12/05/2018

هەرمێ:شجرة عرموط

ناوی زانستی:
Pyrus communis

#ژینگەی_گونجاو:#ئاو_و_هەوای_گونجاو :
هەرمێ پێویستی بە زستانی سەرما مام ناوەندی هەیە ، بۆ شکاندنی دەوری پشودان . هەرمێ بەرگەی پلەی گەرمای زۆر ناگرێت -۲٨ بۆ ۳۰ س هەروەک لەسێودا هەیە . ئەگەر پلەی گەرمی لە زستاندا بەرز بێت ئەوە دەبێتە هۆی دواکەوتنی کردنەوەی گۆپکەکان لە بەهاردا . چونکە هەندێ پۆلی هەرمێ ۹۰۰ بۆ ۱۰۰۰ سەعاتی سەرمای دەوێت بۆ شکاندنی دەوری پشودان هەروەکو لەپۆلی بارتلێت دا هەرمێ هەن تامەکەی باش نابێت هەتا هاوین گەرم نەبێت بەڵام گەر پلەی گەرمی شێی بەرزی لەگەڵدا بێت دەبێتە هۆی بڵاوبونەوەی نەخۆشی گڕە لەسەر بەرەکاندا ، پلەی ٨ س پلەی دەست پێکردنی گەشەیە لەهەرمێدا ، هەرمێ تیشکی زیاتر دەوێت لە سێو بۆ پێگەشتنی بەرەکان و دارەکەی .

۲.#خاکی_گونجاو
زۆربەی ئەو خاکانەی کە درەختەکانی میوە تێدا باش نابن چاندنی هەرمێی تێدا سەرکەوتوو دەبێت هەرمێ بەرگەی خراپیی هەواگۆرێکی نێو خاک دەگرێت و توانای ڕواندنی لە خاکێکدا هەیە کە ڕادەی ئاوی زەوییەکەی بەرز بێت و بەرگەی بەرزی ڕێژەی سودێوم لە خاکدا دەگرێت خاکی ترشی یان وەک یەک لە ph باشترە لە خاکی تفت قلویی ، بەڵام باشترین خاک بۆ هەرمێ زەوی قووڵی تێکەڵی باش ئاوەڕۆو تفت نەبێت ، کاتێ هەرمێ لەسەر بنەڕەتی هەرمێ کێوی موتربەمکرابێت کۆمەڵە ڕەەگەکەی بەهێز و قوڵ دەبێت لەبەر ئەوە پێویستە قوڵی ئاوی زەوی ۲ بۆ ۲.٥ م کەمتر نەبێت لە ڕووی خاکەوە و دەبێت خاکەکەی تێکەڵ بێت بەڵام ئەگەر بێ بەهێ بیت ڕەگەکانی قوڵ نین و لەڕووی زەوییەکەی نزیکن لەبەر ئەوە دەتووانێت لەخاکی لیتەدا ڕادەی ئاوی زەوییەکەی بەرز بێت بۆ ۱ بۆ ۱.٥ م بڕوێنرێت و بەرگەی خاکی خوێیاوی دەگرێت کە خوێیە سۆدیومیەکانی بەڕادەیەکی بەرز تێدابێت بەڵام ئەگەر ڕادەی کالیسۆم لەخاکدا بگاتە ٨ %  توشی زەردبوون دەبێت

#ڕێگاو_ماوەکانی_چاندن
ڕێگای چواری بۆ هەرمێ زۆر بەکاردێت وادبێت ڕێگای پێنجی یان سێ گۆشەی یان ڕێگای کەنتۆری بەکاردێت بەڵام ماوەکانی چاندن پشت بەجۆری بنەڕەتی بەکارهێنراو دەبەستێت لەبنەڕەتە گورجەکاندا ماوەی ٤ بۆ ٥ م بەکاردێت چونکە دارەکان کەبەرەو تەمەن چون قەبارەیان گەورە دەبێت بەڵام ئەو درەختانەی کە لەسەر بنەڕەتی بەهێ موتربە کراون ئەو ماوەیەی درەختەکانی هەرمێی لەسەر دەچێنرێت کەم ۲ بۆ ۳ م بەگوێرەی سروشتی ڕێگا خزمەتگوزارییە جیا جیاکان .

