2/06/2019

گەشەو پیکهاتەی هیلکە لەمیینەکانی باڵندە چۆنە؟؟

گەشەو پیکهاتەی هیلکە لەمیینەکانی باڵندە چۆنە؟؟

هیلکەدان پیش پیگەیشتنی لەسەر شیوەی تۆپەڵەیکی پیچاوپیچیە رەنگیکی زۆر کاڵی هەیە کەمریشک نزیک ئەبێ لەقۆناغی پیگەیشتنی سیکسی هیلکەدان دەستەکات بەڕژاندنی هۆرمۆنی میینە (ئیستریۆجین)کە ئەم هۆڕمۆنە خەستی چەوری لەخوین بەرزئەکاتەوە وە بوارئەدات بە نیشتنی مەوادی زەردینە لەتورەگەی پیگەیشتوی هیلکەدان بۆپیک هینانی هیلکە.

چینی زەردینە ی زەرد لەبەربونی بریکی زۆر لەبۆیە کارۆتینیود ەپیێ ئەوترێ Xanthophyi لە خۆڕاکی باڵندە.

لەسەرخەپلەی میکرۆبی کە مادەیکی سپی لینجە لەناوەندی هیلکە بونی هەیە لەکاتێ هەلینان یەکەم شوینەدەستەکات بەدروستبونی کۆڕپەلە ئەمیش ناوکیەتی بەڵامپاش زیادبونی لەقەبارەکەی لەئەنجامی نیشتنی زەردینە خەپلەی میکرۆبی ئەگوازریتەوە بۆلیواری سەرەوەی هیلکە لەژیرپەردەی پاراستن بۆیە لەکاتی هیلکەدانانەوە پیویستە بەنوکەباریک یان تیژەکەی سەربەرەوخوار هیڵکە دانریتەوە.

هیلکە ڵەهیلکەدانی مریشک چۆن گەشەئەکات؟؟؟
هەمووهیلکەیک لەهیلکەدان لەماوەی دە ڕۆژ ڵەدوای پیا پسین نیرینە یان کەلەشیر ده ستەکات بەدروست بوون ئامادەئەبیت بەتەواوەتی دەستەکات بەجیابونەوە لەهیلکەدان وەقەبارەکەشی لەحەوت ڕۆژی دوای پیافسین تەواو گەورەئەبێ بۆدوو ئەوەندە تیبینی ئەکڕێ بە زۆربونی ژمارەیک زۆر هیڵکۆکە بەڵامملە پسدان جیانابنەوە تەنها گەورەکەیان نەبیت لەدیواریک دایە کەمولولەی خوینی تیانیە پیی ئەوترێ ستیکما Stigma پاش جیابونەوەی هیلکەی گەورە لەهیلکەدان ئەچیتە بەشیکترپیێ ئەوترێ ڕەحەتی تاوەکو تەواوی پیکهاتەکانی بەسپینکە و تویکل دروستەبیت ئینجائەچیتە کەناڵێ هیڵکە .

چۆنیەتی بەرهەم هینانی هیلکەی دوو زەردینە؟؟
بیگومان هەمومان ئەزانین مریشک لەتەمەنی زوو بەرهەمی بەرزە بۆیە لەهەفتەی یەکەمی لەبەرهەمهینان هیلکەی ناریکە بەڵام هەفتەی دوەم وسیهەم لەماوەی هیلکەکردنی دا ڕیک وپیک ئەبیتەوە تاوەکو مریشک ئەگاتە لووتکەی هیلکەکردن نزیک لەهەشت هەفتەیی دالە تیرەی لوهمان نیوهامبشیر مریشکە سوور لیکهۆرن قەبارەی هیڵکە لەهەفتەکانی سەرەتادا بچووکە وردە وردە گەورەتر ئەبێ تاکو ئەبیتە دەهەفتە لەتەمەنیدا پاشان هیلکەی بچوک لەقەبارە نامینێ تاکو تەمەنی ئەبیتە 5--4 مانگی .

