2/28/2019

لەهانە:خێزانی خاچییەکان: {العائلة الصلیبیة}Cruciferae (Mustard family)

لەهانە:خێزانی خاچییەکان: {العائلة الصلیبیة}Cruciferae (Mustard family)

ئەم خێزانە نزیکەی ٣٠٠ ڕەگەز و ٣٠٠٠ جۆر رووەک دەگرێتەوە کە لەسەر گۆی زەوی بڵاوبونەوە ژمارەیەکی زۆر لەبەروبومی سەوزەی زستانیە  سەربەم خێزانەیە وەکو{ لەهانە ، قەرنابیت ، کەلەم ، بڕوکلی ، لەهانەی بڕۆکسل ، شێلم ، تەڕەتیزە ، تەڕەتولە }...هتد ئەو بەرومە سەوزانەی کەسەر بەم خێزانەن لەباری سروشتی گەشە و ئەو بەشانەی تێیاندا دەخورێن جیاوازییان هەیە بۆ نمونە: لەهانە ئەو بەشە گەورەیەی کەلە گەورە بوونی گۆپکە کۆتاییەکان و گەڵا نوشتاوەکانی پێک هاتووە دەخورێت بەڵام قەرنابیت پەپکە گوڵییەکەی دەخورێت و لەتوور و شێلم ڕەگەکانی و لە کەلەم گۆپکەی قەدی و لە تەرەتولە گەڵاکانی دەخورێت . 
لەهانە کەرلەم: {اللهانة}
ناوی ئینگلیزی: Gabbage
ناوی زانستی: Brassica oleracea var. Capitata
بەربوومێکی سەوزەی زستانەی گرنگە ، گەڵاکانیان دەخورێت کەپێک هاتووە لەکۆمەڵێک گەڵای گەورەی نوشتاوە و سەرێکی گەورەیان دروست کردووە گەڵاکانی بۆ کاری ترشیات و کوڵاندن بەکاردێت هەر ۱۰۰ گم لەو گەڵایانە ۹٤% ئاوە و ۱٤%گەرمۆکە و ۱ غم پرۆتینن و ۲ گم مادەی کاربۆهیداتی تێدایە هەروەها خوێی کانزایی وەک کالیسۆم و فۆسفۆر و ئاسن و ڕێژەیەک لە ڤیتامین C , A وهەروەها گۆگردی هەڵچووشی تێدایە . لە هانە خۆی بەشێوەیەکی سرووشتی لە قەراغەکانی ئینگلتەرا و دانیمارک و باکوری ڕۆژئاوای فرنسادا دەڕوێت لە کۆنیشەوە لەعێراق و میسر بەکارهاتوە .

گەرمی:
ڕووەکی لەهانە لە ئاو و هەوای ساردی مامناوەنیدا بەباشی گەشە دەکات و لەماوەی سەرەتای ژیانی پێویستی بەپلەی گەرمی بەرز هەیە و لەنیوەی دووەمی ژیانیشدا پێویستی بەپلەی گەرمی مامناوەندی و مەیلە و سارد هەیە کە دەبێت لەنێوان پلەی گەرمی ۱٦ بۆ ۱٨.٥ س دابێت ئەوەش کاتی گەشە و دروست کردنی سەرەکانیی
پلەی گەرمی بگاتە زیاتر ۳٥ س ڕووەکەکان توشی زیان دەبن و سەرەکانیان بچووک و دەردەچن و واش دەبێت هەر سەر دروست نەبێت لەلایەکی ترەوە ئەم ڕووەکانە بۆمایەکی کەم بەرگری پلەی گەرمی -٥ س دەگرێت تۆوی لەهانە بە ٦ ڕۆژ دەڕوێت ئەگەر پلەی خاک ۳۰ س بێت .

