2/03/2019

بزن:تیرە جیاوازەکانی و مەبەست لەبەخێوکردنی

بزن:تیرە جیاوازەکانی و مەبەست لەبەخێوکردنی

بزن:- بزن ئەچیتەسەرهۆزی ئاژەڵە مەمکدارەکان بەشی ئاژەڵە سم هەڵقڵیشاوەکان بەشی ئاژەڵە کاویژکەرەکان گەدەی لەچواربەش پیک هاتوە ئەچیتەسەر خیزانی مانگا.

پیگەیاندنی سیکسی باڵغ بون لەنیوان (8--9)مانگیە .
خوڵی بەتەڵەب هاتنی لەنیوان 17--21 ڕۆژە .
ماوەی ئاوسی 150 ڕۆژە واتە لەسالیکا ئەتوانێ دووجار بزییت واتە نزیکەی ماوەی ئاوسی پینج مانگە.

جیاکاڕیەکانی_پەروەردەکردنی_بزن_لەئاژەڵەکانتر:-
1-بزن توانایکی زۆری هەیە بۆزاوزێ بەمەش جیائەکریتەوە کە بەزۆری دوانەیی ئەبێ.
2-بزن گونجاوە بۆکەش وهەوای جیاواز شیدار نیمچە شیدار گەرم یان ناوچەشاخاویەکان نیمچە بیابانەکان کە توانای بزن نیشان ئەیات کە بیابانەکان ناسراون بەکەمی خۆراک گژوگیا .
3-بزن بەمەناسراوە بەرگریکی زۆربەهیزی هەیە دژی نەخۆشیەکان .
4-بزن بەوە ناسراوە کەبەرهەمی شیری زۆرر زۆرە وە بەرهەمی هەمه جۆریشی هەیە وەک شیر پیست فەروو گۆشت بەچکە وزۆربون.
5-پەروەردەکردنی بزن جیاکارە بەوەی زەکەمترین تیچوون باشترین بەرهەم بەدەست دییت.

مەبەستەکانی_پەروەردەکردنی_بزن:-
1-شیر 2-گۆشت3-پیست4-موو یان فەروو .
بەرهەمی ڵاوەکیشی وەکو پەینی ئۆرگانی کەبەسودە بۆخاک بەخیرایی شی ئەبیتەوە.

تیرە_جیاوازەکانی_بزن :-
1-بزنی توهامی .
2-بزنی چێایی.
3-بزنی کوردی خۆماڵی ڕەش.
4-بزنی تۆجن بریچی سویسری.
5-بزنی سانین ی سویسری.
6-بزنی چیایی ئەل ئەبی بەرازیلی.
7-بزنی ئەنجلونۆبیان تیکەڵی هیندی ومصری وسودانی.
8-بزنی عەرەبی.
9-بزنی سانین.
10-بزنی سوری شامی.
11-بزنی ئەنجۆڕای تورکی.
12-بزنی کشمیری هیندی.
13-بزنی تیکەڵ چەندین مەبەست.
14-بزنی مەرەز دوو ڕەگ.
بەشی_دووەم_لەتیرە_جیاوازەکانی_بزن
1-تیرەی تۆنچ بریچ:- ئەم جۆرە بزنە شوینی ڕەسەنی سویسڕایە لەۆیا بلاو بۆتەوە بەرهەمی شیرەکەی ئەگاتە 2250 کیلۆ گرام وە ڕیژەی چەوری لەشیرەکەی %3,5 کەقەباڕەیکی گەورەی هەیە رەنگی تیرەی تۆنجن بڕیچ قاوەییکی تۆخە لەگەڵ بونی پەڵەی سپی لەپەلەکانی و تۆجن بریچ بێ قۆچن نیرومییان.

2-تیرەی بزنی ســـــــانین:-شوینی ڕەسەنی سانین سوسیرایە بەرهەمی شیرەکەی (1500--800)کیلۆ گرامە لەساڵیکا ڕیژەی چەوری %3,7 رەنگی بزنی تۆجن بریج سپی یە یان کریمیە بێ قۆچن مووەکانیان کورتە بەڵام گویچکەیان قیت بۆپیشەوە وەستاوە زۆریش سەرنج ڕاکیشە.

3-بزنی چیای ئەڵ ئەب:-شوینیڕەسەنی بەرازیلە لەنیوان چیاکانی سنوری بەرازیل فەرەنسا سویسرا ئیتالیا ئەژین بەرهەمی شیری ئەگاتە 2000کیلۆ گرام لەساڵیکدا . ڕیژەی چەوری لە بزنی ئەلئەب دا %3,7ە .