#کارەخزمەتگوزاریەکان

۱.#پەین_کردن
هەرمێ هەروەکو سێو ئامادەی وەرگرتنی بەپەینی نایترۆجینی و فۆسفۆری هەیە و وەکو سێو کەبەرووبوومەکەی پێ زۆر دەبێت ، بەڵام نابێت پەینی نایترۆجینی زۆر بدرێتێ ، چونکە دەبێتە هۆی هاندانی گەشەی سەوزی بەمەش توشی نەخۆشی دەبێت ، لەشیکردنەوەی گەڵاکانی هەرمێدا دەرکەوتوە کە گەڵا سروشتیەکانی ۲ بۆ ۲.٨ % نایترۆجین و ۰.۱ بۆ ۰.۲ % فۆسفۆرو ۱ بۆ ۲ % پۆتاسێوم و ۱.٥ بۆ ۳.٥ % کالیسۆم و ۱۰۰ بۆ ۲٥۰ بەش لەملیۆنێکدا ئاسنی تێدایە لەوەی سەرەوەشدا دەزانرێت کەچەندی لەو مادانە پێویستە بەڵام ڕێگاکانی پەینکردن هەروەکو قەیسی و هەڵوژە وایە

۲.#ئاودان
هەرمێ لەسێو زیاتر بەرگەی تێنوێتی دەگرێت واتە بەپلەی دووەم دێت پاش هەڵوژە دەتوانرێت لەوشوێنانەدا بڕوێنرێت کە ٦۰۰ بۆ ٨۰۰ ملم بارانی لێ دەبارێت بەسەر کەژەکانی ساڵدا دابەش بووبێت پێویستی بەڕێژەی ۷۰ بۆ ٨۰ % شێ هەیە ، شێی زەویش دەبێت ۷۰ % بێت لەپانتایی کێڵگەکە ماوەکانی ئاودان و ڕێگاکانی هەروەکو لەسێودا وایە
ئاودانی زۆری دەوێت پێش کردنەوەی کۆپکەکان و ئاودانەکە لەخاکی قورسدا لەکاتی گوڵداندا ڕادەیرێ و پاشا بەپێی پێویست ئاودەدرێ پێش چنین ئاودان ڕادەگیرێ و یان کەم دەکرێتەوە . دوای ئاودانی سووک دەکرێ بەڵام ئەگەر باران هەبوو ئاودان ڕادەگیرێ ئەگەر بارانەکە خاکەکەی شێدار کرد

#سووککردنی_بەرەکان
هەرمێ لەسێو کەمتر پێویستی بەسووککردنی بەرەکانی هەیە سوککردنیش بەدەست دەکرێت ، بۆ هەر چوزەرەیەک ۱ بۆ ۲ بەر دەهێڵرێتەوە بەڵام سوککردن بەمادەی کیمیاییەکان ئاوێتەی N.A.A نەفتالین ئەستیک ئەسید بەکار دەهێنرێت

#سرووشتی_بەرهەڵگرتن
گۆپکەی گوڵی لە هەرمێدا تێکەڵە هەروەکو لەسێودا کەکۆتایی لەسەر جوزەرەکان هەڵدەگیرێن بەڵام هەندێ گۆپکەی گولیش هەیە تێکەڵن و بەکۆتایی  یان لایی هەڵگیراون لەسەر ئەو لقانەی کە لەگەشەی ساڵی پاردا مانەتەوە و لەسەر دوو لەسەر سێی سەرەوەی ئەو لقانەی ، هەروەکو پۆلی پارتلێت دا جوزەرەش لەهەرمێدا بەتەمەنە وا دەبێت لە دە ساڵ زیاتر دەژی شێوەکەشی خوار و خێچە و ئەم جوزەرانەش دووساڵ جارێک بەردەگرن ساڵێک گەشەی سەوزی و سالێک بەر دەدەن گولی هەرمێش ڕەنگی سپیە .