خاک:
لەهانە لەخاکی جۆراوجۆر دەژی لەنێوان خاکی لمی بۆ خاکی قوڕی قورس . بۆبەرهەم هێنانی بەرووبومی زوو پێگەیشتووی خاکی لمی تێکەڵ باشە و بۆ بەرهەم هێنانی بەرووبومی زۆریش خاکی قوڕی تێکەڵ بەشێوەیەکی گشتی پێویستە خاکەکە بەپیت بێت و ئاو باش دابدات و خوێی تێدا نەبێت و ڕێژەیەکی باش ماددەی ئەندامی تێدا بێت .

کاتی چاندن:
تۆوی لەهانە لەسەرەتای مانگی ئاب تا کۆتای مانگی ئەیلو لەنەمامگەکاندا دەچێنرێت و خاکێکی باشی بۆ هەڵدەبژێردرێت باشتروایە خاکێکی تێکەڵی بێ تۆوی گژوگیا بێ لەگەڵ پەینی ئاژەڵی شیبووەی پاکی تێکەڵ دەکرێت دوای بەجوانی دەکێڵرێت و ورد دەکرێت و دابەش دەکرێت بۆ دووکانی بچوک بەڕووبەری ۲ بۆ ۲ م یان ۳ بۆ ۳ م انجا تۆوەکەی بەتەنکی لەسەری بڵاو دەکرێتەوە یان لەسەر هێڵ دەچێنرێت و ماوەی نێوان هێڵەکان ۱٥ سم دەبێت دوایی بەچینێکی تەنکی خاک دادەپۆشرێت و باش ئاو دەدرێت هەروەها دەتوانرێت تۆوی لەهانە لەناو سندوقی تەختەدا بچێنرێت ئەوەش بەئامادە کردنی تێکەڵەیەک لەخاکی تێکەڵ یان پەینی ئاژەڵی بەڕێژەی ۱:۲ انجا تۆوەکە لەسەر هێڵ یان بەبڵاوکردنەوە دەچێنرێت و دادەپۆشرێت
دەتوانرێت پەپکەی جیڤی ۷ بۆ ئەم مەبەستە بەکاربهێنرێت لەکاتێدا کەویسترا چاندنی پێش وەختە ئەنجام بدرێت تۆوەکە لەدوکانەکاندا لەژێر سێبەری ساباتە دارینە یان لە ژێر درەخت دەچێندرێت بۆ ئەوەی بپازرێت لەتیشکی خۆری گەرم کەڕاستەوخۆ دوای ٥۰ بۆ ٦۰ ڕۆژ نەمەکان هەڵدەکەنرێت و لەشوێنی هەمیشەی دەچێنرێت .

بڕی تۆوبۆچاندن:
هەردۆنمێک ٥ بۆ ٨ هەزار نەمامی دەوێت کە دەگات ۲۰۰ بۆ ۳۰ گم لەتۆو

ڕێگای_چاندن:
زەوی باش دەکێڵدرێت و پەینی ئاژەڵی تێکەڵ دەکرێت و ورد دەکرێت ڕێک دەخرێت دوایی دەکرێت دێراو کەماوەی نێوان دێراوەکان ۷۰ بۆ ٨۰ سم نەمامەکان لەسەر سێیەکی سەرەوەی لایەکی درێراوەکان دەڕوێنرێت و ماوەیەکی نێوانیان ٤۰ بۆ ٥۰ سم دەبێت
بەشێوەیەکی گشتی لەکاتی نەمام لێداندا ئاو دەکرێتە دێراوەکان و هەندێ کاتیش دێراوەکان ئاو دەدرێن و دوای وشک بوونەوە انجا نەمامی لێدەردرێ ئەم ڕێگایەش لەنەمام لێداندان کاتێ بەکاردێن کەنەمامەکان لەناو پەپکەی چیڤی ۷ دا چاندرابن لەهەندێ وڵاتیش ڕێگای چاندنی تۆو یەکسەر لە کێڵگەدا بەکار دەهێندرێت ئامێری تایبەتی تۆوکردنەوە .

