1/29/2019

بەكارهێنانی موادی پلاستیكی بۆ هەڵگرتنی خۆراك تەندروستە؟؟

بەكارهێنانی موادی پلاستیكی بۆ هەڵگرتنی خۆراك تەندروستە؟؟

بەكارهێنانی پلاستیك بۆ هەڵگرتنی خۆراك بەداخەوە زۆر بووە ئەمە لەكاتێكدایە زیان بە تەندروستی مان دەگەیەنێت لەكاتی بەكار هێنانەوەی بتڵی ئاو بۆ هەڵگرتنی ئاو و یان بەستنی ئاو یان بۆ هەڵگرتن و ساردكردنی شەربەت بەكاردێت كە ئەمەش زیان بە تەندروستی دەگەیەنێت چونكە بتڵی پلاستیكی تەنها یەكجاربەكاردێت بەهۆی ئەوەی بەشێك لە پێكهاتەی پلاستيكە توشی داخوران دەبێت لەو كاتەدا بەكتریا هەڵدەگرێت تێكەڵی خۆراكەكە یان ئاوەكە دەبێت هەروەها نابێت ئاو لە پلاستیكدا بیبەستێت چونكە توشی دایۆكسان دەبێت بتڵەكە هەروەها پێكهاتەی پلاستیك نابێت لەپلەی گەرمی سەرو ۲٥ م بۆ بەكاربێت چونكەبەشێك لەپێكهاتەی كیمیای پلاستیكەكە كە فینۆڵە تێكەڵی خواردنەكە دەبێت دەبێتە هۆی تێكدانی هۆرمۆنی لەشی مرۆڤ هەروەها دروستبونی نەخۆشی سەرەتانی یەكان،
ئەوەی لەسەروە باسمان كرد بەهەمان شێوەیە بۆ هەڵگرتنی خۆراكیش لەناو پلاستیك مەترسی گەشەی بەكتریا هەیە چونكە پێكهاتەی پلاستیكی نابێت بە غەسالە بشۆردرێت لەبەر پلەی گەرمی بۆ یە بە ئاوی ساردی پاك نابێتەوە.
بۆیە داواكارم باشترین ڕێگا بۆ هەڵگرتی خۆراك و سەوزەو ئاو و شەربەت بەتایبەتی لە سەلاجەدا شوشەیە چونكە توشی داخوران نابێت و پلەی گەرمی كاری تێناكات دەتوانرێت بە پلەی گەرمی پاك بكرێتەوە....

لەشكر حمید
ئەندازیاری خۆراك

Related Posts