#هەڵپاچین
درەختە بچوکەکان لە دووساڵی یەکەمدا بەهەڵپاچینی پەروەردەیی هەڵدەپاچرێن لەسەر ڕێگای قەدی سەرەکی گۆڕاو ، لەگەڵ هێشتنەوەی ٦ لق لەسەری ئەمەش لەترسی توشبون بەنەخۆشی گڕە { اللفحة الناریة }  کەلە وڵاتەکانی ڕۆژ هەڵاتدا بڵاوە بەڵام لە وڵاتە شێیاوییەبەرزەکاندا ئەوروپا هەڵپاچین تەنک دەبێت چونکە نەخۆشی گڕە چارەسەرکردنی گرانە و هەڵپاچینی زۆریش یارمەتی دەرچونی گەشەی تازەدەدات کەتوشی نەخۆشی گرە دەبێت ئەمە بۆ ئەوپۆلانەی کە گەشەی تازە دەدەن  کەتوشی نەخۆشی گڕە دەبن ئەمە بۆ ئەو پۆلانەی گەشەیان ئاسۆیە ئەستوونیە .  وەکو پۆلی { لیکۆنت } بەڵام  ئەوە پۆلانەی گەشەیان ئاسۆیە ڕاخراون وەکو پۆلەکانی { ئەنجۆ و پاتلێتدا } بەڕێگای ناوەڕاست کراوە پەروەردەی کاسی پەروەردە دەکرێن .
بەڵام هەڵپاچینی درەختە گەورەکان هەڵپاچینی بەری دەبێت و لەساڵی چوارەمەوە لەناشتنی درەختەکانەوە لەباخدا و پاش دروستکردنی شێوەی داواکراو ، دەست پێدەکات ئەمەش هەڵپاچینێکی تەنک دەکرێت هەتا دەتوانرێت و بریتی دەبێت لە لێکردنەوەی ئەو لقانەی کە نەخۆشن و توشبووی دەردن یان تێکئاڵاو و شکاون ئەمەش تەنها بەتەنککردنی لقە چڕەکان یان هەڵپاچینی کورتکردنەوەی لقە درێژەکان دەبێت هەڵپاچینی کورتکردنەوە تا دەتوانرێت کەم دەکرێتەوە بۆ کەمکردنەوەی گەشە تازەکان لەوەرزی داهاتوودا ، چونکە دەبێت هۆی توشبوون بەنەخۆشی گڕە بەڵام هەڵپاچینی تەنککردن یارمەتی دروستکردنی چوزەرە بەرییە تازەکان دەدات بۆ نوێ کردنەوەی پیرەکان

#پێگەیشتن_و_چنینی_هەرمێ
گۆڕینی ڕەنگی بەرەکان لەڕەنگی سەوزەوە بۆ ڕەنگی سەوزی کاڵ دوایی بۆ ڕەنگی زەردی سەوز دوایی بۆ زەرد لەنیشانەکانی پێگەشتنی هەرمێیە هەرووەها نەرمبوونی شانەکانی بەرو زۆربوونی ڕێژەی شەکر و گۆڕانی مادە ڕەقە تواوەکان نیشانەی تری پێگەیشتنن بۆ هەر پۆلێکیش لەپۆلەکانی هەرمێ پلەیەکی تایبەتی T.s.s هەیە بۆ نمونە لە پۆلی تاتلێت پێویستە ئەو خوێندنەوەیە لە ۱۳ کەمتر نەبێت بەڵام لەپۆلی لیکونس لە ۱۱ کەمتر نەبێت هەرووەها پێویستە بەئاسانی لە لقەکان بکرێنەوە هەرووەها تەمەنی بەرەکان بریتیە لەو ماوەیەی لەدەست پێکردنی هەڵپاچینەوە دەست پێ دەکات هەتا پێگەیشتن بە ۱۱۰ بۆ ۱٥۰ ڕۆژ مەزندە دەکرێت بۆ پۆلی پارتێلێت و بە ۱۳۰ بۆ ۱۳٥ ڕۆژ بۆ پۆلی بۆسک و بە ۱٤٥ بۆ ۱٥۰ ڕۆژ بۆ پۆلی ئەنجۆ مەزندە دەکرێت
هەرمێ لە زۆربەی میوە گەڵاهەڵوەریوەکان ناچێت لەپێگەیشتدا چونکە دەتوانرێت کاتی چنینی بەرەکان باشترین جۆر دەست بهێنرێت کاتێ بەرەکان دەگەنە قەبارەی سروشتیان و پێ گەیشتوویی فسیۆلۆجیان ڕەنگیان لەم قۆناغەدا سەوزی تۆخەو دوایی ئەوە بەڕێگای پیشەسازی پێ دەگەیەنرێن بەڕێگای جۆراوجۆر و بەشێوەیەکی گشتی چنین بەگوێرەی مەبەست لەبەکارهێنانی بەرەکان دەکرێت ، جا بۆ میوە بێت یان بۆ وشککردنەوە یان کردنە قوتوە وەیان پیشەسازی دروستکردن .

#گرنگترین_پۆلەکانی_هەرمێ ;

#پۆلەبیانیەکان_ئەمانەن
ا.#هەرمێی_ئەوروپی_یان_قەرەنی_کەگرنگەکانیانە :
پارتلێت و ئەنجۆ و بۆسک و هاردی و کۆمیس و نترنلس و فلمش و بیوتی .

ب.#هەرمێی_یابانی . کەلەگەڵ هەرمێی ئەورووپاییدا تێکەڵ کراون و پۆلی زۆر باشیان لێ درووست بووە لەوانە .
سلیکۆنت و کیڤەر و پاینبڵ و وجاربە .

ج.#پۆلەناوخۆییەکان. گرنگترینیان خاتونی و هەڵبژاردەی زەعفەرانییە .

سەرچاوە:کتێبەکشتووکاڵیەکان

ئامادەکردنی:
#بیلال_هەڵەبجەی


Previous Post
Next Post
Related Posts