۱.ئاودان:
ماوەی ئاودان پەیوەندی بەبارودۆخ و جۆری خاک و قۆناغی گەشەی ڕووەکەوە هەیە لەسەرەتای وەرزەوە زوو زوو ئاو دەدرێت بەتایبەتی ئەگەر ئاو و هەوا گەرم بوو هەر ٤ بۆ ٥ ڕۆژ جارێک ئاو دەدرێت پاش زۆر بوونی ڕەگ و گەورە بوونی ڕووەک و نزم بوونەوەی پلەی گەرمی هەر ۷ بۆ ۱۰ ڕۆژ جارێک ئاو دەدرێت .

۲.پەینکردن:
ئەو بڕە پەینەی بەکاردێت پەیوەندی بەجۆری خاک و پلە پیتی و باروودۆخی ئاو و هەواوە هەیە واباشە پەینی ئاژەڵی بدرێتێ ئەگەر دەسبکەوێت بۆ هەر دۆنمێک ۱۳ تەن .
پەینی کیمیایش سلفاتی ئەمۆنیوم بەتێکڕای ۷٥ بۆ ۱۰۰ کغم وە ۱۰۰ کگم لەپەینی سوپەر فۆسفاتی کالیسۆم و ۲٥ کگم لەسولفاتی پۆتاسێوم لە دوو کاتی جیاوازدا بەکاردەهێنرێت کاتی یەکەم نیوەی بڕی پەینە نایترۆجینەکە و هەموو پەینە فۆسفۆری و پۆتاسێومییەکە دوای نزیکەی مانگێک لەنەمامکردن بەکار دەهێنرێت و جاری دووەمیش نیوەی پەینە نایترۆجینەکە لە دوای ۱ بۆ ۱.٥مانگ لەجاری یەکەمەوە بەکاردەهێنرێت چۆنیەتی بەکارهێنانەکەش بەشێوەی هەڵکەندنی چاڵێک لەژێر ڕووەکەکە دوورییەکەی ۱۰ سم بێت لەڕووەکەکە یان بەشێوەی کەندەک لە ژێر ڕووەکاندا بەدرێژای دێراوەکان هەڵدەکەندرێت
بەڵام کاتێک ئەم پەینە دەسننەکەوێت پەینی تێکەڵ مرکب بەکار دەهێنرێت کە بریتیە لە نایترۆجین و فۆسفۆر و پۆتاسێوم بەتێکڕای ۱٥۰کگم بۆ یەک دۆنم.

۳.دووبارە چاندنەوە:
ئەو چاڵانەی کەنەمامی تێدا نەڕوواوە و لەناوچوە پێویستە دووبارە نەمامی تێدا بچێنرێتەوە ئەوە دوو هەفتە دوای لێدانی نەمام دەکرێت دوای ئەم کارە پێویستە یەکسەر کێڵگە ئاوبدرێت.

٤.پاچەکۆڵەکردن:
بریتیە لە ناوبردنی ئەو گژوگیانەی کە کێبڕێکی ڕووەکەکان دەکەن لەخۆراک و ئاو و ڕووناکی ئەمە جگە لەهەڵوەشاندنەوە و شلکردنەوەی ئەو خاکەی لەدەورەی ڕووەکەکانە کاتێک ئەم پڕۆسەیە ئەنجام دەدرێت کە ڕووەکەکان دەگەنە بەرزیەکی پێویست ، پێویستە پاچەکۆڵە زۆر بەسوکی ئەنجام بدرێت بۆئەوەی نەبێتە هۆی بڕینی ڕەگی ڕووەکەکان.

