆکە پاڵدەدرێت تاکو بەتەواوی شوێنی خۆی دەگرێت .
٦.بۆ ئەوەی هەوا نەدات و هۆکاری نەخۆشی و ساردی نەگاتە برینەکە دەرکرێت شوێنە بڕاوەکە لە دەرەوەدا بەباشی بەمۆم شەمێ سواقدەدرێت .
۷.بەداوی ڕافیای تەڕکراو یان شریتی نایلۆنی تایبەت بەموترەکردن گۆپکەکە لەشوێنی بڕینەکەدا بەبنچینەکەوە بەتوندی دەبەسترێت و بەباشی بەیەکەوە دەلکێندرێت بەمەرجێک سەری گۆپکەکە لەدەرەوەبێت و دانەپۆشرێت .
٨.بۆئەوەی بەدڵنیاییەوە بزاندرێت کەهەردوو ڕووەکەکان موتربە پێکراو و موتربەلێکراو یەکدیان گرتووە بەیەکەوەلکاون پاش ۳ بۆ ٤ هەفتە داوەکە دەکرێتەوە و سەرنجی ئەنجامەکە دەردێت .
۹.ئەگەر موتربەکردنەکە سەرکەوتو بوو ئەوا لقی موتربە لەسەرکراو بەبەرزی نزیکەی ۱۰سم لەسەرووی شوێنی موتربە کردنەکەوە دەبڕدرێت بەبەردەوامیش کارتەکانی لەخوارووی شوێنەکە دەردەکەون دەبڕدرێن کەموتربەکە گەشەی کرد و سەروویەوە دەبەسترێتەوە بەمەرجێک بواری گەشەکردن و ئەستووربونی بدات کە گەورە بوو داوەکە دەبڕدرێت .

موتربەی پارچەیی پینەیی: Patch budding
۱.موتربەی پینەیی زیاتر بۆ ئەو ڕووەکانە دەبێت کەدارن و توێکڵەکانیان ئەستورە وەک گوێز و پەکان .
۲.موتربەی پارچەیش هەروەکو موتربەی قەڵغانییە ئەوەندە نەبێت کەشێوەی پارچەی ڕووەکی موتربە پێکراوەکە لاکێشەیی یا چوارگۆشەییە و گۆپکەکەشی لەناوەڕاستدا دەبێت واتە دوو بڕینی ئاسۆی لەسەوو و لەخوارووی گۆپکەکەدا بەشێوەیەکی یەکسان دەبڕدرێن ئینجا لەهەردوو لای گۆپکەکەشەوە دوو بڕینی سوتنی دەکرێت بەمەرجێک گۆپکەکە لەناوەڕاستی پارچە بڕاوەکەدا بێت و ئازاری بەرنەکەوێت دەکرێت لە گۆپکەیەک زیاتر لەسەر پارچەکەدا هەبێت .
۳.بڕینێک لەقەدی ڕووەکە بنچینەکەدا بەهەمان شێوە و ڕووبەری پارچەی موتربە پێکراو دەبڕدرێت و توێکڵەکەی لادەدرێت .
٤.پارچەی بڕاوی سەرچینەکە دەخرێتە شوێنە بڕاوەکەی بنچینەکەوە .
٥.هەمان کارەکانی دیکەی موتربەی شێوە قەڵغانی لێرەشدا دووبارەدەکرێنەوە .

موتربەی لوولەکی پیکیی بازنەیی ئەڵقەی:
لەشێوازی ئەنجامدانیدا هەر بەهەمان شێوەیە کە شێوازەکانی موتربەکردنی قەڵغانیی و پینەیدا پەیڕەو دەرکرێت بەڵام ئەو پارچەیەی کەگۆپکەی لێوەردەگرێت شێوەکەی لوولەکییە بەگوێرەی ئەستورایی قەدی ڕووەکی موتربەپێکراو لەڕووەکی بنچینەشدا هەمان شێوە و قەوارەی لوولەکی دەبڕدرێت لوولەکی سەرچینەکە دەخرێتە شوێنی بۆ ئامادەکراوی لەڕووەکی بنچینەدا و هەمان کردارەکانی شێوەکانی پێشوتری بۆ تەواو دەکرێت موتربەکردنەکە لوولەکی تەواو یان نیوە لەلوولەکی بێت ۲ بۆ ۳ گرۆی لەسەربێت .

ڕووەکی سەرچینە | کاتی لەبار | شێوازی گونجاو
ــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ
قەیسی | پاییزی کۆتای ئاب ، ئەیلوول | قەڵغانی
بەهاری بەر لەدەرکردنی چرۆ

قۆخ | وەکو قەیسی | قەڵغانی

هەڵووژه | وەکو قەیسی | قەڵغانی

باوی | وەکو قەیسی | قەڵغانی

هەرمێ و سێو | وەکو قەیسی | قەڵغانی

مزرەمەنی |بەهار مایس ، پایز ، ئاب ، ئەیلو | قەڵغانی

گوێز و پەکا | پایزی کۆتایی ئاب و ناوەڕاستی ئەیلول | پینەی و لولەکی

سەرچاوە:کتێبە کشتووکاڵیەکان