4-تیرەی بزنی ئەنجلۆنۆبیان :-ئەم تیرە بزنە تیکەلەیە لەنیوان تیرەی شارەکانی هیندی و مصری سودانی یە بەرهەمی شیری ئەنجڵۆنۆبیان 1800 کیلۆ گرامە لەسالیکدا وە ڕیژەی چەوری زۆر بەرزە %4,5 .

5-تیرەی بزنی تورکی ئەنجۆرا:-شوینی ڕەسەنی تورکیایە ڕەنگی نیرو مییەکان سپی بەفریە بەهەبونی قۆچ ناسراون جۆرە مویکی سەرنج ڕاکیش بەرهەمدینن بەناوی موی مۆهیرMoher کیشی مووەکەێ لەسالیکدا سێ کیلۆو نیوە دریژی موەکەی 30-15سم ئەبێ .بەرهەمی شیری لەسالیکدا ئەگاتە 1800--1700 کیلۆگرام.

6-تیرەی بزنی کشمیر:-شوینیڕەسەنی کشمیرە لەنیوان هیندستان وپاکستانە جۆریکی ناوازەی موی هەیە کیشی لەشیان 70-50 کیلۆ گرامئەبێ .

بزنی شاخاوی یان چیایی ڕەنگیکی رەش باوی هەیە موەکەی دریژەو لەناوچەکانی کوردستان زۆرن خۆڕاکیان لەسەر لەوەرگا شاخاویەکانە بۆمەبەستی گۆشت وشیر وبەچکە بەخیوەکرین .

بزنی_تێکەڵاو:-ڕەنگی ئەم بزنانە سورو سپی یە قەبارەیان لەبزنی شاخاوی گەورەترە لوتی کەوانەییە شەویڵاکی ژیرەوەی دریژترە لەشەویلاکی سەرەوەی ئەمەش یەکیکە لەتایبەت مەندی جوانی تیرەی بزنی تیکەڵاو کەخوازیارانی بزن بەمەراقەوە لیێ ئەروانن ئەمەش لەئەنجامی جوتاندنی تیرەی شاخاوی وتیرەی تیکەڵاو هاوردە ئەم بنەچەیەمان دەست کەوتوە بەرهەمی شیریش بەشیوەیکی زۆر باشە.

بزنی_مەرەز:-
گرینگترین ودیارترین جۆر یان تیرەی بزن مەرەز ە ئەمرۆ لە کوردستان وعیراق وڕۆژهەڵاتی ناوەراست رەنگی باوی ئەم تیرەیە سپی یان زەردە پاشان ڕەشە مووەکەی لەموی بزنی شاخاوی دریژتروو نەرمترە بۆیە بۆپیشەسازی و چنین بەکاردێ و سودیکی ئابوری زۆری هەیە بەتایبەت لەجل وبەرگی کوردیشا وەک ڕانک وچۆغە ئەم جورە بزنە واتە مەرەز لە ناوچەکانی نیوان عیراق وتورکیا بەدیاری کراوی لەکوردستانا زۆرە بەڵام بەبروای زانایانی بواری ناشیوناڵ جوگرافی ئەم بنەچەیە لەئەسڵا لەتورکیا سەری هەڵداوە .

بزنی_مەرەز_و_شیوەو_پیکهاتەیی :-
بزنی مەرەز قۆچیکی لول پیچی هەیە کەدریژیەکەیان ئەگاتە 40--60سم زێاتریش لەتەگە کاندا.
گۆیێ بزنی مەرەز ئەستور دریژو شۆرە بەرادەیک زۆر نزیکی ئاستی زەوی ئەبێ ئەمەش تایبەت مەندی تیرەکەیە.
هەندیک لەم بزنانە تایبەت مەندی سەیرو ترسناکیان هەیە وەک لووتی قەوس وکەوانەیی ڕەنگی چاوی بەشیوەی نیو هیلال واتە مانگی چواردە یاخود موویکی زۆر و دریژ وداپۆشراویان هەیە کیشی بزنەکان لەنیوان 35--55 کیلۆیە وە کیشی تەگەکانیش لەنیوان 50--80کیلۆگرام دایە .


بەهیوای سود بینین .......

ئامادەکردنی:سەڤۆ سمۆرە

#تێبینی:تکایە هەر پەیج و ئەکاونت و سایت و کەسێک ئەم بابەی لای خۆی پۆست کرد ئاماژە بەناوی ویب سایتەکەمان بدات.








Previous Post
Next Post
Related Posts