ا. لەهانە توشی ژمارەیەکی نەخۆشی کەڕوویی دێت کە دەبنە هۆی مردنی ڕووەکەکان ئەگەر نەخۆشییەکە بەهێزبێت زیانێکی زۆر لەبەرووبومەکە دەکەوێت لەو نەخۆشیانەش نەخۆشی { Club root } و نەخۆشی ڕەشە قەد { Blak lag } نەخۆشی زەرد بوون { Yellows } ڕێگاکانی بەرگری کردنی ئەم نەخۆشیە پاکژکردنەوەی خاک { تعقیم } و بەکاهێنانی پۆلی بەرگری کار و بەکاهێنانی مادە کیمیایەکان و بەکارهێنانی خولی کشتوکاڵی بۆ بنبڕکردنی هۆکاری نەخۆشیەکان لەخاک لەهانە توشی کرمی نیماتۆدا دەبێت کەهێرش دەکەنە سەر ڕەگی رووەکەکان گرێیان لەسەر درووست دەکەن ئەو ڕێگایانەی پێشوو بەکاردەهێنرێت بۆ ئەوەی ڕووەکەکان لەو کرمانە بپارێزین .
ب.هەرووەها لەهانە توشی هەندێک مێروو {خشرات}دەبێ وەک کرمی لەهانە Cabbage Maggot و کرمی لەهانەی سەوز Creen Cabbage کە کرمۆکەکانیان کۆمەڵەی سەوزی ڕوەکەکان دەخۆن بەرگری لێیان یەکەمیان بەهۆی مادەی ئەڵدین و دووەمیان بەکارهێنانی ماددەی مەلاسیۆن دەبرێت هەرووەها لەهانە بەزۆری توشی مێرووی شۆکە Aphhds دەبێت و ئاوگی ڕووی گەڵاکان دەمژێ بەپرژاندنی مالاسیۆن لەناودەبرێت .

پێگەیشتن و بەرهەمهێنان:
لەدوای چاندنی نەمامی لەهانە لەکێڵگە ماوەی ۳ بۆ ٤ مانگی پێویستە تاوەکو پێدەگات ئەو ماوەیەش پەیوەندی بە جۆر و کاتی چاندن و بارودۆخی ئاو و هەوا و جۆری خاکەوە هەیە
نیشانەکانی پێگەیشتنی لەهانە بریتیە لەتەواو درووست بوونی سەلکەکان و ڕەقێتیان و بریسکاندنەوەی گەڵاکانی ڕووی دەرەوەیان سەلکە لەهانەکان بەچەقۆی تیژ لێدەکرێتەوە و واباشە بەشێک لەقەدی بەبنەکانیەوە بێت و گەڵاکانی دەرەوەی لێدەکرێتەوە کۆکردنەوەی بەرهەمەکەش ۱ بۆ ۲ مانگ دەخایەنێت چونکە هەموویان لەیەک کاتدا پێناگەن .

بەرهەمهێنانی تۆو:
کاتێک لەهانە تەواو پێدەگەن ئەوانەی کە گەورەن و پڕن قەیان کورتە هەمان پۆل دەرچون دیاری دەکرێن و سەرەکان بەچەقۆی تیژ لێدەکرێنەوە بە بەشێک لەقەدەوە دەفرۆشێن
دوای چەند ڕۆژێک ئەو قەدانەی کەماونەتەوە بەڕەگەکانیانەوە هەڵدەکەنرێن و بۆ سەر دێراو دەچێنرێنەوە بەماوەی ۷٥ بۆ ٨٥ سم و ماوەی نێوان ڕووەکەکانیش لەیەکتر لەنێوان ٦٥ بۆ ۷٥ سم انجا حزمەت دەکرێت و ئاو دەدرێن پەین دەکرێن و پاچەکۆڵە دەکرێت هەتا گوڵ دەگرن لەمانگی مایس دا دەکەوێتە تۆو کردن هەندێ پۆلی لەهانە بیانی پێویستیان بەپلەی گەرمی نزم هەیە لەکاتی زستاندا بۆ ئەوەی بکەونە گوڵ گرتن و تۆو کروودن دوای پێگەیشتنی سەلکە باشەکان هەڵدەبژێردرێت کە لەگەڵ ڕەگەکانیان هەڵدەکەنرێن لەکۆگاکاندا لەپلەی گەرمی نزمی ۲ بۆ ٥ س سەلکەکان دەبڕدرێن لەقەدەکانیان جیایان دەکەینەوە و قەدوو ڕەگەکانیان لەسەر دێراو دووبارە دەچێنرێتەوە پاشان حزمەت دەکرێن تا گوڵ دەگرن و گوڵەکانیش تۆو دەکەن .

