پەینی ئاژەڵی چیە و چۆن بەکاردێت؟
ئاشکرایە پەینی ئاژەڵی بریتیە لە پاشەڕۆی ئاژەڵی وەک مەڕ، بزن، مانگا....، هەروەها جۆرێکی تریش پەین هەیە کە پاشەڕۆی باڵندەیە وەک پەینی کێڵگەی پەلەوەری (دواجن) و پاشەڕۆی باڵندەی شەمشەمە کوێرە (ئەمەی کۆتایی دەگمەنەو لەو شوێنانە هەیە کە نشینگەی باڵندەکەیە، بەهێزترو باشترە لە ڕووی پێکهاتەی خۆراکییە، هەروەها هیچ جۆرە بژارێکی تیانییە...، چونکە شەمشەمە کوێرە مێش و مێشوولە دەخوات و تەنها)....
🔸سوودەکانی ئەم جۆرە پەینە:
۱. باشکزدنی پێکهاتەی خاک:
ٲ. ئەو خاکانە لەجۆری خاکی قوڕین یان قورس (الثقیلە) لەکاتی ئاوداندا بەهۆی ئەوەی نێوانی دەنکۆڵەکان زۆر کەمە وادەکات ئاو بەخەرج نەدات بۆیە زۆر ئاودان زیان بە دارو ڕووەک و چێنراوەکان دەگەیەنێت بەتایبەت بەشی ڕەگ و ناوچەی تاج بەتایبەت تر لە کاتی گەرمادا دەبێتە هۆی دروستبوونی گەنینی ڕەگ (تعفن الجذور)، بۆیە کاتێ پەین بۆ ئەم جۆرە خاکە زیاد دەکەین نیوان دەنکۆڵەکان (مسامات البینیە) زیاد دەبێت و ڕاستەوخۆش هەناسەدان و خەرجی ئاو زیاد دەکات، هەروەها کەم ئاودانیش دەبینی خاکەکە دزو قڵیش دەبات کە دیسانەوە زیان بەڕەگەکان دەگەیەنێت، بەتایبەت ڕەگە ووردو ڕیشاڵیەکان تووشی پچڕان یان قرتاندن دەبێت.
*ب. ئەوخاکانەی لە جۆری لمینن (الخفیفە)و چەوو بەردی زۆرە لەمجۆرەیاندا لەبەرئەوەی نێوان دەنکۆڵەکانی زۆرە بەخەرجدانی ئاوو هەواگۆڕکێ تیایاندا زۆرە، بۆیە دەبینین دوای ئاودان زووتر خاکەکەوشک دەبێتەوە، واتە دەم وشکن و ڕووەک و درەخت و چێنراوەکانی ناوی زوو تینوویان دەێت و ئاوی زۆرتریان پێویستە، بۆیە کاتێ پەین بۆ ئەم جۆرەیان زیاد دەکەین نێوانی دەنکۆڵەکان لەیەکتر نزیک دەکاتەوەو خاکەکە ئاوی زیاتر لەخۆیدا کۆدەکاتەوە هەواگۆڕکێش باش دەبێت بەمەش سیفەتی خاکەکە باشتر دەبێت.
۲. گەرمی دەدات بەخاک بەمەش ڕەگی ڕووەکەکان لەسەرماو زووقم و شەختەی زستان دەپارێزێت.
۳. پاراستنی ماددە خۆراکیەکان کە بەشێوەی پەینی کیمیایی (سماد) دەدرێت بەڕووەکو ڕەگی ڕووەکەکان باشتر سوودیا لێوەردەگرێت و ناهێڵێت بەهەدەر بڕۆن.
٤. پاراستنی خاک لە درزو قلیش، وەک لەخاڵی (ٲ)دا ئاماژەمان پێکرد.
٥. پارێزگاری لە ئاوی خاک وەک لە خاڵی (ب)دا ئاماژەمان پێکردووە.
٦. چالاکردی زیندەوەرە وردەکان (الٲحیاء المجهریە) وەک هەندێ جۆری بەکتریا کە کاردەکەن لەسەر شیکردنەوەی ماددە خۆراکیەکان.
۷. ئابووریەو هەرزانی لەنرخا یان درووستر بوترێ لە زۆر ناوچەی کوردستان هەیەو هیچ پارەیەکی ناوێت جگەلە بارکردن و گواستنەوەی بڵاو کردنەوەی نەبێت.