لەهەفتەکانی سەرەتایی دا تیبینی ئەکریت ژمارەیک هیلکەی قەبارە گەورە بکات لەتەمەنی چواربۆ پینج مانگی دوای بەهیلکە هاتنی مریشک هۆی ئەم دووزەردینەیەش ئەگەریتەوە بـــــــــــــــــــــــــــۆ چاڵاکی زیاتر لە پزدان ناردن ولیک جیابوونەوەی زەردینە لەپسدان ناردنبۆ ڕەحەتی لەسەرەتادا ڕەحەتی ئەم هیلکانە ئەگریتەخۆی تاکو تەۆاو پیکهاتەییان دروستەبیت وەزۆرینەی جار هیلکە قەبارەی گەورەیە کیشی 60گرام ە بۆیە لەکاتی دانانەوەی هیلکەی مریشک خۆماڵی ئەوترێ 55--50 گرامبێ نەۆەک دوزەردینە بیت چونکە دوو زەردینە نەزۆکە هیچی لێ بەرهەم نایەت.

هۆکاری بینینی پەڵەی خوین یان پەڵەی گۆشت لەناو هیلکە چییە؟؟

هەندیجار ئەبیینین پەڵەیخوین لەناو هیلکە هەیە ئەمەش ئەگەریتەوە بـــــــــــــــــــــــــــۆ تەقینی تورەگەی زەردینە لەناوهیلکۆکە ی تەواو پیگەیشتو لەهیلکەدان لەناو درز ستیکما لەهەمان کات تەقینی هەندێ مولولەی خوینە لەنزیک ستگما ئەوکات دلۆپ خوین دیتەدەرەوە لەگەل زەردینە بەکەناڵی هیلکە دائەڕوات  بەڵام ئەگەر زیاتر لەجاریک ئەم حاڵەتە دوبارەبۆوە ئەوا هۆکاری بۆماوەییە ێاخود بونی نەخۆشی نیوکاسل جۆری هجزوڵاسوتایە توشی زاماڵ هیلکەدانی دایک مریشک بوە هەندیکجاریش بەهۆی خۆڕاکی خراپیاخود گەورەیی تەمەن مریشک توش ئەم حاڵەتە ئەبیت ئەمەش تیرەکانی مریشک توک قاوەیی زیاتر توش ئەم حاڵەتە ئەبن لەتیرەکانی مریشک توک سپی.

ببونی پەڵەی گۆشت لەناوهیلکە هۆی چیە؟؟؟
ئەمەش هەندیجار بەدیئەکریت لەئەنجامی جیابونەوەی تورەگەی زەردینەلە گەڵ پارچەیک ڕیشاڵی کەناڵی هیلکە بەهۆی گەورەیی قەبارەی زەردینە لەکاتی ڕۆشتنی زەردینەبە کەناڵی هیلکە  لەقۆناغەکانی پیک هاتن بەتیپەربونی کاتڕەنگی ڕیشاڵیەکە تاریک ئەبێ تاکوبەتەواوی ڕەنگی پەلەی گۆشت وەرەگریت .

بەرزبونی تیکرای گەرمی لەهەلینان ئەبیتە هۆی چی؟؟
دابەش بونیکی خیرا کەکاریگەری هەیە لەسەر جوجەڵە و توشی شیواندنی جەستەیی ئەکات گەرمی بەرز زیاتر لە 37.8 پلەی گەرمی لەهەلینگا دا ئەبیتە هۆی زووتروکاندن وبچوکی قەبارەی لەداهاتودا .

نزم بونی پلەی گەرمی کەمترلە 37.5--38 چیە؟؟
نزم بونی پلەی گەرمی لەکاتی دانانەوە تیکرای گەشەی جوجەڵە دوائەخات ئەبیتەهۆی شیوانی جوجەڵەلەدوای تروکایدا جوجەڵە ئەمریت .

کەمی ریژەی شێ لەهەلینان ئەبیتە هۆی چی؟؟
کەمی ڕیژەی شێ لەهەلینان ئەبیتەهۆی ڕاکیشانی شلەی جوجەڵە کاری دروست بونی تیک ئەچیت لەدروست بونی ئاسایی خۆیی لەئەندامەکانی لەشی بەناریکی بەنەقس دروستەبیت لەئەنجامیشا ژاریک جوجەڵە بەتویکلی هیلکەوە ئەنوسین بەهۆی کەمبونی ڕیژەیشیێ پیویست کە واباوە ڕیژەیشێ 55--65 بیت بەڵام لەکۆتا ڕۆژ پیویستە 80--85‌بیت .

بەهیوای ســــــــــــــــــود بینین ........

ئـــــــــــــــامادەکردنی:
ســـــــــــاڤـــــــــیۆســــــمۆرە
یاریدەدەری پزیشکی ڤێنتەرنەری


Previous Post
Next Post
Related Posts