بڕی تۆو:
هەر دۆنمێک نزیکەی ۱۰۰ بۆ ۲۰۰ گلم تۆو دەدات

بڕی بەرهەم:
هەردۆنمێک ۲ بۆ ٤ هەزار سەلکە لەهانە دەدات کەدەکاتە نزیکەی ۳ بۆ ٥ تەن

گوڵگرتنی پێش وەختە پێش پێگەیشتن:
زۆر جا وادەبێت کەرووەکی لەهانە بێ ئەوەی سەلکی دروست کردبێت گوڵ دەگرێت ئەم دیاردەش دەگەرێتەوە بۆ خراپی جۆری تۆوەکەی ئەو تۆوانەی کەبەکاردێن بۆ چاندن پاک و باش نین و پۆلەکانیان سیفاتی بۆماوەیی خراپیان هەیە یان ئەو دیاردەیە دەگەڕێتەوە بۆ بەکارهێنانی نەمامی گەورە و پیر هەروەها ئەو دیادەیە بەوەش ڕوودەدات کاتێک کە ڕووەکەکان لەزستاندا ماوەیەک لەژێر پلەی گەرمی نزمدا بن .

ئەمبارکردن:
بۆ هەڵگرتنی لەهانە گەڵاکانی دەرەوە و هەرگەڵایەک کەتوشی نەخۆشی بووبێت پێش هەڵگرتنی لێدەکێنەوە سەلکەکان بەشێوەی کۆمەڵ لەگۆکاندا لەناو سندووقی تایبەتدا دادەنرێت باشترین پلەی گەرمی بۆ هەڵگرتنی لەهانە سفری سەدیە لەشێیەکدا کەڕێژەی ۹۰ بۆ ۹٥ % بێت بەوشێوەیە دەتواندرێت بۆ ماوەی ۳ بۆ ٤ مانگ هەڵبگیردرێت .

۱. خۆماڵی:
قەبارەی سەلکی گەورەیە و بەرووبومەکە بە ۳ بۆ ٤ مانگ دوای نەمامکردن پێدەگات لایەنە خراپەکانی ئەم پۆلە ئەوەیە کەخێرا گوڵ دەگرێت و گەڵاکانی دەرەوەی زۆرن .
۲.کۆبنهاگن مارکێت: Copenhagen Market
ئەم پۆلە زوو پێ دەگات تەنها ٦٦ بۆ ٦٨ ڕۆژی پێویستە بۆ پێگەیشتنی شێوەی سەلکەکانیان خڕ و تۆپەڵەین و ژمارەی گەڵاکانی دەرەوەیان کەمن
۳.گۆڵدن ئاکری: Golden Aere
ئەم پۆلە سەلکەکانی خڕ و ڕێک و پێکە زوو پێدەگات پێویستی بە ٦٥ ڕۆژ هەیە بۆ پێگەیشتن ڕووەکەکان کورت و چەسپا و قەد کورتن
٤.برونزوک :Brunswiek
ئەم پۆلە سەلکەکانی گەورەیە و کێشی هەریەکەیان ٤ بۆ ٥ کگم دەبێت ڕووەکەکە گەشەی گەورە وبەهێزە و سەلکەکانی ڕەقن پێویستی بە ۱۰۰ ڕۆژ هەیە بۆ پێگەیشتن .

سەرچاوە:کتێبە کشتووکاڵیەکان

ئامادەکردنی:
بیلال هەڵەبجەی
Previous Post
Next Post
Related Posts