۸. باشکردنی سیفەتە فیزیایی و هەندێ سیفەتی کیمیایی خاک بۆ ماوەیەکی درێژ.
۹. پاراستنی ژینگەو پاکڕاگرتنی، چونکە ئەو پەین و پاشەڕۆیانە کۆنابنەوەو ژینگە پیسناکەن.
⚠زیانەکانی ئەمجۆرە پەینە⛔
*سەرەڕای سوودە باش و زۆرەکانی ئەم پەینە، بەڵام بەدووریش نییە لە هەدێ زیان وەک:-
۱. بوونی تۆوی زۆری گژوگیا بەتایبەت لەو ئاژەڵڵانەدا لە لەوەڕگاو پێدەشت و شاخەکاندا دەلەوەڕێن، بەتایبەت کاتێک کۆن نەبێت یان [کرداری ترشان یان گەنێنی بۆ نەکرابێت (تخمیر ٲو تخمر )]٭
*کرداری ترشان (تخمیر) چۆن دەکرێت؟
پەینەکە دەهێنرێت لە شوێنێک چین چین دادەنرێت باشترە لەنێوان چینەکاندا سمادی کیمیایی (یۆریا)ی پێ دەکرێت بەتایبەتی لە پەینی ئاژەڵیدا، پاشان ئاو پرژێنێکی باش دەکرێت و بە نایلۆنێک دەدەپۆشرێت تا بەتەواوی دەگەنێت یان دەڕزێت، ئەم کارە لە هاویندا بکرێت باشە، هەروەها دەکرێت یۆریاکەی تێنەکرێت بەڵام ناوەناوە تەڕبکرێت دابپۆشرێتەوە تا کرداری ڕزینەکە باش دەکرێت، ئەم کارە بۆ ئەوەیە تا تۆوی ئەو گژوگیایەی تێیدایە بڕزن و تیابچن، هەروەها بەدووربێت لە درووستبوونی کرم و حشرات و نەخۆشی.]
۲. ئەگەر کۆن نەبێت یان زیادەڕۆیی بکرێت لە بەکار هێنانی یان بەر قەدی دارەکان بکەوێت دەبێتە هۆی دروستبوونی هەندێ نەخۆشی لە ڕەگ و قەدی دار، وەک گەنین یان ڕزینی ڕەک (تعفن الساق او تعفن الجذور).
۳. درووستکردنی هەندێ کرم و حشرات کە هەندێ جار زیان بە ڕەگ یان "ناوچەی تاجی"٭ ڕووەک و دار دەگەیەنێت.
⏰کات و بەکارهێنانی ئەم پەینە:
ٲ. لە باخچەو باخ و ژێردارەکاندا:-🌴🌿
باشترین کات دوای بارانی پەڵەیە بەجۆرێک لە دووری (۲۰ -۳۰ سم) لەدووری قەد چاڵێک بە دەوری دارو قەددا دروست دەکرێت پاشان پەینەکەی تێدەکرێت و واباشترو زانستییە بەگڵ دابپۆشرێتەوە....(بەوێنە ڕوونمانکردۆتەوە).
*لەخانووی پلاستیکیدا:-
دووای تەواوبوونی بەرهەمەکان لە مانگی (۱۱) بەدوواوە کاتێکی گونجاوە ئەگەر بکرێ بەخاکەکەوە بکێڵرێت و پاشان جارێک تا دووجار بەباشی ئاوبدێت.
*لە ئینجانەی گوڵەکاندا:-🌹🌷🌸
لەکاتی گواستنەوەی گوڵێک بۆ ئینجانەی سەرەکی یان لە کاتی گۆڕینی گڵی ئینجانەکندا لە مانگی (۳)دا دەکرێت سوودی لێوەربگیرێت و بەکاربهێنرێت.
⚠تێبینی:
۱. زیادەڕەوی نەکردن لە بەکارهێنانی، چونکە دەبێت هۆی درووستبوونی نەخۆشی، بەتایبەت لە هاوین و کاتی گەرمادا لەبەرئەوەی گەرمی زیاتر دەدات بە خاک.
۲. دەکرێ لە کاتی کرداری ترشاندن ئەگەر هەبت دەتوانرێت پووش یان گەڵای هەندێ دار یان قەسەڵی گەنم جۆی تێبکرێت.
نووسین و ئامادەکردن:هێمن محمدٲمین
پسپۆڕی پاراستنی ڕووەک