نەخۆشیەكی مێروییە و بەگشتی دەكرێت بەدوو بەشەوە،
أ- كرمی گەورەی شانە.
ب- كرمی بچوكی شانە .
نیشتمانی كرمی گەورەی شانە لە قاڕەی ئاسیا یە وە كرمی بچووك لە ناوچە نیمچە گەرم و گەرمەكان دایە ، بەگشتی كرمی گەورە و بچووكی شانە لە سەرانسەری وڵاتە عەرەبیەكان بڵاوبوەتەوە بەتایبەت كرمی گەورەی شانە زۆر زیاتر بڵاوە بەراورد بە كرمی بچووكی شانە بەڵام كرمی بچووك زیانی زۆر زیاترە.
كرمی پێكەشتووی هەردوو جۆر بەشەوان. گەشەدەكەن. وە دوای ٤٠-٦٠ خولەك لە دەرچونیان دەبن بە پەپولە و دەفڕن بۆسەر دارێك تاكاتی جوتبون پاشان. ڕاستەوخۆ دەستدەكەن بە هێلكە دانان، پەپولەكان. لە ٣-٣٠ ڕۆژ دەژین وە لەسوڕی ژیانیاندا ١٢٠٠-١٨٠٠ هێلكە دادەنێن.
پەپولە مێیە كەڵ گرتوەكان بۆ دانانی هێلكەكانیان لە شوێنێكی پڕ خۆراك و دڵنیادا هەوڵی چونەناوەوەی شارە هەنگەكان دەدەن لەشەواندا بەتایبەت لەو شارانەی لاوازن و پاسەوانیان زۆر كەمە ، كە چوونە ناوەوە دەست دەكەن بە گەرا ڕشتن لە هەموو سووچی شانەكان تاكاتی سەر لەبەیانی پاشان هەڵدێن ،لەكاتێكدا شارەكان. بەهێزبوون. و ڕێگەی چوونە ناوەوە نەبوو ناچارن لە سوچی ڕوی دەرەوەی سندووقەكان گەراكانیان دانێن كە گەرایەكی سپی مەیلەو كرێمین.
## هۆكارەكانی توشبون بە كرمی شانە
١-لاوازبونی شارە هەنگەكان.
٢- هەڵگرتنی شانەزیادەكان لەشوێنی ناخاوێن.
٣-بەكار هێنانەوەی شانە كۆنەكان.
٤-بەكار هێنانی سندوقی كۆن و ناخاوێن
٥-بەكارهێنانی چوارچێوەی درزاوی و كەپس بوونی بە ناوەوەی سندوق.
##چارەسەر و پاراستنی هەنگ لە كرمی شانە
١- بەهێز كردنی شارە لاوازەكان.
٢- لابردنی شانە زیادەكانی ناو شارەكان.
٣- هەكگرتنی شانەكان لە كیسەی پاك و لەشوێنی خاوێن
٤-لەناوبردنی شانە كۆنەكان و بەكارهێنانی شانەی نوێ و خاوێن.
٥- بەكار هێنانی داری ساف و خاوین. بۆ چوارچێوەی شانەكان و بەكار نەهێنانی چوارچێوەی كوندارو درزاوی.
*** لەدوای بڕینی هەنگوین شانەكان لە پلەی گەرمی خواروی سفر هەڵگیرێ بۆماوەی ٣ ڕۆژ بۆ كوشتنی هەموو گەراكان و پاراستنی شانەكان لە تێكچوون.
ئامادەکردنی:ڕەهێڵ شكور



